هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

عێراق 108 منداڵی بیانی پەیوەندیدار بە داعش سزادەدات

خالید تائی

ئەو هەرزەکارانەی لە بەڕێوبه‌رێتی چاکسازیی عێراقی دەستبەسەرن خوێندن و چاودێری تەندروستی و خزمەتگوزاریی چاکسازییان پێدەدرێت. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق]

ئەو هەرزەکارانەی لە بەڕێوبه‌رێتی چاکسازیی عێراقی دەستبەسەرن خوێندن و چاودێری تەندروستی و خزمەتگوزاریی چاکسازییان پێدەدرێت. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق]

عێراق ماوەیەکە ئەو منداڵە بیانییانە دادگایی دەکات کە تێوەگلاون لەو تاوانانەی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) ئەنجامیداون لەکاتێکدا دڵنیاییدەدات بەوەی دادگاییەکی دادپەروەرانە دەکرێن و مافە یاساییەکانیان دەپارێزرێت، پسپۆڕان بە دیارونایان وت.

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە 31 کانونی یەکەم رایگەیاند کە 108 منداڵی بیانی لە 2018 تاوانی پەیوەندیداربوون بە داعشیان له‌سه‌ر ساغکرایەوە، لەکاتێکدا دادگاکانی عێراق سزای 31 کوڕ و 77 کچیان دا.

ئەوانە منداڵی ئەو چەکدارە بیانییانە بوون کە گەشتیانکردبوو بۆ عێراق بۆ شەڕکردن شانبەشانی داعش.

بەڕێوبەری رێکخراوی کلتوری یاسایی، تاریق حەرب بە دیارونای وت: "ئەو منداڵە بیانیانەی گومانی داعشبوونیان لێدەکرێت دادگاییەکی دادپەروەرانە دەکرێن."

داعش منداڵانی رادەکێشا بۆ نێو ریزەکانی لەکاتی دەسەڵاتیدا بەسەر بەشێكی گەورەی عێراق و سوریادا. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە]

داعش منداڵانی رادەکێشا بۆ نێو ریزەکانی لەکاتی دەسەڵاتیدا بەسەر بەشێكی گەورەی عێراق و سوریادا. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە]

وتی: "دادگا عێراقییە پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوە لەو تاوانە تیرۆریستیانە دەکەن کە گوماندەکرێت ئەم هەرزەکارانە ئەنجامیاندابێتن بە ئاستێکی بەرزی وریایی و بەرپرسیارێتییەوە."

وتیشی دادگاییەکان بەشێوازێکی دروست بەڕێوەدەچن، دادگاکان پارێزەری بەرگریکار دەستنیشاندەکەن بۆ گومانلێکراوان و تەنیا کاتێك بڕیاردەدەن کە بەڵگەی رەتنەکراوە بدۆزرێتەوە.

وتی کاری لێکۆڵینەوە و دادگاییەکان به‌گوێره‌ی رێکەوتنە نێودەوڵەتیەکان ئه‌نجامده‌درێن و ئاماژەیکرد بەوەی سیستمی دادوەری جیاوازی ناکات لەنێوان عێراقی و بیانییەکاندا.

جەختیکردەوە: "یاسای عێراقی بەسەر هەموو هەرزەکارێكدا جێبەجێدەکرێت، لە هەر نەتەوە، ئایین یان گروپێكی ئێتنی بێت."

یاسای عێراقی هەرزەکار بە کەسێك پێناسەدەکات لەنێوان تەمەنی نۆ بۆ 18 ساڵدا بێت و رێدەدات بەوەی خزمێکی وەك پارێزەر کاری بۆ بکات، تەنانەت گەر پارێزەریش نەبێت.

گەڕی دادگاییەکە دەبێت نهێنی بێت بۆ پاراستنی شوناسی هەرزەکارەکە و یاسای عێراقی رێنادات بە دادگاکان سزای مەرگ بۆ هەرزەکاران دەربکەن.

هەرزەکارە تاوانبار یان دەستبەسەرکراوەکان لە بەڕێوبەرێتی چاکسازی هەرزەکاران دادەنرێن، کە لەوێ لە خولی چاکسازیدا ناونوسدەکرێن لەگەڵ پێدانی پەناگە و خوێندن و چاودێری تەندروستی و رێنمایی.

مافی هەرزەکاران پارێزراوە

ئەندامی دەستەی باڵای عێراقی بۆ مافەکانی مرۆڤ، فاتن حیلفی وتی: "سیستمی دادوەریی عێراقی شەفافە و پابەندە بە جێبەجێکردنی هەنگاوە یاساییەکان لە کەیسی هەرزەکاراندا."

بە دیارونای وت: "پەیوەست بە ژنان و منداڵانی پەیوەندیدار بە داعشەوە، سەردانمان کردن و چاودێریی دۆخیانمان کرد، بەگشتی بەپێی کەیسەکانیان."

وتی دادگایی و لێکۆڵینەوەی هەرزەکاران ئەم رێکارە دەگرنەبەر و مافەکانیان پارێزراون.

وتیشی منداڵانی خوار تەمەن نۆ ساڵ لەکاتی لێکۆڵینەوەدا لە دایکیان جیادەکرێنەوە و وتیشی لەدۆخێکدا گەر دایکەکە لەبەر پەیوەندی لەگەڵ داعش سزابدرێت، منداڵەکانی چاودێری دەکرێن.

حیلفی وتی: "هەندێك لەم منداڵانە دەکرێت سنوورداشی وڵاتی رەسەنیان بکرێنەوە بەگوێرەی داواکاریی خزمانیان و لەڕێی رێچکە دیبلۆماسیەکانەوە."

لە 30 کانونی یەکەمدا، عێراق زیاد لە 30 هەرزەکاری ناردەوە بۆ روسیا، کە دایکانیان خەڵکی داغستان و چیچان بوون و لەسەر تیرۆریزم سزادرابوون.

وتی ئەمە دوای "گفتوگۆی دوولایەنە هات کە نزیکەی ساڵێکی خایاند".

عیسام فەیلی کە وانەی زانستی سیاسەت دەڵێتەوە لە زانکۆی بەغدا وتی: "عێراق مافی ئەو هەتیوانە دەپارێزێت کە باوانیان ئەندامی بیانیی کوژراوی داعش بوون یان دایکانیان سزای تیرۆریزمیان بەسەردا دراوە."

وتی گەر وڵاتی رەسەنی منداڵەکە داوای رادەستکردنەوەیان بکات، عێراق پابەند دەبێت، بەگوێرەی بڕگەکانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن.

وتیشی: "هه‌رچی ئەو هەرزەکارە بیانیانەشه‌ كه‌ لەسەر تاوانی تیرۆریزم دەستبەسەرکراون، دەبرێنە ناوەندەکانی چاکسازی تا بتوانرێت سزابدرێن.

فەیلی وتی: "عێراق پابەندە بە مافی مرۆڤ و مامەڵەی یاسایی و مرۆییه‌وه‌ لەگەڵ ئەم هەرزەکارانە و ئەرکی ئەخلاقی خۆی بەجێدەگەیەنێت لە چاكکردنەوەیاندا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500