هێزه‌كانی پۆلیس له ئه‌نبار چه‌ند ئه‌ندامێكیان ده‌ستگیركرد له سێ گروپی تیرۆریستیی جیاواز له چه‌ند ئۆپه‌راسیۆنێكی ئه‌منیی ئه‌مدواییانه‌دا كه به‌گوێره‌ی سه‌ره‌داوه‌كانی دانیشتوانان ئه‌نجامدران، لیوا هادی رزه‌یج كه‌سار سێشه‌ممه (22 كانونی دووه‌م) به دیارونای وت.
ناوبراو وتی چه‌كداران "له‌نێو دانیشتوانی ناوچه‌كه‌دا خۆیان حه‌شارداوه و هه‌وڵیانداوه شانه‌ی نوستوو دروستبكه‌ن بۆ تێكدانی ئه‌منییه‌ت".
وتی: "به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه‌كانی نێو خه‌ڵكه‌وه ده‌ستمانكه‌وتووه، به‌ووریاییه‌وه چاودێریی ئه‌و گروپانه‌مان كرد تاكو توانیمان ئه‌ندامانیان ده‌ستگیربكه‌ین."
وتیشی ئه‌و گروپانه پێكهاتوون له 13 چه‌كدار، شه‌شیان ئه‌وانه‌ن كه له‌ناو شاری فه‌لوجه‌دا خۆیان حه‌شاردابوو، سیانی تریان له كه‌رمه و چواریشیان له ره‌مادی.
رزه‌یج وتی ئه‌وان"دانیانناوه به كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانیاندا له دژی مه‌ده‌نییه‌كان و هه‌ندێكیان هی ده‌یه‌یه‌ك پێش ئێستان". وتیشی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی له كه‌رمه ده‌ستگیركراون به‌رپرسیارن له‌و تاوانانه‌ی كه له نێوان 2007 بۆ 2008 روویانداوه.
پردی متمانه له نێوان دانیشتواندا
رزه‌یج وتی هه‌وڵه‌كانی پۆلیسی ئه‌نبار به‌شێكن له پلانێكی ئه‌منی كه له ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ یه‌كه سه‌ربازی و ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی دیكه جێبه‌جێكراون له‌وكاته‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه ئه‌منییه‌كان دژی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) له ئه‌نبار كۆتاییانهات.
ناوبراو وتی: "پلانه‌كه له‌ئێستادا په‌یوه‌سته به هاریكاری و پردی متمانه‌وه له نێوان دانیشتواندا."
وتیشی: "په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌ومان له‌گه‌ڵیاندا بونیادناوه و ئێستاش هه‌ر زانیارییه‌كی پێویستمان پێده‌ده‌ن و راسته‌وخۆ هه‌ر كرده‌یه‌كی گومانلێكراومان پێڕاده‌گه‌یه‌نن."
وتی داتابه‌یسێكی ئه‌منی دروستكراوه بۆ هه‌موو ئه‌و خێزانه ئاوارانه‌ی كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌كانی خۆیان.
رزه‌یج وتی "ئه‌مه به‌شێكی گرنگی پلانه [ئه‌منی]ه‌كه‌یه، ئه‌م زانیاریانه‌ش رێگه‌ی ناسینه‌وه و به‌دواداگه‌ڕانی ده‌ستبه‌جێی تیرۆریسته‌كان ئاسانترده‌كات."
وتیشی ئه‌منیه‌تی شاره‌كانی ئه‌نبار له‌لایه‌ن یه‌كه‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتن و ئاسایشه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی یه‌كه‌ی لێكۆڵینه‌وه و هه‌واڵگری پارێزراوه.
ناوبراو وتی: "دۆخێكی ئه‌منی جێگیر له ته‌واوی ئه‌و شارانه‌دا له پێشكه‌وتندایه." جه‌ختیشی كرد له‌سه‌ر گرنگیی خاڵه‌كانی پشكنین و به‌رده‌وامیی چاودێریكردنه‌كانی جوڵه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی تابلۆیان پێوه نیه، له‌گه‌ڵ هه‌وڵێكی هه‌واڵگریی چڕ بۆ رێگریكردن له هێرشه تیرۆریستییه‌كان.
رزه‌یج وتی داعش هێشتا هه‌وڵده‌دات قسه‌وباس و هه‌واڵی ساخته بڵاوبكاته‌وه بۆ ترساندنی دانیشتوان.
"ده‌مانه‌وێت دانیشتوان دڵنیابكه‌ینه‌وه كه شاره‌كانمان ئه‌مینن و به‌وجۆره‌ش ده‌مێننه‌وه به سووربوونی ئێوه و متمانه‌تان به هێزه ئه‌منییه‌كانتان."
خودا پاداشتتان بداته‌وه!
وه‌ڵام بده‌ره‌وه1 كۆمێنت