http://diyaruna.com/ckb/articles/cnmi_di/features/2019/02/04/feature-01

تێرۆریزم |

بارگرژی پەرەدەسەنێت لەنێوان گروپەکانی سەر بە قاعیدەدا لە سوریا

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

Di icons tw 35 Di icons fb 35

ئەندامانی حوراس دین، لێرەدا لە دەوروبەری لازقیە دەبینرێن كه‌ لە ململانێیەکی نوێوە تێوەگلاون لەگەڵ تەحریر شام. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

لەم چەند رۆژەی دواییدا، حوراس دین کە پەیوەندییەکانی لەگەڵ تەحریر شام ئاڵۆز بووە، چەکدارانی لە دۆخی ئامادەباشیدا داناوە لەو ناوچانەی گروپەکە کۆنترۆڵی دەکات لە کەنارەکانی دەرەوەی پارێزگاکانی ئیدلیب، حەلەب، لازقیە و حەما، چالاکوانێکی ناوچەکە رایگەیاند.

چالاکوانێكی ئیدلیب، موسعەب عەساف بە دیارونای وت مەدەنیەکانی ئەم ناوچانە لەئێستادا ترسیان لە هەڵگیرسانی شەپۆلێکی نوێی شەڕ هەیە لەنێوان ئەم دوو گروپە توندڕەوەدا، کە هەردووکیان پەیوەندییان بە قاعیدەوە هەیە.

وتی زیادبوونی ململانێ لەنێوان ئەم دوو گروپەدا بۆتە هۆی دروستبوونی شەڕی راگەیاندن لەنێوانیاندا، بەجۆرێك حوراس دین هێرشدەکاتە سەر تەحریر شام و ئەو هاوپەیمانێتیە توندڕەوە تۆمەتباردەکات بەوەی هەڵدەدات بیخاتە ژێر کۆنترۆڵی خۆیەوە.

چەکدارانی تەحریر شام چاودێریی کەناره‌كانی دەرەوەی پارێزگای ئیدلیب دەکەن. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]`

چەکدارانی جەیش ساحل بە چەکەکانیانەوە لە سوریا وەستاون. ئەم گروپە، کە بەشێکە لە حوراس دین، تەحریر شام بە دزینی چەکەکانی تۆمەتبار دەکات. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

عەساف وتی: "حوراس دین داوایکردووە تەحریر شام ئەو پارە و چەکانە بگەڕێنێتەوە کە سەرکردەکەی، محەمەد جۆلانی، دزیوێتی کاتێك لە قاعیدە جیابووه‌وە تا بەرەی نوسرە دابمەزرێنێت."

لەئێستادا بەرەی نوسرە لایەنی زاڵی نێو هاوپەیمانێتی تەحریر شامە.

حوراس دین داواشدەکات تەحریر شام ئەو چەکانە بگەڕێنێتەوە كه‌ لەماوەی هەڵمەتی ئەمدواییەیدا بۆ گرتنی پارێزگای ئیدلیب دەستی بەسەردا گرت.

بارگرژی لەنێوان گروپەکاندا

عەساف وتی: "سەرکردەکانی حوراس دین سامی عورەیدی و ئەبو هومام شامی، تەحریر شامیان تۆمەتبارکرد بە هەوڵدان بۆ خەڵەتاندنی گروپە توندڕەوەکان لە ناوچەکە بە بانگه‌شه‌ی ئەوەی گوایە لەلایەن سوپای سوریای ئازادەوە کۆنترۆڵکراوە."

بەگوێرەی عەساف، ناوچەکانی ژێردەستی حوراس دین لە ئامادەباشی تەواودان و گەڕان بەردەوامە بەدوای ئەندامانی تەحریر شامدا.

عەساف وتی ململانێکان بە دەستگیرکردنی دوو سەرکردەی تەحریر شام دەستیانپێکرد، ئەبو توراب لیبی و ئەبو محەمەد حەماوی، کە فەرماندەی پلەیەکی قاعیدەن لە سوریا.

حوراس دین ساڵی رابردوو دامەزرێنراو لەو ئەندامانە پێکهاتوە کە ئایدۆلۆژیای قاعیدە لەخۆدەگرن و رەتیدەکەنەوە پەیوەندی بکەن بە تەحریر شامەوە.

پێکهاتووە لە حەوت لایەنی چەکدار: جوند ئەقسا، جوند شەریعە، سەریات کابوڵ، سەرایا ساحیل، جەیش بادیە و جەیش مەلاحیم، لەگەڵ پاشماوەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش).

عەساف وتی ژمارەیەکی زۆر لەو چەکدارانە سوری نین و ئاماژەیکرد بەوەش كه‌ لەئێستادا لە کەنارەکانی ئەو ناوچانەن کە لەلایەن تەحریر شامەوە کۆنترۆڵکراون و رووبەڕووی ئەو ناوچانەن کە رژێمی سوریا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانی کۆنترۆڵیان کردوون.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟
14
4
Di icons no

0 كۆمێنت

رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین Captcha