هه‌واڵه‌كانی عێراق
پەنابەران

کۆمەکی نوێ دەگاتە کەمپی روکبان بۆ ئاوارە سورییەکان

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

ستافی نەتەوە یەکگرتوەکان و مانگی سووری سوری بەشداری دەکەن لە ئۆپەراسیۆنێکی پێشتری دابەشکردنی کۆمەکدا لە کەمپی روکبان. [خاوەنی وێنە: تاریق نوعەیمی]

ستافی نەتەوە یەکگرتوەکان و مانگی سووری سوری بەشداری دەکەن لە ئۆپەراسیۆنێکی پێشتری دابەشکردنی کۆمەکدا لە کەمپی روکبان. [خاوەنی وێنە: تاریق نوعەیمی]

کاروانێك کۆمەکی نەتەوە یەکگرتوەکان، كه‌ یەکەمینی لەوجۆرەیە لە ماوەی چەند مانگێكدا، چوارشەممە (6 شوبات) بەرەو کەمپی ئاوارەکانی روکبان چوو لەسەر سنوری سوریا-ئەردەن.

دانیشتوانی ئەو کەمپەی بیابان لە دۆخێکی زۆر سەختدا دەژین، بەجۆرێك چاودێری تەندروستی و خۆراکی بنەڕەتی نیە و بۆتە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و مردنی ژمارەیەك منداڵ بەهۆی سەرما و بەدخۆراکییەوە.

لە ناوەندی کانونی دووەمدا، نەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاند کەشی سارد و نەبوونی چاودێری تەندروستیهەشت منداڵی سوریی لە کەمپەکە کوشتووە، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

بەڕێوبەری هەرێمیی یونیسێف، خیرت کاپالێری لەوکاتەدا وتی: "دۆخی سارد و دۆخی ژیانی سەخت لە روکبان ... تادێت زیاتر ژیانی منداڵان دەخەنە مەترسییەوە."

بەفر خێمەی ئاوارەکانی داپۆشیوە لە کەمپی روکبان، کە دۆخی ئاوارە سورییەکان هێندەی تر سەخت دەکات. [خاوەنی وێنە: تاریق نوعەیمی]

بەفر خێمەی ئاوارەکانی داپۆشیوە لە کەمپی روکبان، کە دۆخی ئاوارە سورییەکان هێندەی تر سەخت دەکات. [خاوەنی وێنە: تاریق نوعەیمی]

وتی: "تەنیا لە مانگێكدا، لانیکەم هەشت منداڵ -- كه‌ زۆربەیان خوار تەمەنی چوار مانگ و لاوترینیان تەنیا سەعاتێك تەمەنی بوو -- مردوون."

کاپالێری روونیکردەوە سەرما لەو کەمپە ساردەی بیابان، کە له‌سه‌دا 80 دانیشتوانەکەی ژن و منداڵن، مردنی منداڵانی زیادکردووە.

کارمەندی فریاگوزاری لە کەمپی روکبان، تاریق نوعەیمی بە دیارونای وت نزیکەی 100 لۆری کە کۆمەکی مرۆییان هەڵگرتووە لەگەڵ کاروانێکی پزیشکیدا چوارشەممە لە ناوچەی کەمپی روکبان بوون.

وتی نزیکەی سێ مانگ دەبێت کە دواهه‌مین کاروانێك گەیشتە کەمپەکە.

کاروانەکە رووبەڕووی دواخران بۆتەوە

نوعەیمی وتی دەبوو ئەو کاروانەی نەتەوە یەکگرتوەکان زووتر بگات، بەڵام دوخرا بەهۆی ئەوەی چەند لایەنێکی ناکۆك رێکنەدەکەوتن لەسەر کات و رێگاکەی.

وتی وابڕیاربوو کاروانەکە گەشتەکەی لە ناوچەکانی ژێردەستی رژێمەوە دەستپێبکات، دواتر بچێتە ناوچەکانی ژێردەستی جەیش مغاویر سەورەوە.

چەکدارانی جەیش مغاویر سەورە دەبوو ئەمنیەتی تەواوی کاروانەکە لە ئەستۆبگرن بەنێو بیاباندا و ئەمنیەتی پرۆسەی دابەشکردنی کۆمەکەكه‌ بگرنە ئەستۆ.

نوعەیمی وتی هەروەها پێیانوترابوو کاروانی یاوەریشی بپارێزن کە نزیکەی 250 کارمەندی پزیشکی مانگی سووری سوری بوون.

دابەشکردنی کۆمەك چوارشەممە دەستپێدەکات و بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوامدەبێت.

وتی ئاوارەکانی بەنی خالید و مەهین یەکەم گروپ دەبن کە کۆمەکیان پێدەگات و دواتر گروپەکانی تەدمور و عەمور و قەریەتەین.

نوعەیمی وتی: "پرۆسەی دابەشکردن دابەشکراوە بۆ سێ قۆناغ بۆ بەرگرتن بە پشێوی و وەستانی پرۆسەی دابەشکردنه‌كه‌."

دەرزیلێدانی منداڵانی کەمپەکە

نوعەیمی وتی کاروانەکە بۆ هەفتەیەکی تەواو لە کەمپەکە دەمێنێتەوە بۆ دەرزیلێدانی منداڵان و مانەوەی دەکرێت درێژبکرێتەوە بۆ رۆژێك یان زیاتر لەچاوەڕوانیدا بۆ گەیشتنی دەرزیی زیاتر.

وتی ئامانجەکە ئەوەیە تادەکرێت زۆرترین ژمارەی منداڵان دەرزییان لێبدرێت.

وتی ئەو پاکەتە خۆراکانەی دابەشدەکرێن برنج، ئارد، شەکر و سەوزەی لەقوتونراویان تێدایە، لەکاتێکدا پاکەتەکانی دیکە شمەکی پاكژیی شەخسییان تێدایە.

نوعەیمی وتی: "دانیشتوانی کەمپەکە پێویستیی زۆریان بەم کۆمەکەیە."

وتی بەڵام کۆمەکەکە ئامرازی گەرمکەرەوەی تێدانیە بۆ یارمەتیدانی دانیشتوانی کەمپەکە بۆ رووبوڕووبوونه‌وه‌ی دۆخه‌ زۆر سارده‌كه‌ و ئاماژەیکرد بەوەی مانگی رابردوو چەندین کەس مردن بەهۆی سەرما و بەدخۆراکییەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500