هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

ئەو عێراقیانەی لەلایەن میلیشیاکانی سەر بەئێرانەوە راکێشراون بۆ شەڕی سوریا لە گەڕانەوەدا ئاستەنگیان دێته‌پێش

حەسەن عوبێدی لە بەغدا

ئەم وێنەیە بۆنەیەکی پرسە نیشاندەدات بۆ ئەندامانی بزووتنەوەی حەرەکەت نوجەبای سەر بە ئێران کە کوژراون لە شەڕی سوریادا. [حەسەن عوبێدی / دیارونا]

ئەم وێنەیە بۆنەیەکی پرسە نیشاندەدات بۆ ئەندامانی بزووتنەوەی حەرەکەت نوجەبای سەر بە ئێران کە کوژراون لە شەڕی سوریادا. [حەسەن عوبێدی / دیارونا]

میلیشیای کەتائیبی حیزبوڵای سەر بە ئێران پرسەیەك دەگێڕێت بۆ ئەو ئەندامانەی کە کوژراون لە سوریا. [حەسەن عوبێدی / دیارونا]

میلیشیای کەتائیبی حیزبوڵای سەر بە ئێران پرسەیەك دەگێڕێت بۆ ئەو ئەندامانەی کە کوژراون لە سوریا. [حەسەن عوبێدی / دیارونا]

ئەم وێنەیە بۆنەیەکی پرسەی ئەندامانی میلیشیای عەسائیب ئەهل حەقی سەر بە ئێران نیشاندەدات بۆ ئەو ئەندامانەی کە کوژراون لە شەڕی سوریادا. [حەسەن عوبێدی / دیارونا]

ئەم وێنەیە بۆنەیەکی پرسەی ئەندامانی میلیشیای عەسائیب ئەهل حەقی سەر بە ئێران نیشاندەدات بۆ ئەو ئەندامانەی کە کوژراون لە شەڕی سوریادا. [حەسەن عوبێدی / دیارونا]

ئەندامانی میلیشیای عەسائیب ئەهل حەقی سەر بە ئێران ئەو ئەندامانە دەنێژن کە کوژراون لە شەڕی سوریادا. [حەسەن عوبێدی / دیارونا]

ئەندامانی میلیشیای عەسائیب ئەهل حەقی سەر بە ئێران ئەو ئەندامانە دەنێژن کە کوژراون لە شەڕی سوریادا. [حەسەن عوبێدی / دیارونا]

میلیشیا عێراقیەکانی سەر بە ئێران هەڵمەتی راکێشانی خەڵك ئەنجامدەدەن لە شارە عێراقیەکانه‌وه‌ کە مەبەستیانە لاوانی هەستیار رابکێشن بۆ پەیوەندیکردن بە ریزەکانیانەوە بە پارە، یان لەڕێگەی هەڕەشە و زۆرلێکردنەوە. [حەسەن عوبێدی / دیارونا]

میلیشیا عێراقیەکانی سەر بە ئێران هەڵمەتی راکێشانی خەڵك ئەنجامدەدەن لە شارە عێراقیەکانه‌وه‌ کە مەبەستیانە لاوانی هەستیار رابکێشن بۆ پەیوەندیکردن بە ریزەکانیانەوە بە پارە، یان لەڕێگەی هەڕەشە و زۆرلێکردنەوە. [حەسەن عوبێدی / دیارونا]

میلیشیا عێراقیەکانی سەر بە ئێران هەڵمەتی راکێشانی خەڵك ئەنجامدەدەن لە شارە عێراقیەکانه‌وه‌ کە مەبەستیانە لاوانی هەستیار رابکێشن بۆ پەیوەندیکردن بە ریزەکانیانەوە بە پارە، یان لەڕێگەی هەڕەشە و زۆرلێکردنەوە، پسپۆڕان و شایەتحاڵان بە دیارونایان وت.

وتیان سوپای "پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران" (پاسداران) و هێزی تایبەتی قودس تەرکیز دەخەنە سەر ناوچە کەمدەرامەتەکان بۆ راکێشانی لاوان بۆ شەڕکردن لە سوریا.

وتیشیان بەڵام هەرکات ئەو لاوانە لە سوریا کوژران یان برینداربوون، خێزانەکانیان پشتیوانی یان کۆمەکی داراییان پێناگات.

ئەو میلیشیا چەکدارانەی لە عێراق پێکهێنراون، کە پەیوەندیی نزیکیان بە سوپای قودسەوە هەیە، ماوەی زیاتر لە شەش ساڵە ئامادەییان لە عێراق هەیە کە تێوەگلاون لە تاوان و مامەڵەكردنی خراپی بەربڵاوه‌وه‌.

ئەندامانی میلیشیا چەکدارەکانی سەر بە ئێران بەشداریده‌كه‌ن له‌ پرسەی پیاوانی گەنجی عێراقیدا کە کوژراون لەکاتی شەڕكردنیاندا بۆ ئەو میلیشیایانە له‌ سوریا. [حەسەن عوبێدی / دیارونا]

ئەندامانی میلیشیا چەکدارەکانی سەر بە ئێران بەشداریده‌كه‌ن له‌ پرسەی پیاوانی گەنجی عێراقیدا کە کوژراون لەکاتی شەڕكردنیاندا بۆ ئەو میلیشیایانە له‌ سوریا. [حەسەن عوبێدی / دیارونا]

ناسراوترینی ئەم میلیشیایانە کەتائیب حیزبوڵا، لیوای ئەبوفەزل عەباس، عەسائیب ئەهل حەق، میلیشیای تەفوف، کەتیبەکانی سەید شوهەدا، لیوای کەفیل زەینەب، حەرەکات نوجەبا و جەیش موعەمەلن.

وتەبێژی خێڵەکانی نەینەوا شێخ موزاحیم حوه‌یت پێشتر بەدیارونای وتبوو: "ئەم میلیشیایانە نوسینگەیان هەیە کە بەنهێنی هەرزەکاران و لاوانی خێزانی هەژاران رادەکێشن و بە پارە هەڵیاندەخەڵەتێنن، لەنێویاندا پارەیەکی پێشەکی زۆر بۆ هەر خۆبەخشێك کە هەندێکجار دەگاتە 9,000 دۆلار."

وتیشی ئەمە موچەیەکی مانگانەی بەدوادادێت کە دەدرێتە هەر سەربازێك، یان خێزانەکەی.

وتی: "خەڵەتاندن تەنیا شێوازی دامەزراندن نیە، بەڵکو هەڕەشە و زۆرلێکردنیش بەکاردەهێنن."

'یەك درهەمم وەرنەگرتووە'

ئەسما جاسم قورەیشی، 38 ساڵ، بێوەژنی چەکدارێکی عێراقیە کە لە ئایاری 2015 لە دەوروبەری حەلەب کوژرا کاتێک شەڕی دەکرد شانبەشانی رژێمی سوریا و سەربازە بەکرێگیراوەکانی دیکەی ئێران و عێراق.

قورەیشی کە لە بەشی 43ی مەدینە سەدر لە خۆرهەڵاتی بەغدا دەژی، وتی: "تا ئێستا یەك تاقە درهەمم وەرنەگرتووە و نازانم بۆ کوێش دەبێت بچیت بۆ وەرگرتنی کۆمەك و هاوکاری."

وتی: "دەزگا حکومییەکانی عێراق داوای بڕوانامەی مردن دەکەن." ئاماژەیکرد بەوەش كه‌ ئەو تەنیا بەڵگەنامەیەکی لایە کە دەڵێت مێردەکەی لە سوریا کوژراوە -- کە واناکات شیاوبێت بۆ وەرگرتنی هیچ موچەیەك بۆ پشتگیریی خۆی و دوو کوڕەکەی بەگوێرەی یاسای شەهیدانی تیرۆریزمی عێراقی.

بە دیارونای وت: "[مێردەکەم] موچەی دوو مانگی بەدەست گەیشت پێش ئەوەی بکوژرێت."

وتی: "نازانم کێ دایمەزراند یان هەڵیخەڵەتاند، بەڵام رۆیشت [بۆ سوریا] لەبەرخاتری ئێمە و حەوت وەرەقە [700 دۆلار] کە پێیاندەدا."

فەزل ساعدی، 29، ماوەی چەند مانگێکە چارەسەری بۆ دەکرێت لە نەخۆشخانەی یەرموکی بەغدا بەخۆڕایی.

بەڵام ئەو پزیشکەی بۆی تەرخانکراوە ئامۆژگاریی کردووه‌ گەشت بکات بۆ دەرەوەی وڵات بۆ چارەسەری پێشکەوتوو بۆ رێگرتن لە ئەگەری شەلەل بەهۆی برینداربوونی کۆئەندامی دەماریەوە لە ئەیلول کاتێك شانبەشانی رژێمی سوریا شەڕیدەکرد لە شاری دێرەزووری خۆرهەڵاتی سوریا.

ساعدی بە دیارونای وت لەلایەن ئەو کەسانەوە کە دایانمەزراندووە ‌‌هەڵخەڵەتێنراوە، چونکە "یەك دیناریان نەناردووە لەوکاتەوەی بەهۆی بریندارییەوە لە سوریاوە گەڕاوەتەوە".

وتی هاوکات، "هاوڕێکانم خۆبەخشانە پەیوەندییانکرد بە سوپای عێراقەوە بۆ شەڕکردن دژی داعش و ئێستا هەموو ماف و ئیمتیازێکیان هەیە و کۆمەڵگەش پێزانینی بۆیان هەیە".

گومڕاكردن لەلایەن میلیشیا چەکدارەکانەوە

عەمید محەمەد عەبدوڵا بە دیارونای وت: "بە دەیان عێراقی گومڕا کوژراون یان برینداربوون لە سوریا و راکێشەرەکانیان [کە سەر بە ئێرانن] بەڵێنی خۆیان بەجێنەگەیاندووە بۆیان یان خێزانەکانیان."

وتی ئەم پیاوانە بەڵێنیان پێدرابوو کە چارەسەری پزیشکییان بۆ دابیندەکرێت و خۆیان و خێزانەکانیان کۆمەکی داراییان پێدەگات تەنانەت ئەوکاتەی لە سوریا دەگەڕێنەوە.

عەبدوڵا وتی دەتوانن بەخۆڕایی چارەسەر وەربگرن لە حکومەتی عێراق، "بەڵام بەرنامەی چارەسەر نایانگرێتەوە کە بۆ هێزە عیراقیەکان و ئەندامانی حەشدی شەعبی و حەشدی خێڵەکی دانراوە کە دژی داعش شەڕیانکردووە".

وتیشی: "گەر لایەنێك هەبێت کە ئەرکی چارەسەرکردنی ئەمانی هەبێت، ئەوە ئێران و رژێمی ئەسەدە."

ئەندامێكی هاوپەیمانی هێزە نیشتمانیه‌كانی عێراق، محەمەد عەبدوڵا مەشهەدانی وتی: "هەرکەسێك ئەوانی فڕێداوەتە نێو شەڕێكه‌وه‌ کە شەڕی ئەوان نیە بەرپرسیارێتی تەواوی ئەوانی لە ئەستۆیە."

پسپۆڕی سیاسی، ئەحمەد حەمدانی وتی کاری ئەو لایەنە چەکدارانە "نایاسایین بەگوێرەی بەندی هەشتی دەستووری عێراق".

حەمدانی بە دیارونای وت یاسا ده‌یسه‌پێنێت كه‌ "نابێت دەستێوەردان بكرێت لە کاروباری وڵاتانی دیکەدا"، چونکە عێراق دەبێت پەیوەندیی باشی هەبێت لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ناتوانرێت وەك شوێنی هێرش بەکاربهێنرێت بۆ لێدان لە ئاسایشی هەر وڵاتێك.

وتی دەوڵەت بەرپرسیار نیە لە چارەسەری ئەندامانی ئەو میلیشیا چەکدارانە و وتیشی ئەگەر بەرپرسیار بوایە، "مانای وایە حکومەت قایلە و پشتیوانی دەستێوەردانیانە لە شەڕی سوریادا".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500