هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

شارۆچکەکانی ئیدلیب خۆیان بە 'ناوچەی لێقەوماو' لەقەڵەمدەدەن بەهۆی تۆپبارانی رژێمەوە

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

منداڵێك بەبەردەم ماڵێکی وێرانكراودا تێده‌په‌ڕێت لە شارۆچکەی جەرجەناز، کە بە ناوچەی لێقەوماو لەقەڵەمدەدرێت بەهۆی تۆپبارانی رژێمی سوریاوە. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە]

منداڵێك بەبەردەم ماڵێکی وێرانكراودا تێده‌په‌ڕێت لە شارۆچکەی جەرجەناز، کە بە ناوچەی لێقەوماو لەقەڵەمدەدرێت بەهۆی تۆپبارانی رژێمی سوریاوە. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە]

ئەنجومەنە خۆجێیەکانی لانیکەم دوو شارۆچکە لە پارێزگای ئیدلیب، کە کەوتونەتە زۆنی لە چەك داماڵراوکە لەلایەن تورکیا و روسیاوە رێککەوتنی لەسەرکرا، کەوتونەتە بەر تۆپبارانی رژێمی سوریا، سنورەکانی خۆیان بە ناوچەی لێقەوماو لەقەڵەمداوە.

چالاکوان هەیسەم ئیدلیبی بە دیارونای وت هەرچەندە ئەم شارۆچکانە دەبوو لەنێو سنوری ئەو ئاگربەستەدا بن کە کۆتایی ساڵی پار راگەیەندرا، رووبەڕووی تۆپبارانی چڕ بوونەتەوە بەدەستی رژێمی سوریا و میلیشیاکانی سەر بەو رژێمە.

وتی زۆربەی دانیشتوان هەڵاتوون و شارۆچکەکان تاڕادەیەك چۆڵبوون.

ئیدلیبی وتی لە کۆتایی کانونی یەکەمەوە، ژمارەیەك شارۆچکە و گوندی باشوری ئیدلیب رووبەڕووی تۆپبارانی رۆژانە ده‌بنه‌وه‌ لەلایەن رژێمی سوریا و هاوپەیمانەکانیەوە، هەرچەندە پێشێلکردنی رێککەوتنی ئاگربەستە.

خێزانێك ئامادەکاری دەکات بۆ جێهێشتنی جەرجەناز، کە ئێستا تاڕادەیەك چۆڵبووە لە ئاکامی تۆپبارانی رۆژانەی شارۆچکەکەدا. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە]

خێزانێك ئامادەکاری دەکات بۆ جێهێشتنی جەرجەناز، کە ئێستا تاڕادەیەك چۆڵبووە لە ئاکامی تۆپبارانی رۆژانەی شارۆچکەکەدا. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە]

وتیشی: "ئەو ناوچەیە بە موشەکی زەمین-بە-زەمین بۆمباران دەکرێت کە بۆتە هۆی زیانێكی زۆر، لەگەڵ بۆمبارانی راجیمە کە وادەردەکەوێت کۆتایی نایەت."

زۆربەی دانیشتوانی ناوچەکە، کە گوندی تەح، جەرجەناز، تەمانعە و سوکەیکیان تێدایە، لە تۆپباران هەڵاتوون بۆ ناوچەی ئه‌مینتری پارێزگای ئیدلیب.

شارۆچکەکان خۆیان بە 'ناوچەی لێقەوماو' راگەیاندووە

ئیدلیبی وتی ئەنجومەنە خۆجێیەکانی هەردوو شارۆچکەی تەح و جەرجەناز شارۆچکەکانیان بە ناوچەی لێقەوماو راگەیاندووە و ئاماژەیکرد بەوەی هەردووکیان ئێستا خەڵکیان تێدانەماوە لە ئەنجامی تۆپبارانی رژێمدا.

ئیدلیبی وای خەمڵاند کە 75,000 مه‌ده‌نی لە ناوچەکە هەڵاتبن.

وتی لەو ژمارەیەش تەنیا لە شارۆچکەی تەح 25,000 کەس هەڵاتوون و 20,000 كه‌سیش لە جەرجەناز، لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە ئاوارە کە لە ناوچەکانی دیکەی ژێردەستی رژێمەوە هاتبوونە ئەو ناوچەیە.

ئیدلیبی وتی: "تۆپبارانەکە بووە هۆی نەمانی ئاو و کارەبا و نەیهێشت خۆراك بگاتە ناوچەکە و بووە هۆی داخستنی خوێندنگە و دەزگاکانی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی و کارگێڕی و تەندروستی."

وتیشی بە دەیان مەدەنی کوژراون یاخود برینداربوون لە تۆپبارانەکەدا.

هه‌روه‌ها وتی زۆربەی ئەو موشەکانەی لە ناوچەکەیان دا لە ناوچەی تەل مەرقەوە تەقێنراون، 15 کیلۆمەتر باشوری خۆرهەڵاتی ئیدلیب. وتی ناوچەکە لە پێگەکانی رژێم لە شارۆچکەی ئەبو دالیشه‌وه‌ بە ئامانج گیراوە، لە خۆرهەڵاتی پارێزگای حەما.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500