http://diyaruna.com/ckb/articles/cnmi_di/features/2019/02/06/feature-01

ئاساییش |

بەرپرسان: فەرەنسا پابەندە بە هاوپەیمانێتییه‌وه‌ لەگەڵ عێراق

خالید تائی

Di icons tw 35 Di icons fb 35

سەره‌كوەزیرانی عێراق عادل عه‌بدولمەهدی پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ژان ئیڤ لۆدریان دەکات لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا 14 کانونی دووەم. [خاوەنی وێنە: دیوانی سەركوەزیران]

فەرەنسا هەوڵەکانی چڕکردۆتەوە بۆ پشتگیری عێراق و پتوەکردنی پەیوەندی دوولایەنە لەگەڵ سەرۆکایەتی وڵاتەکە و دابینکردنی هاوکاری و راهێنانی سەربازی بۆ عێراق.

ئاژانسی فرانس پرێس لە راپۆرتێکدا رایگه‌یاند كه‌ لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا 14 کانونی دووەم، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ژان ئیڤ لۆدریان بە سەركوەزیرانی عێراق عادل عه‌بدولمەهدی وتووە هەردوو وڵات چوونەتە "قۆناغێکی نوێی" پەیوەندیەکانیانه‌وه‌.

لە سەردانە دوو رۆژەکەیدا، لۆدریان هاوتا عێراقییەکەشی بینی، وەزیری دەرەوە محەمەد حەکیم، هەردوولاش تاوتوێی رێگاخۆشکردنیان کرد بۆ سەردانێکی سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن.

سەربازە فەرەنسی و عیراقییەکان راهێنانی جەستەیی هاوبەش ئەنجامدەدەن لە بارەگای فیرقەی شەشی سوپای عێراق 19 کانونی دووەم. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەگری عێراق]

حەکیم ستایشی رۆڵی فەرەنسای کرد لە رووبەڕووبوونەوەی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا وەك یەکێك لە وڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و سوپاسی هاوکارییە مرۆیی و که‌لتووری و پەروەردەییەکانی ئەو وڵاتەشی کرد.

لۆدریان لە بەرامبەردا جەختیکردەوە لەسەر گرنگی پەیوەندی هەردوولا و هیواخوازبوو پەیوەندییەکان گەشەکردن بەخۆوە ببینن لە کەرتەکانی ئابوری و ئەمنییەت و سەربازی و که‌لتووردا.

پشتیوانی تەواوی وڵاتەکەشی دووپاتکردەوە بۆ یەکێتی و ئارامی و سەروەریی عێراق.

بەرپرسە فەرەنسییەکان 'بەخێرهاتن'

وەزیری بەرگری فەرەنسا فلۆرانس پارلی چاوەڕوان دەکرێت سەردانی عێراق بکات بۆ بینینی پێشکەوتنی ئه‌و راهێنەرە فەرەنسییانه‌ی کاردەکەن بۆ پتەوکردنی ئامادەباشیی شەڕی سەربازە عێراقییەکان.

ئەندام پەرلەمانی عێراقی بۆ دیالە، عەبدولخالق عەزاوی، کە ئەندامی لیژنەی ئەمنی و بەرگری پەرلەمانە، وتی سەردانەکە "ئاستی پابەندبوونی فەرەنسا نیشادەدات بە پشتیوانییەکانی بۆ عێراق".

بە دیارونای وت عێراق بەخێرهاتنی بەرپرسە فەرەنسییەکان دەکات، "چونکە فەرەنسییەکان کاریگەیی ئەرێنییان هەبووە لەسەر ئەمنییەت و گەشەکردنی وڵاتەکە".

وتی: "هەردەم فەرەنسامان بە وڵاتێكی هاوڕێ داناوە کە زۆر باش پشتیوانیمان دەکات لە شەڕی سەرکەوتن بەسەر داعشدا. رۆڵی بینیووە و بەردەوامیشدەبێت لەو رۆڵەیدا كه‌ هەیەتی لە هاوکاریکردنمان لە راوەدوونان و شکستپێهێنانی چەکدارە تیرۆریستەکاندا."

وتی فەرەنسا هاوکاری عێراق بووە به‌راهێنانی سەربازی، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه‌ "فەرەنسا بەردەوامە لە کۆمەکە بەهێزەکانی بۆ دروستکردنی سوپای عێراق و تواناکانی بۆ ئەوەی وڵات بپارێزرێت و ئارامی بەرقەراربێت".

یەکەکانی تۆپخانەی فەرەنسی "رۆڵێکی گرنگ و سەرەکی" دەگێڕن لە پارێزگاکەدا، سەرۆکی لیژنەی ئەمنی له‌ ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار، نەعیم كه‌عود بە دیارونای وت.

یەکەکانی تۆپخانەی فەرەنسی لە هێرشیانکردووە و داعشیان کردۆتە ئامانج لە سوریا وەك بەشێك لە ئەرکەکانی هێزی تاسك فۆرسی واگرام، ئەوەش گروپەکەی بێتواناکرد و "ئێستا ئەو سنوورە بە توندوتۆڵترین هێڵی بەرگری دادەنرێت".

وتی بوونیان روونیدەکاتەوە کە فەرەنسییەکان "هێشتا پابەندن بە شەڕه‌وه‌ دژی تیررۆیزم و لەڕووی سەربازیشەوە پشتیوانی عێراقن."

یارمەتیدانی عێراق بۆ گەڕانەوەی تواناکانی

مامۆستای زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی موستەنسرییە، عیسام فەیلی وتی عێراق و فەرەنسا پەیوەندیی مێژووییان هەیە و "عێراقییەکان سوپاسگوزارن بۆ هەبوونی پێگەی ئەرێنییان لەسەر بابەتەکانی وڵاتەکەیان".

بە دیارونای وت: "ئێستاش لەبیریانە چۆن فەرەنسا دەستبەجێ سڵینەکردەوە لە پشتیوانیکردنیان دوای ئەوەی داعش هێرشیکردە سەر شارەکان."

لە 2014، فەرەنسا هاوکاربوو بۆ کەمکردنەوەی تواناکانی داعش بە کردنە ئامانجی بارەگاکان و هێڵەکانی بەرگرییان لەڕێی هێرشی ئاسمانی و تۆپبارانکردنەوە لەلایەن هێزە زەمینییەکانەوە، جگە لەوەی هەواڵگریشی دەدایە هێزەکانی عێراق لەسەر جموجۆڵی چەکدارانی داعش.

سوپای فەرەنسا 1،200 سەربازی ناردووە وەك بەشێك لە هەوڵەکانی خۆی دژی داعش، ئەوانەش بریتین لە هێزی ئاسمانی و یەکەی تۆپخانە و دابینکردنی راهێنان بۆ سوپای عێراق.

فەیلی وتی سەردانەکانی بەرپرسە فەرەنسییەکان "نیشانەی روونن کە فەرەنسا بەردەوامدەبێت لە سیاسەتی پشتیوانیکردن لە عێراق بۆ ئەوەی وڵاتەکە توانا و سەروەریی بۆ بگەڕێتەوە."

وتیشی: "ئامانجی سەرەکیی فەرەنسا دروستکردنی هێزی شەڕی عێراقە کە باش راهێنرابێت و توانای باش و زانیاری باشی هەبێت بۆ بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای مۆدێرن لە شەڕی زرنگانه‌دا و توانای خۆخزانە تۆڕەکانی دوژمنەوە بۆ لەناوبردنیان."

فەیلی هیوای خواست كه‌ ئەم سه‌ردان و کۆبوونەوانە رێکەوتن و لێکتێگەیشتنی سەربازییان لێەوە بەرهەمبێت بۆ کاری هاوبەش و "ئۆپەراسیۆنی هاوبەش بۆ گۆڕینەوەی زانیاری و شارەزایی ئەمنی".

وتیشی هەردوو وڵات کاردەکەن بۆ "پتەوکردنی هاوپەیمانییه‌كی ئابوریی بەهێز" کە هاوتای ئامانجەکانی عێراق بێت بۆ گەشەپێدانی ئه‌و شارانه‌ی لە داعش رزگارکراون.

لە 2017، فەرەنسا قەرزێکی 430 ملیۆن یۆرۆیی (512 ملیۆن دۆلار) بە عێراق بەخشی بۆ ئەوەی هاوکاریی عێراق بکات لە جێبەجێکردنی چاکسازییەکان و باشکردنی خزمەتگوزاری گشتیدا.

ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند كه‌ لەو سەردانەی دواییدا، لۆدریان رایگەیاندووە فەرەنسا قەرزێکی 1 بلیۆن یۆرۆیی (1.1 بلیۆن دۆلار) بداتە عێراق لەماوەی چوار ساڵی داهاتوودا بۆ ئەوەی هاوکاری عێراق بکات لە سەردەمی دوای داعشدا.

لۆدریان وتی: "كۆمپانیا فەرەنسییەکان ئامادەن بەشداربن لە بنیاتنانەوەی عێراقدا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟
13
0
Di icons no

1 كۆمێنت

رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین Captcha
Comment bubble | 2019-02-09

هه‌موو بابه‌ته‌كان.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌