هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هێزەکانی عێراق و پێشمەرگە کاری هاوبەشی زیاتر ئەنجامدەدەن دژی داعش

خالید تائی

بەرپرسانی سەربازی عێراقی و کورد لەمدواییانەدا دووەم خولی کۆبوونەوەکانیان ئەنجامدا کە 6 شوبات دەستیپێکرد لە هەولێر بۆ تاووتوێکردنی کاری هاوبەشی نێوانیان لە شەڕی دژ بە پاشماوەکانی داعشدا. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان]

بەرپرسانی سەربازی عێراقی و کورد لەمدواییانەدا دووەم خولی کۆبوونەوەکانیان ئەنجامدا کە 6 شوبات دەستیپێکرد لە هەولێر بۆ تاووتوێکردنی کاری هاوبەشی نێوانیان لە شەڕی دژ بە پاشماوەکانی داعشدا. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان]

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی عێراق چوارشەممە (6 شوبات) رایگه‌یاند كه‌ هێزەکانی عێراق و پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنی هاوبەش ئەنجامدەدەن بۆ راوەدوونان و لەناوبردنی پاشماوکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش).

راگەیاندنەکە دوای خولێکی نوێ کۆبوونەوەکانی نێوان هەردوولا هات کە 4 شوبات لە هەولێر دەستیپێکرد لەنێوان وەفدی سوپای عێراق بە سەرۆکایەتی جێگری فەرماندەی سوپا بۆ ئۆپەراسیۆنەکان، فەریق عەبدول ئەمیر رەشید یارەڵا و نوێنەرانی پێشمەرگە و وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراقدا.

زنجیرەیەك کۆبوونەوە کۆتایی 2018 لەنێوان هەردوولا دەستیانپێکرد، كه‌ یه‌كێكیانلە 26 کانونی یەکەم ئەنجامدرا لەنێوان بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری و وەزارەتی پێشمەرگەدا لە بەغدای پایتەختی عێراق.

بەگوێره‌ی بەیاننامەیەکی وەزارەتی بەرگری، هەردوولا رێکەوتن كه‌ "کاربکەن بە رۆحی یەك تیمەوە بۆ ده‌ستنیشانكردنی خاڵی ناوكۆیی و رێگرتن لە هەر دزەکردنێكی تیرۆریستان و پێکەوە ناوچەکان بپارێزن".

وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، عەمید یەحیا رەسوڵ بە دیارونای وت کۆبوونەوەکانی ئەمدواییانە سەرنجیان لەسەر سێ خاڵی سەرەکی بوو.

وتی یەکەمیان داواکاری بوو بۆ "ئەنجامدانی پشکنینی زەمینی بۆ ناوچەکانی نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە".

وتی خاڵی دووه‌م پەیوەندی هه‌بوو بە "گۆڕینەوەی زانیاری هەواڵگرییەوە لەنێوان هەردوولادا لەسەر چالاکی و جموجۆڵی چەکدارە تیرۆریستەکان".

رەسوڵ وتی سێهەمیشیان دامەزراندنی بنکەی هاوبەش بوو بۆ هاوئاهەنگیی جوڵەی یەکە سەربازییەکان.

'دوژمنی هاوبەش'

رەسوڵ وتی هێزە کوردی و عێراقییەکان "پاشماوەکانی داعش راوەدوودەنێن چونکە لەم دواییانەدا چالاکبوون و پەناگەی ئارامیان بۆخۆیان دۆزیوەتەوە لەو ناوچانەی دەکەونە نێوان سوپای عێراق و پێگەگانی پێشمەرگەوه‌".

وتیشی مەودای نێوان پێگەی یەکەکانی هەردوولا لە هەندێك ناوچە یەك کیلۆمەترە و لە هەندێکی دیکە دەگاتە 20 کیلۆمەتر.

رەسوڵ وتی پاشماوەکانی داعش پانتایی ئەو شوێنانەیان قۆستۆتە بۆئەوەی خۆیان حەشاربدەن و لەوێوە هێرشبەرنە سەر گوندەکان و شارەکان و جەختیشیکردەوە كه‌ ئەو ناوچانە "بەووردی پشکنینیان بۆ دەکرێت بۆئەوەی پاشماوەی تیرۆریستەکان بکرێنە ئامانج كه‌ هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌منیه‌ت و ئاسایشی هاونیشتمانیان تێكبده‌ن".

وتی ژمارەیەك چەکداری داعش لە دەوروبەری حەویجە خۆیان حەشارداوە لەگەڵ زنجیرە چیاکانی حەمرین و هەوڵدەدەن هێرشبکەن بۆئەوەی بڵێن گروپەکە لەناونەچووە.

وتیشی: "ئۆپەراسیۆنی پێشتر پلانبۆکراو لە دژیان ئەنجامدەدەین."

"کاری هاوبەشمان لەگەڵ پێشمەرگە هاوکاردەبێت بۆ پتەوکردنی هەوڵەکانمان بۆ لەناوبردنی مەترسی ئەو پاشماوانە."

رەسوڵ وتی هەردوولا کۆکن لەسەر ئەوەی "یەك دوژمنی هاوبەش" هەیە و ئامانجیش لەناوبردنی تیرۆریزمە بۆ پاراستنی هاونیشتمانیانی هەموو نەتەوە و مەزهەبەکان.

وتیشی: "پێشمەرگە بەشێکە لە سیستمی بەرگری عێراق و چالاکانە بەشداربووه‌ و قوربانیی داوە لە شه‌ڕی دژ بە داعشدا. چاومان لەسەر پتەوکردنی ئه‌و هاوپەیمانێتیه‌ و پەیوەندی نزیکی نێوانمانە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

من گومانم هه‌یه‌ له‌ ده‌ستپاكیی هه‌ر ئه‌ندامێك كه‌ سه‌ر به‌ هه‌ولێر بێت. ئه‌زموونه‌كان پێشانی ده‌ده‌ن كه‌ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ ته‌نها كاریان پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی هه‌ر ئۆپه‌راسیۆنێكی ئاستی باڵایه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری یان ئامانجیان پشتگیریكردنه‌ له‌ هێزه‌كانی مه‌سعود بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ناوچه‌ی نوێدا. له‌ هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا، ئه‌وه‌ سوپای عێراقه‌ كه‌ له‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا خوێن و نرخی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان ده‌ده‌ن. له‌كاتێكدا پێشمه‌رگه‌ پارێزراوه‌ له‌ داعش و تاوانكاران.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌