هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

هاوپەیمانانی داعش پەیوەندیدەکەن بە هێزەکانی رژێمی سوریاوە لە دەرعا

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

هەندێك لە ئەندامانی جەیشی خالید بن وەلیدی سەر بە داعش لێرەدا دەبینرێن لە دەرعا کە لەلایەن رژێمی سوریاوە نێردراون. [خاوەنی وێنە: جومعە مەسالمە]

هەندێك لە ئەندامانی جەیشی خالید بن وەلیدی سەر بە داعش لێرەدا دەبینرێن لە دەرعا کە لەلایەن رژێمی سوریاوە نێردراون. [خاوەنی وێنە: جومعە مەسالمە]

رژێمی سوریا بە دەیان ئەندامی جەیشی خالید بن وەلیدی ئازاکردووە کە پێشتر دەستبەسەربوون لەلای لە پارێزگای دەرعای باشور، چالاکوانێك وتی.

ئەو هەنگاوە، کە جێی سەرسوڕمانە لەبەرئەوەی ئەو لایەنە هاوپەیمانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ە، وەك بەشێك لە هەوڵی رژێم بۆ بەهێزکردنی ئەمنیەت و کپکردنەوەی شەپۆلی خۆپیشاندان کە ناوچەکەی گرتۆتەوە.

چالاکوانێكی شاری دەرعا، جومعە مەسالمە بە دیارونای وت دانیشتوان سەریانسوڕما بە بینینی ئەندامانی پێشووی جەیشی خالید بن وەلیدلەنێو ئەو هێزانەی رژێمی سوریادا کە بەسەردادان و دەستگیرکردنەکانیان ئەنجامدەدا لە ناوچەکە.

وتی گروپەکە بەڵێنی دڵسۆزی دا بە داعش و لەژێر ئاڵای ئەواندا شەڕی کرد.

خۆپیشاندەرانی ناوچەی دەرعا بەلەد خۆپیشاندان دەکەن دژی دەستگیرکردنی رکابەرانی پێشووی رژێم. [خاوەنی وێنە: جومعە مەسالمە]

خۆپیشاندەرانی ناوچەی دەرعا بەلەد خۆپیشاندان دەکەن دژی دەستگیرکردنی رکابەرانی پێشووی رژێم. [خاوەنی وێنە: جومعە مەسالمە]

مەسالمە وتی زانیوێتی کە رژێمی سوریا دەیان چەکداری پێشووی ئۆپۆزسیۆنی ئازادکردووە دوای دەستبەسەرکردنیان ماوەی کەمتر لە شەش مانگ.

وتیشی: "رژێم نەك تەنیا ئازادی کردوون، بەڵکو ناونوسیکردوون لە هێزەکانیدا، بەتایبەتی لە بەشی ئەمنیەتی سەربازی، کە بەرپرسە لە بەدواداچوون و دەستگیرکردنی نەیارانی رژێم."

خۆپیشاندانەکانی دژ به‌ رژێم

بەگوێرەی مەسالمە، ئەم هەنگاوە لە وەڵامی بڵاوبوونەوەی خۆپیشاندانی دژ به‌ رژێمدا بوو لە ناوچەکە، بەتایبەتی ئەوانەی لەلایەن ئەو لاوانەوە دەکران کە رێککەوتنی ئاشتەوایی دەیپاراستن.

وتی هەرچەندە بەگوێرەی رێککەوتنە لاوانی دەرعا رێیان پیدەدرێت پێگەی خۆیان دیاریبکەن لەگەڵ رژێمی سوریا، زۆرێکیان لەلایەن رژێمەوە دەستگیرکراون بە چەندین پاساو.

وتی لە ئەنجامدا دۆخی دەرعا پڕ تەنگژەیە، بەجۆرێك ئەندامانی پێشووی ئۆپۆزسیۆنی چەکدار لەئێستادا بەشداریده‌كه‌ن لە خۆپیشاندانەکاندا.

وتیشی هێزەکانی رژێم بەتەواوی لە ناوچەی دەرعا بەلەد چوونەتە دەرەوە لە ترسی پێکدادانی سەربازیی راستەوخۆ.

هاوکات زۆر بازگەی سەربازی له‌ سه‌رانسه‌ری پارێزگای دەرعادا رووبەڕووی هێرش بوونەتەوە لەلایەن بەناوبەرەنگاریی جەماوەریی باشوورەوە.

مەسالمە وتی مەدەنیە ئاشتیخوازەکان لە ناوچەکە دەترسن لە شەپۆلێك پێکدادانی خوێناوی کە دەکرێت ئەو ئەندامانەی داعش ئەنجامیبدەن کە پەیوەندییان کردووە بە هێزەکانی رژێمەوە، هەندێکیان بە ئاشکرا ناویان دیارە.

وتیشی زۆربەیان ناسراون بە "دڕەندەیی، تاوانكاری و رفاندن و کوشتن کە ئەنجامیانداوە" کاتێك ناوچەکەیان بەدەستەوە بوو.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500