هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

داوا لە عێراقییەکان دەکرێت ئاگاداربن لە مینەکانی داعش

خالید تائی

پیاوێك تابلۆیەك هەڵدەواسێت کە داوا لە مەدەنییەکان دەکات خێرا لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگاداربکەنەوە ئەگەر تەقەمەنی پاشماوەی جەنگیان بینی. [خاوەنی وێنە: ماڵپەڕی بەڕێوبەرێتی کاروباری مین]

پیاوێك تابلۆیەك هەڵدەواسێت کە داوا لە مەدەنییەکان دەکات خێرا لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگاداربکەنەوە ئەگەر تەقەمەنی پاشماوەی جەنگیان بینی. [خاوەنی وێنە: ماڵپەڕی بەڕێوبەرێتی کاروباری مین]

هەرچەندە هێزەکانی عێراق شارەکان و ناوچەکانیان پاکردۆتەوە لە مین و تەقەمەنییەکانی نەتەقیبوونەوە و پێشتر لەلایەن رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی"ه‌وه‌ دانرابوون بەڵام هێشتا مەترسی ماوە لەسەر ژیانی مەدەنییەکان.

دوایین قوربانییەکان خێزانێکی شارۆچکەی شەرگات بوو کە بۆ کاتبەسەربردن چووبوون بۆ چیای مەکحول و لەوێ بۆمبێك لەژێر ئۆتۆمۆبیلەکەیاندا تەقیەوە.

رووداوەکە لە 1 شوبات روویدا و دوو منداڵی دەستبەجێ کوشت و دایکیشیان دواتر لە نەخۆشخانە گیانی سپارد بەهۆی سەختی برینەکانییەوە. پوری منداڵەکان و شۆفیری ئۆتۆمۆبیلەکە و خزمێکی دیکەشیان برینداربوون لە تەقینەوەکەدا.

رۆژێك بەر لە رووداوەکە، بۆمبێکی داعش لە شارۆچکەی عەلەم لە سەڵاحەدین تەقییەوە و ژنێکی کوشت و کەسێکی دیکەی بریندارکرد لەکاتێکدا بۆ کۆکردنەوەی دومەڵان دەگەڕان.

سەربازانی عێراق بۆمبێك دەپشکنن کە نەتەقیوەتەوە و لەلایەن داعشەوە بەجێماوە لە تەل زەهەب لە پارێزگای سەڵاحەدین لە 11 تشرینی یەکەمی 2018. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

سەربازانی عێراق بۆمبێك دەپشکنن کە نەتەقیوەتەوە و لەلایەن داعشەوە بەجێماوە لە تەل زەهەب لە پارێزگای سەڵاحەدین لە 11 تشرینی یەکەمی 2018. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

بۆمبێك 22 تشرینی دووەم تەقییەوە لەژێر ئۆتۆمۆبیلێكدا کە منداڵانی قوتابخانەی تێدابوو لە شورا لە پارێزگای نەینەوا و چواری کوشت و سیانی دیکەی بریندارکرد.

سوپا تەقەمەنییەکان لادەبات

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری، لیوا تەحسین خەفاجی وتی: "سوپا دەستیکردووە به‌ لابردنی هەزاران تەن بۆمب و تەقەمەنی کە لەلایەن تیرۆریستەکانەوە جێهێڵراون و توانراوە ناوچە بەرکەوتووەکان پاکبکرێنەوە."

بە دیارونای وت شارەزایانی بۆمب و مین لە بەڕێوبەرێتی ئەندازیاریی سەربازی هەوڵی زۆریان داوە بۆ نەهێشتنی مەترسییەکە و دابینکردنی کەشێکی ئارام لەو ناوچانه‌ی لە دەست داعش رزگارکراون.

خەفاجی وتی: "سوپا رۆژانە بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ دۆزینەوەی کێڵگەکانی مین و تەقەمەنییەکان و لەناوبردنی حەشارگەی چەکدارەکان کە ئەو تەقەمەنیانەیان تیادان."

وتی: "به‌هه‌رحاڵ، وه‌ك ده‌زانرێت گروپە تیرۆریستییەکە تەقەمەنی ئه‌مباركردووه‌ و چاندوونی لە چەندین ناوچە."

وتیشی سەختە هەموو شوێنەکان بدۆزرێنەوە کە دەکرێت تەقەمەنییان تێدا چێندرابن، بەتایبەتی دوای ئەوەی بارانی بەخوڕ جێگۆڕکێی بە شوێنەکانیان کردووه‌.

وتی: "هەوڵەکانمان بەردەوامن لەگەڵ حکومەت و دەزگا نێودەوڵەتییەکان بۆ لابردنی ئەو تەقەمەنییانەی ماون. بەڵام پێویستمان بە پشتیوانی زیاترە لە کۆمەڵگەی نیودەوڵەتییەوە بۆ راهێنان و دابینکردنی ئامێری مۆدێرنی دۆزینەوەی تەقەمەنییەکان بۆ ئەوەی ئەرکەکە جێبەجێبکرێت."

جگە لە پاکردنەوەی تەقەمەنییەکان، هێزە ئەمنییەکان رێکاری نوێیان داناوە بۆ سنووردارکردنی مەترسی ئەو بۆمبانەی نەتەقیونەتەوە، ئەو هەوڵانەش بریتین لە دانانی تابلۆی ئاگاداری لە ناوچە گومانلیکراوەکان و رێگرتن لە هاتوچۆ بۆ ناوچە زۆر مەترسیدارەکان.

چەند هەڵـمەتێكی هۆشیارکردنەوەیان ئەنجامداوە و چەندین بڵاوکراوەیان بڵاوکردۆتەوە و سیمینار و کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە و داوایان لە مەدەنییەکان کردووە دەستکاری ئەو شتانە نەکەن کە گوماناوین.

هاونیشتمانیانی عێراق داوایانلێکراوە دەستبەجێ دەزگا ئەمنییەکان ئاگاداربکەنەوە لەسەر کەلوپەلی گوماناوی لەرێگای هێڵە گەرمەکانی: 120, 130, 115, 104, 138 و 182.

'دووربن لە ناوچە بەرکەوتووەکان'

فەریق جومعە عەناد سەعدون جبوری بە دیارونای وت دوای رووداوەکەی شەرگات، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان خۆی گەیاندە خێزانە ناوخۆییەکان و داوای لێکردن ئاگاداربن.

وتی: "بەر لە رووداوەکە، هەموو جارێك دانیشتووانمان ئاگادارکردۆته‌وە و ئێستاش دوپاتیدەکەینەوە و داوایانلێدەکەین خۆیان بەدووربگرن لەو ناوچانەی پاشـاوەی جەنگیان تیادان و هاتوچۆنەکەن لە سەر شەقامە خۆڵە مەترسیدارەکان."

وتیشی: دەمانەوێت مەدەنییەکان هاوکارمان بن و هەر کاتێك شتێكی گوماناویان بینی پێویستە دەستبەجێ ئاگادارمان بکەنەوە لەبری ئەوەی دەستکاری بکەن و بیپشکنن."

عەناد وتی پوچەڵکردنەوەی ئەو بۆمبانەی نەتەقیونەتەوە تەحەدایەکی گەورەیە چونکە بە هه‌ڕه‌مه‌كی چێنراون لە ناوچە سەختە دوورەدەستەکان.

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین، عەبد سوڵتان حەمەد جبوری بە دیارونای وت: "هێزە ئەمنییەکان توانیویانە مەترسی بۆمبەکانی داعش و مینەکان لە شارەکان نەهێڵن."

وتی: "هه‌رچی ناوچە چڕەکان و شاخ و بیابانەکانه‌، مەترسی گەورەیان تێدا ماوە."

جبوری جەختیکردەوە لە پێویستی سەرنجخستنە سه‌ر ئۆپەراسیۆنەکانی پاکكردنەوەی ئەو پاشماوانە لە ناوچە دوورەدەستەکان و داوای لە دانیشتووانە ناوخۆییەکەش کرد لەم لایەنەوە رێنمایی هێزە ئەمنییەکان جێبەجێبکەن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500