هه‌واڵه‌كانی عێراق
خۆپیشاندان

خوێندکارانی پزیشکی له‌ ئیدلیب خۆپیشاندان ده‌كه‌ن دژی تەحریر شام

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

خوێندکارانی پزیشکیی زانکۆی فریاگوزاریی نێودەوڵەتی لە ئیدلیب خۆپیشاندان دەکەن دژی بڕیارێكی تەحریر شام بۆ داخستنی زانکۆکەکە. [خاوەنی وێنە: هەیسەم ئیدلیبی]

خوێندکارانی پزیشکیی زانکۆی فریاگوزاریی نێودەوڵەتی لە ئیدلیب خۆپیشاندان دەکەن دژی بڕیارێكی تەحریر شام بۆ داخستنی زانکۆکەکە. [خاوەنی وێنە: هەیسەم ئیدلیبی]

ماوەیەکە خوێندکارانی پزیشکیی لە زانکۆی فریاگوزاریی نێودەوڵەتی لە ئیدلیب خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن بۆ ناڕەزایی دەربڕین دژی داخستنی زانکۆکە دوای بڕیارێکی دەرکراو لەلایەن "حکومەتی رزگاری" سەر بە تەحریر شامەوە.

چالاکوانێكی ئیدلیب، هەیسەم ئیدلیبی بە دیارونای وت بڕیاری هەڵپەساردنی چالاکیە پەروەردەییەکان لە زانکۆکە دەبێتە هۆی لەدەستچونی ساڵانێکی خوێندن لەلایەن خوێندکارانەوە لە چەند ئاستێکی جیاوازدا.

وتی خوێندکارانی پزیشکیی زانکۆکە ماوەیەکە خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن وەك وەڵامێك بۆ فەرمانەکە.

ئیدلیبی وتی: "بڕیاری هەڵپەساردنی چالاکی پەروەردەیی لە زانکۆکە بە پاساوی ئەوە دەرکرا کە زانکۆکە مۆڵەتی نیە."

شاندێکی سەر بە 'حکومەتی رزگاری' تەحریر شام زانکۆی فریاگوزاریی نێودەوڵەتی لە ئیدلیب دەپشکنێت. [خاوەنی وێنە: هەیسەم ئیدلیبی]

شاندێکی سەر بە 'حکومەتی رزگاری' تەحریر شام زانکۆی فریاگوزاریی نێودەوڵەتی لە ئیدلیب دەپشکنێت. [خاوەنی وێنە: هەیسەم ئیدلیبی]

وتی بەڵام کێشەکە هیچ پەیوەندییەکی بە مۆڵەتەوە نیە و زیاتر لە ئەنجامی رەتکردنەوەی کارگێڕیی زانکۆیە بۆ ملكه‌چكردن بۆ داواکارییەکانی تەحریر شام بۆ گرتنه‌ده‌ستی بەڕێوەبردنی دەزگاکە.

وتی ئەمەش دەبووە هۆی دامەزراندنی بەرپرسانی تەحریر شام و سەپاندنی رێنمایی توند دەربارەی جلپۆشین و جێبەجێکردنی جیاکردنەوەی نێوان خوێندکارانی پیاو و ژن.

روونیکردەوە کە داهاتووی خوێندکارەکان لە مەترسیدایە، چونکە تەحریر شام لێی قەدەغەکردوون لە زانکۆکانی دیکە خۆیان تۆماربکەن بە پاساوی ئەوەی زانکۆی فریاگوزاری مۆڵەتی نیە و هەربۆیە تۆماری ئەکادیمییان رەوا نیە.

ئیدلیبی وتی خۆپیشاندانی خوێندکاران و هەڵمەتی هاوکات لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەناوی خۆپیشاندانی "هێلەگی سپی"، خەریکە ئاکام بەدەستدەهێنێت.

وتی بەناو حکومەتی رزگاری شاندێکی نارد بۆ دانوستان لەگەڵ کارگێڕی و سازشکردنێك کە هەردوولا قایلبکات.

ئیدلیبی جه‌ختی كرد له‌سەر ئەوەی زانکۆکە ستاندەری مەنهەجی و ئەکادیمی و لۆجیستی هەیە و هەربۆیەش "مافی ره‌وای مۆڵەتپێدان"ی هەیە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

چونكه‌ كه‌سیان بڕوانامه‌ی زانكۆیان نیه‌، هه‌موویان وه‌كو بۆكۆ حه‌رام وان كه‌ خوێندنی قه‌ده‌غه‌ كردووه‌.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌