هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات: مۆڵگه‌كانی داعش له‌ سوریا لە مانگێكدا تێكده‌شكێنرێن

ئاژانسی فرانس پرێس

مەزڵوم کۆبانی، فەرماندەەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات، بۆ ئاژانسی فرانس پرێس دەدوێت لە دیمانەیەکدا کە لە دێهاتەکانی دەرەوەی شاری حەسەکەی سوریا ئەنجامدرا لە 24 کانونی دووەم. [دەلیل سلێمان/ ئاژانسی فرانس پرێس]

مەزڵوم کۆبانی، فەرماندەەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات، بۆ ئاژانسی فرانس پرێس دەدوێت لە دیمانەیەکدا کە لە دێهاتەکانی دەرەوەی شاری حەسەکەی سوریا ئەنجامدرا لە 24 کانونی دووەم. [دەلیل سلێمان/ ئاژانسی فرانس پرێس]

فەرماندەیه‌كی پلەباڵا وتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دژی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) له‌ سوریا بەرەو کۆتایی دەچن و چه‌كدارانی گروپه‌كه له‌ماوه‌ی مانگێکدا‌ له‌ دوا مۆڵگه‌كانیان ده‌رده‌په‌ڕێنرێن.

فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات، مەزڵوم کۆبانی وتی: "ئۆپەراسیۆنی هێزەکانمان دژی داعش لە دوا شوێنی گروپەکە بەرەو کۆتایی دێت و چەکدارانی داعش ئێستا لە یەك شوێندا گەمارۆدراون".

هێزەکانی سوریای دیموکرات ئێستا لە دوایین قۆناغی شکتسپێهێنانی گروپەکەدان لە حەشارگەکانی لە دۆڵی فورات لە رۆژهەڵاتی سوریا بە پشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.

کۆبانی پێنجشەممە لە نزیك شاری حەسەکە لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا وتی: "پێویستمان بە مانگێکە بۆ لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش کە هێشتا لە ناوچەکەدا ماون".

سەدان کەس لە هەردوولا کوژراون لە شەڕە سەختەکانی دەوروبەری ئەو ناوچەیەی ناسراوە بە "مۆڵگه‌ی هەجین"، بەگوێره‌ی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ.

'شانە نوستووەکان'

داعششارۆچکەی هەجینی لەدەستداکۆتایی پارساڵ و به‌دواشیدا رووخانی دیواری بەرگریی كه‌ بووە هۆی ئەوەی هاوپەیمانییەکەی کورد و عەرەب یەك لە دوای یەك گوندەکان بگرنه‌وه‌.

كۆبانی وتی شەڕەکە سەختبوو دوای ئەوەی داعش ستراتیژی خۆی گۆڕی دوابەدوای ئەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات گروپەکەیان لە بەناو پایتەختەکەی لە سوریا لە شاری رەققە دەرکرد لە 2017.

وتی تاکتیکە نوێکانیان بریتین لە "دانانی شانەی نوستوو لە هەموو شوێنێك و راکێشانی ئەندامانی نوێ بەنهێنی و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی خۆکوژی و تەقینەوە و تیرۆرکردن".

وتیشی: "چاوەڕوانی زیاتر توندبوونی ئۆپەراسیۆنەکانی داعش دەکەین دژی هێزەکانمان دوای نەمانی بوونی سەربازییان."

داعش توانیوێی لە بیابانی بادییەی سوریا بمێنێتەوە و زنجیرەیەك هێرشیشی لەئەستۆگرتووە لە ناوچەکانی ژێردەستی هێزەکانی سوریای دیموکرات.

هێزەکانی سوریای دیموکرات هاوپەیمانی سەرەکی زەمینی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتین و بەمدواییانەش بەرەولای رژێمی سوریا چوون بۆئەوەی پاراستنیان گارەنتی بکرێت، هەرچەندە کۆبانی وتی دانوستانەکانی نێوانیان روو لە سەختی دەکەن.

'باری تایبەتی'

کۆبانی وتی: "هەر رێکەوتنێکی سیاسی دەبێت ره‌چاوی باری تایبەتی" هێزەکانی سوریای دیموکرات بكات کە شەڕیان دژی داعش کرد "لە بری هەموو مرۆڤایەتی و تەنانەت لەبری سوپای سوریاش".

"ئەمە هێڵی سووری ئێمەیە و سازشی لەسەر ناکەین."

وتیشی هێزەکانی سوریای دیموکرات "باکوری رۆژهەڵاتی سوریایان پاراست... ئەم ناوچانەیان رزگارکرد و مافیان هەیە بەردوامبن لە پاراستنی هەرێمەکە".

کۆبانی وتی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکرێت "رێکەون لەسەر ئەوەی ببنە بەشێك لە سوپای نیشتمانی لە سوریای داهاتوودا بەڵام بەمەرجی ئەوەی باری تایبەت بەخۆیان هەبێت".

دیمەشق خۆبەڕێوەبەریی رەتکردۆتەوە بەڵام سەرکردە کوردەکان دەستیانکرد بە دیالۆگ تەمموزی ساڵی پار وەك هەوڵێك بۆ بەدەستهێنانی شێوەیەك لە لامەرکەزی.

کۆبانی وتی: "دانوستانەکان بەردەوامن بەڵام هێشتا نەگەیشتوونەتە هێچ دەرەنجامێکی ئەرێنی." وتیشی رژێم "بەردەوامە لەسەر بیرکردنەوە لەوەی بگەڕێتەوە وەك ئەوەی چۆنبووە بەر لە 2011. ئێستاش هیوای هەیە کۆنترۆڵی سەربازیی هەموو هەرێمەکە بکاتەوە".

"پێویستە... تێبگات ئەوە مەحاڵە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500