سەرچاوە عێراقیەکان لە پارێزگای دیالە بە دیارونایان وت کۆمپانیایەکی ئێرانی دەستی بەکار کردووە بۆ نۆژەنکردنەوە و فراوانکردنی کەمپێکی سەربازی لە باکوری بەعقوبە کە لەم ساڵانەی دواییدا لەلایەن میلیشیا عێراقیەکانی سەر بە ئێرانەوە ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوە.
سەرچاوە عێراقیەکان، کە بە مەرجی بڵاونەکردنەوەی ناویان قسەیان کرد، وتیان ئەو کەمپە کۆنە، کەمپی ئەشرەف، نزیکەی 18کیلۆمەتر لە باکوری بەعقوبە، چاککراوەتەوە بۆ پشتیوانیكردنی ئه‌و میلیشیانه‌ی سه‌ر به رژێمی ئێرانن كه له‌ژێر چه‌تری حه‌شدی شەعبیدا كارده‌كه‌ن.
وتیشیان جگه له رێکخراوی بەدری سەر بە ئێران، میلیشیاکانی کەتائیبی حیزبوڵا، بزوتنەوەی نوجەبا و عەسائیب ئەهلی حەقیش هەن.
کەمپەکە رووبەرێکی نزیکەی 50 کیلۆمەتر چوارگۆشە داگیردەکات و چەند بینایەکی نیشتەجێبوون و خوێندنگە و بنکەی تەندروستی و دامودەزگای تری تێدایە.
ئێستا بە کەمپی ئەبو مونتەزەر محەمەداوی ناسراوە بەناوی بەرپرسی ئۆپەراسیۆنەکانی چەکدارانی بەدر کە لە شەڕی دژ به رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا لە 2015 کوژرا.
'زۆر هه‌ژێنه‌ره'
ئەو کۆمپانیا ئێرانیە کە به‌گوێره‌ی سەرچاوە عێراقیەکان به غەدیر خوم ناسراوه چەندین کرێکاری ئێرانی کاری تێدادەکەن.
کەمپەکە دەکەوێتە سەر رێگای سەرەکی خاڵس کە له‌وێ هەندێك له دانیشتوان بە دیارونایان وت دڵخۆش نین بە بوونی ئەو کەمپە.
دانیشتویەکی خاڵس. ئیسماعیل بەیاتی، بە دیارونای وت لە 14 کانونی دووەم کە دەستپێکی پشوویەکی درێژ بوو، کرێکارانی کۆمپانیاکە سەردانی بازاڕەکانی خاڵسیان کرد بۆ کڕینی خۆراك و هەتا ئێوارەش لە کافێکاندا دانیشتن.
وتی دیمەنەکە "زۆر هه‌ژێنه‌ر بوو لەلایەن دانیشتوانەوە. ئەوان دەزانن پێشوازییان لێناکرێت بەڵام هەر دێن، ئەمەش لەژێر پارێزگاری حەشدی شەعبیدا کە سوکایەتییەکی زۆرە."
هەروەها وتی: "ئەو کرێکارانە موچەیەکی مانگانەی 500 دۆلاری وەردەگرن کە ئەوە زیاتر شایستەی کرێکارێکی عێراقییە."
دانیشتوویەکی تری خاڵس، حسێن جاسم، بە دیارونای وت بۆ ماوەیەکی زۆرە کاری دەستناکەوێت.
ده‌رباره‌ی به‌رفراوانكردنی كه‌مپی ئه‌بو مونته‌زه‌ر محه‌مه‌داوی وتی: "ئێمه ده‌مانتوانی ئه‌و كاره بكه‌ین."
پێشێلکردنی یاسای عێراقی
فەرماندەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە، موقەدەم محەمەد کەراوی، وتی کەمپەکە "یاسای عێراقی پێشێلدەکات و مەترسی دەخاتە سەر ئاسایشی گوندەکانی دەوروبەر کە ئامادەدەکرێت بۆ به‌كارهێنانی وه‌ك کۆگایەکی گەورەی چەك و تەقەمەنی".
کەراوی بە دیارونای وت: "یاسای عێراقی رێنادات بە تەقەمەنی و ئەو ماددانەی مەترسییان بۆ سەر ژیان هه‌یه لە دوریی کەمتر لە 40 کیلۆمەتر لە شارەکان دابنرێن."
وتی کۆمپانیا ئێرانیەکە کۆگایەکی بچوکیش لە نزیك کێڵگەیەکی نەوتی لەسەر رێگای سەرەکی خانەقین فراوانتر دەکات تا بیکاتە بنکەیەك بۆ میلیشیا چەکدارەکان.
ئەندامێكی ئەنجومەنی قەزای خاڵس، محەمەد روبەیعی، کە داوای کرد ئەو نازناوەی بۆ بەکاربێت، وتی کۆمپانیا ئێرانیەکە "یاسا به‌ركاره نێوخۆییه‌كانی عێراقی پێشێلکردووە بە دهستدرێكردنه سەر تۆڕەکانی کارەبا و ئاو و فڕێدانی خۆڵوخاشاكی درشت".
روبەیعی بە دیارونای وت کۆمپانیاکە یاسای کۆمپانیا بیانیەکانی عێراقیشی پێشێلکردووە کە دەڵێت دەبێت لە سەدا 60ی کرێکارهكانی عێراقی بن.
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ پارێزگای دیالە، رەعد دەهلەکی، بە دیارونای وت هەر بنیاتنان و فراوانکردنێکی بنکە سەربازیەکان لە عێراقدا دەبێت لەلایەن عێراقیەکانەوە بكرێت.
وتیشی عێراق دەتوانێت پرۆژەکانی خۆی بنیات‌بنێت و پێداویستییان بۆ دابینبکات.
وتارێكی زۆر كۆنی به‌عسیانه‌یه!
وه‌ڵام بده‌ره‌وه2 كۆمێنت
12 بنكه‌ی ئه‌مریكی له عێراق هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی تووند پێكده‌هێنن به‌رامبه‌ر یه‌كگرتوویی عێراق و روپۆشێك پێكده‌هێنن بۆ سی ئای ئه‌ی و مۆساد و بهكرێگیراوان و وه‌كیله‌كانیان له‌سه‌رتاسه‌ری ده‌وڵه‌تی عێراقدا. هه‌رچی ئێرانیشه، كه پاره‌ی داوه به پیاوانی دڵسۆزی عێراقی و چه‌كی بۆ دابینكردوون، وڵاته‌كه‌یان و خوێنی خه‌ڵكه‌كه‌یان و شه‌ره‌فی ژنه‌كانیانی پاراستووه كه له مه‌لهاكانی خه‌لیج و ئه‌وروپا و ئه‌مریكادا به‌كارده‌هاتن، ده‌ڵێن ئه‌وه خیانه‌ته ئه‌گه‌ر كامپێك په‌ره‌پێبده‌ن بۆ پشتگیریكردن له سه‌روه‌ریی عێراق!!! ئه‌مه به‌دڵنیایی دیدگای داگیركه‌ران و خیانه‌تكاران و ته‌ماحكارانه!
وه‌ڵام بده‌ره‌وه2 كۆمێنت