هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هەواڵگریی عێراق دەیان شانەی داعش تێکدەشکێنێت

خالید تائی

ئەندامانی شانە نهێنیەکانی داعش کە لە بەغدا و ئەنبار دەستگیرکراون لەم وێنەیەدا دەبینرێن، کە لە 11 شوبات لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکراوەتەوە. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە]

ئەندامانی شانە نهێنیەکانی داعش کە لە بەغدا و ئەنبار دەستگیرکراون لەم وێنەیەدا دەبینرێن، کە لە 11 شوبات لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکراوەتەوە. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە]

هەواڵگریی عێراق دووشەممە (11 شوبات) سەرکەوتنی هەڵمەتێکی خێرای راگەیاند بۆ شوێنپێهەڵگرتن و دەستگیرکردنی دەیان شانەی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە بەغدا و ئەنبار.

پسپۆڕی ئەمنی تایبەتمەند لە گروپە تیرۆریستیەکان، فازل ئەبو رەغیف وتی لەنێو 186 دەستبەسەرکراوەکەدا دەیان ئەندامیان تۆمەتبارکراون بە ئەنجامدانی تاوانی قێزەون.

ئەبو رەغیف بە دیارونای وت بەڕێوبەرێتی هەواڵگری و دژە تیرۆر لە ئەنبار و خانەی هەڵۆکانی هەواڵگری پێکەوە دەستگیرکردنەکانیان راگەیاند.

وتی: "شوێنی شانەکان دەستنیشانکران و دواتر رووبەڕووی هەڵکوتانەسەر بوونەوە و دەستگیرکران لە چەندین بەشی بەغدا و ئەنبار لەماوەی 15 مانگدا، دوای ده‌رچوونی فەرمانی دادگا بۆ دەستگیرکردنیان."

لەم وێنەیەدا کە 11 شوبات لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکراوەتەوە ئەفسەرانی عێرقی لێکۆڵینەوە لەگه‌ڵ ئەندامێکی دەستبەسەرکراوی داعش دەکەن. [وێنەکە لەسەر پەیجی فەیسبوکی وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، سەعد مەعەن، بڵاوکراوەتەوە]

لەم وێنەیەدا کە 11 شوبات لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکراوەتەوە ئەفسەرانی عێرقی لێکۆڵینەوە لەگه‌ڵ ئەندامێکی دەستبەسەرکراوی داعش دەکەن. [وێنەکە لەسەر پەیجی فەیسبوکی وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، سەعد مەعەن، بڵاوکراوەتەوە]

وتیشی: "شانەکان، کە وەك دۆمینە یەك لەدوای یەك کەوتن، پێکهاتبوون لە 186 ئەندام، زیاتر سەرکردەی داعش بوون و لەقەڵەمدەدران بە هەندێك لە مەترسیدارترین ئەندامانی رێکخراوەکە."

ئەبو رەغیف وتی: "دەستگیرکراوەکان لە چەندین تاوانی قێزەونەوە تێوەگلاون، هەندێکیان دەگەڕێنەوە بۆ ئەوکاتەی گروپەکە دەسەڵاتی هەبوو لە هەندێك پارێزگای عێراق، لەنێویاندا ئەنبار."

وتی: "یەکێك لەو شانە تیرۆریستیانە تێوەگلابوو له‌کوشتنی سەدان ئەندامی خێلی ئەلبو نەمرلە ناوچەکانی هیت لە 2014 و 2015."

لەنێوان 2014 و 2015دا، داعش كوشتاری بەکۆمەڵی ئەنجامدا دژی نزیکەی 700 ئەندامی ئەو خێڵە سوننەیه‌ لەبەرئەوەی دژی ئایدۆلۆژیاکەی بوون، كه‌ زۆربەیان لە شاری هیتی خۆرئاوای ئەنبار بوون.

تاوانباران دەدرێنە دادگا

ئەبو رەغیف وتی: "لەنێو دەستگیرکراواندا بکوژی سەربازی عێراقی مستەفا ئەسەری هەبوو، پێکەوە لەگەڵ حەوت لە هاوکارەکانی کە بەشدارییانکردبوو لە كوشتنی سەربازەکە لەسەر پردێك لە شاری فەلوجە لە 2015."

وتی: "چەند گروپێکی دیکە هەبوون کە بەشداربوون لە گواستنەوەی ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو و تەقاندنەوەیان لە بازاڕەکاندا و لەنێو گردبوونەوە مەدەنیەکانی بەغدا و فەلوجەدا، کە بوونە هۆی کوژران و برینداربوونی سەدان لە قوربانیان."

وتیشی: "تیرۆریستانی دیکە بۆمبی دەستکرد و مینیان چاندبوو لەسەر رێگا خۆڵەکانی بیابانی ئەنبار و لە چەندین ناوچە بۆ بەئامانجکردنی ئەندامانی هێزە ئەمنیەکان و هاوڵاتیان."

وتی دەستگیرکردنی ژمارەیەکی وەها زۆر لە ئەندامانی شانەکان "زەبرێکی کوشندە"یە بۆ داعش، کە پشتدەبەستێت بە شانە نوستووە ماوەکانی بۆ گەڕاندنەوەی چالاکیەکانی و هەڕەشەکردن لە ئەمنیەتی وڵاتەکە.

ئەبو رەغیف وتی تاکە بژاردەی ماوە بۆ پاشماوەکانی داعش "کوژران یان دەستگیرکردن و جێبەجێکردنی سزایە بەسەریاندا بەرامبەر ئەو تاوانانەی ئەنجامیانداوە دژی خەڵکی بێتاوان".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

2 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

ئه‌ی خودایه‌، هه‌موو لقه‌كانی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان بپارێزه‌!

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

سڵاوی خوداتان لێبێت!

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌