هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

هێزەکانی عێراق بەدوای پاشماوەکانی داعش دەکەون دوای ئەوەی سێ برا لە سەلاحەدین کوژران

خالید تائی

پاشماوەکانی داعش لە 8 شوبات سێ برایان کوشت کە دومەڵانیان کۆدەکردەوە لە زنجیرە چیای مەکحول لە پارێزگای سەلاحەدین. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

پاشماوەکانی داعش لە 8 شوبات سێ برایان کوشت کە دومەڵانیان کۆدەکردەوە لە زنجیرە چیای مەکحول لە پارێزگای سەلاحەدین. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

بەرپرسێکی باڵای سەربازی بەڵێنی دا هێزە عێراقیەکان پاشماوەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) بنەبڕدەکەن کە خۆیان لە زنجیرە چیای مەکحول شاردۆتەوە، چەند رۆژێکی کەم دوای ئەوەی گروپەکە سێ برایان لە ناوچەکە کوشت.

ئەندامانی داعش پێنجشەممە (7 شوبات) سێ پیاوی لاویان رفاند -- سەعد و محەمەد و عومەر جاسم حەمادی -- کە خەڵکی گوندی مەسحەك بوون لە بێجی لە باکوری پارێزگای سەلاحەدین، لەکاتێکدا لەو چیایە خەریکی کۆکردنەوەی دومەڵان بوون.

رۆژێك دواتر هێزە ئەمنیەکان جەستەی کەلەپچەکراوی براکانیان دۆزییەوە کە له‌ ناوچەی شێخ عەلی لە زنجیرە چیای مەکحول، لەسەر زەوییه‌كه‌ دانرابوون. دەوترێت لەپشتەوە تەقەیان لێکراوە.

وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، عەمید یەحیا رەسوڵ بە دیارونای وت: "هەڵمەتەکانمان بۆ بەدواکەوتنی پاشماوەکانی داعش و هێرشکردنە سەر بنکەکانیان راناوەستێنرێن تا بنەبڕدەکرێن و چالاکیە تیرۆریستیەکانیان دەوەستێنرێن لەو زنجیرە چیایە."

یەکە سەربازییەکانی عێراق نزیك بە چیای مەکحول لە پارێزگای سەلاحەدین جێگیرکراون، بۆ بەدواکەوتنی پاشماوەکانی داعش. [خاوەنی وێنە: بەڕێوبەرێتی پۆلیسی سەلاحەدین]

یەکە سەربازییەکانی عێراق نزیك بە چیای مەکحول لە پارێزگای سەلاحەدین جێگیرکراون، بۆ بەدواکەوتنی پاشماوەکانی داعش. [خاوەنی وێنە: بەڕێوبەرێتی پۆلیسی سەلاحەدین]

وتی ئەو توندڕەوانەش کە خۆیان لە چیاکانی حەمرین و حەوزی حەویجە شاردۆتەوە دەکرێنە ئامانج.

وتیشی هێزەکانی عێراق "ئۆپەراسیۆنی ئاستی باڵا لە چیاکانی مەکحول ئەنجامدەدەن و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هێرشی ئاسمانی بەردەوام دژی ئەو تیرۆریستانە ئەنجامدەدات کە لە ئەشکەوتەکانی ئەو ناوچەیە خۆیان شاردۆتەوە".

وتی هێزی ئاسمانی چاودێریی چیاکان دەکەن و "کاردەکەین بۆ کۆکردنەوەی زانیاری و چڕکردنەوەی کردەی هەواڵگری دەربارەی شوێنی خۆشاردنەوەی تیرۆریستان تا تێکیانبشکێنین".

رەسوڵ وتی: "بەشێوەیەکی چڕ پشت بە هەوڵەکانی چاودێریی ئاسمانی دەبەستین." ئاماژەیکرد بەوەش كه‌ چیا سەخته‌كانی پارێزگای سەلاحەدین جوڵەی یەکە قورسه‌ سەربازییه‌كان سنووردار ده‌كه‌ن.

وتیشی کوشتنی سێ براکە "هەولێکە لەلایەن پاشماوەی تیرۆریستانه‌وه‌ بۆ وروژاندنی میدیا لەڕێی تاوانەکانیانه‌وه‌ و وا لە خەڵك كردن کە بڕوابکەن ئەوان هێشتا ماون و هه‌ژموونیان هەیە".

وتی: "بەڵام دووپاتی دەکەینەوە کە ئەو ئەندامانەمان تێکشکاند و ناوێرن خۆیان لەنێو خەڵکدا دەربخەن و کردە تیرۆریستیەکانیان بەڵگەی ترسنۆکییانە."

سەرکۆنەی بەربڵاو

کوشتنی سێ براکە بۆتە هۆی سەرکۆنەی بەربڵاوی نێو خەڵك و داوای بەدواداچوون دەکەن لەگەڵ سزادانی جێبەجێکاران.

ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سەلاحەدین، عەبد سوڵتان حەماد جەبوری وتی: "تاوانەکە شەڕانگێزی و بێمۆراڵی تیرۆریستانی پشتڕاستکردەوە."

دووان لە قوربانیەکان خوێندکاری زانکۆ بوون و یەکێکیان لە ئامادەیی بوو.

وتی: "ئەندامانی داعش لە چیای مەکحول هەن لەنێوان ناوچەکانی فوتحە و خانوکە."

جەختیشیکردەوە: "نابێت رێگەیان پێبدەین ناوچە چیاییەکان بکەنە داڵدەی ئارام و سەرچاوەی هەڕەشە بۆ دانیشتوانی گوندەکانی ئەو ناوچەیە."

سەرەتای ئەم مانگە هێزی ئاسمانی هاوپەیمانانهێرشی توندی کردە سەر حەشارگەکانی داعشلە چیاکانی مەکحول و حەمرین بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق.

هەشت حەشارگەی داعش لە ئۆپەراسیۆنەکەدا تێکشکێنران.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500