هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هاوپەیمانان 8 حەشارگەی داعش لە پارێزگای سەلاحەدین تێکدەشکێنن

خالید تائی

فڕۆکەکانی هاوپەیمانان ئامادەکاریدەکەن بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر ئامانجەکانی داعش لە عێراق لەم وێنەیەدا کە 6 تەمموزی 2018 لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکراوەتەوە. [خاوەنی وێنە: تیمی پەیوەندییە دیجیتاڵییەکانی ئەمریکا]

فڕۆکەکانی هاوپەیمانان ئامادەکاریدەکەن بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر ئامانجەکانی داعش لە عێراق لەم وێنەیەدا کە 6 تەمموزی 2018 لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکراوەتەوە. [خاوەنی وێنە: تیمی پەیوەندییە دیجیتاڵییەکانی ئەمریکا]

هێزی فڕۆکەوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەشت پێگەی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ی تێکشکاند لە چیاکانی حەمرین و مەکحولی پارێزگای سەلاحەدین، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سەلاحەدین چوارشەممە (6 شوبات) رایگەیاند.

فەرماندە فەریق جومعە عەناد سەعدون جبوری بە دیارونای وت: "هێزی ئاسمانی هاوپەیمانان یەکشەممە چەند هێرشێکی سەرکەوتووی ئەنجامدا بۆ سەر حەشارگەکانی پاشماوەی داعش لە ناوچە چیاییەکانی پارێزگاکە."

وتی هەشت ئامانجی داعش پێکران؛ سێ لە چیاکانی مەکحول و پێنج لە زنجیرە چیای حەمرین.

وتی هێرشەکان دەرەنجامی ئەو زانیارییانە بوون کە درابوون بە فەرماندەیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەلایەن به‌ڕێوبه‌رێتی هەواڵگری و دژەتیرۆریزمی وەزارەتی ناوخۆوە.

سەربازێکی عێراقی چەند موشەکێك دەتەقێنێتەوە کە لە حەشارگەیەکی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' لە بێجی پارێزگای سەلاحەدین دۆزراوەتەوە، لەم وێنەیەدا کە 10 ئابی 2018 لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکراوەتەوە. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

سەربازێکی عێراقی چەند موشەکێك دەتەقێنێتەوە کە لە حەشارگەیەکی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' لە بێجی پارێزگای سەلاحەدین دۆزراوەتەوە، لەم وێنەیەدا کە 10 ئابی 2018 لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکراوەتەوە. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

جبوری وتی هاوپەیمانان فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانیان ئاگادارکردەوە لە نیازی خۆیان بۆ لێدانی ئەو پێگانە "چونکە کەوتوونەتە ناوچەی بەرپرسیارێتی فەرماندەییەکە و بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی ئامانجی دوژمنکارانەیان تێدایە".

وتی فەرماندەییەکە شوێنی وردی دا بە هێزی ئاسمانیی هاوپەیمانان و وتیشی شوێنەکان دوای هێرشە ئاسمانیەکان چاودێریدەکران "بۆ دڵنیابوون لەوەی کەس هەڵنەهاتوە یاخود جوڵەی چەکداران لە ناوچە بەئامانجکراوەکان نەماوە".

هه‌روه‌ها وتی: "هێشتا زانیاری وردمان پێنەگەیشتوە دەربارەی زیانەکانی دوژمن لەبەرئەوەی ئەم پێگانە لە ناوچە زۆر ئاڵۆز و دوورەدەسته‌كانن." ئاماژەیکرد بەوەش كه‌ فەرماندەییەکە کاردەکات بۆ کۆکردنەوەی زانیاری لەڕێی تیمی چاودێریی تایبەتەوە.

چەند پاشماوەیەکی کەمی داعش لە سەلاحەدین ماون

جبوری وتی: "پاشماەوی چەکدارانی داعش لە پارێزگاکە ژمارەیان زۆر کەمە و هەڕەشەی سەرەکی نین."

وتیشی: "تەنیا سەرچاوەی نیگەرانین بۆ دانیشتوانی ئەو گوندانەی نزیك بە ناوچە چیاییه‌كان یان بیابانییەکانن."

وتی لەبەرئەوەی پاشماوەکانی داعش زیاتر لە دانیشتوانی ناوچەکەن، شارەزای رێگەکانی هەڵاتن و سروشتی خاکی ناوچەکەن کە شیاوە بۆ خۆحەشاردان و دەزانن وابکەن نەبینرێن هەرکات گوێیان لە دەنگی فڕۆکەیەك دەبێت یاخود كاتێك ئۆتۆمبیلێکی سەربازی نزیکدەبێتەوە.

جبوری وتی: "بەڵام هێزەکانمان بەئاسانی وازیان لێناهێنن. هەمیشە سەرسامیان دەکەین بە تێکشکاندنی حەشارگەکانیان و بەدواکەوتنیان لە هەر شوێنێك کە هەوڵبدەن خۆیان بشارنەوە."

وتی فەرماندەییەکە لانیکەم دوو کردەی گەڕان لە هەفتەیەکدا ئەنجامدەدات بۆ دۆزینەوەی حەشارگەکانی داعش.

وتیشی لەوکاتەوەی هێزەکانی عێراق بەسەر بنکەکانی داعشیاندا دا لە بیابان لە تشرینی یەکەم و نزیکەی 18 توندڕەویان کوشت، لەو رۆژەوە كوژراوی داعشی دیکە نەبووە لەکاتی کردەکانی گەڕاندا.

هه‌روه‌ها وتی: "لەم ماوەیەی دواییدا، تەنیا شوێنی پشودان و حه‌شارگه‌ی بۆمبی دەستکرد و تەقەمەنیمان دۆزیوەتەوە،" کە دەستبەجێ تێکشکێنراون.

لە دوایین ئه‌ركیاندا، هێزەکانی فەرماندەیی لە 3 شوبات شوێنێکی پشودانیان لە دوورگەی تکریت تێکشکاند، کە موشەکی کاتیوشا، دوو پشتێنی بۆمبڕێژکراو و چەکی مامناوەندی تێدابوو، لەگەڵ ئامرازی لۆجستی.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

خودا بتانپارێزێت!

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌