هه‌واڵه‌كانی عێراق
مافی مرۆڤ

تەحریر شام گەنجان دەستگیردەکات لە خۆرئاوای حەلەب

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

ماوەیەکە تەحریر شام بانگهێشت دەردەکات بۆ ئەو کەسانەی لەژێر دەسەڵاتیدان لە باکوری سوریا و فەرمانیان پێدەکات ئامادەبن بۆ لێکۆڵینەوە. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

ماوەیەکە تەحریر شام بانگهێشت دەردەکات بۆ ئەو کەسانەی لەژێر دەسەڵاتیدان لە باکوری سوریا و فەرمانیان پێدەکات ئامادەبن بۆ لێکۆڵینەوە. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

شەپۆلێکی ناڕەزایی لە باکوری سوریا بڵاودەبێتەوە دوای ئەوەی تەحریر شام هەڵمەتێکی فراوانی دەستبەسەرکردن و دەرکردنی دەستپێکرد لە ناوچەکانی خۆرئاوای حەلەبکە بەمدواییانە ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتوون، چالاکوانێك لە ناوچەکە وتی.

چالاکوان موسعەب عەساف بە دیارونای وت زۆربەی ئەوانه‌ی بانگهێشتکراون بۆ ئامادەبوون لەلایەن هاوپەیمانێتیە توندڕەوەکەوە، کە دەکرێت دەربکرێن، ئەو لاوانەن کە پێشڕەوی بزووتنەوەی ئۆپۆزسیۆنن لەدژی رژێمی سوریا.

تەحریر شام دەستیکردووە بە هەڵمەتێكی فراوانی گرتنی لاوان لە خۆرئاوای حەلەب، کە لەم شەڕانەی دواییدا لەدەست بەرەی رزگاریی سوریا ده‌ریهێنان.

عەساف وتی: "لە بازگەکانی دەوروبەری پارێزگاکانی حەلەب و حەما و ئیدلیب، ئەندامانی تەحریر شام بەووردی چاودێری ناسنامە و بەڵگەنامەکان دەکەن و دەستبەجێ ئەو لاوانە دەستگیردەکەن کە ناوەکانیان لە لیستی داواکراواندا دەردەکەوێت."

ئەندامانی تەحریر شام لەسەر ئۆتۆمبیلێکی سەربازی وەستاون لە دەوروبەری حەلەب، کە ئەو هاوپەیمانێتیە توندڕەوە لەوێ لاوان دەستگیردەکات. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

ئەندامانی تەحریر شام لەسەر ئۆتۆمبیلێکی سەربازی وەستاون لە دەوروبەری حەلەب، کە ئەو هاوپەیمانێتیە توندڕەوە لەوێ لاوان دەستگیردەکات. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

وتیشی هاوکات، دەوریەکانی تەحریر شام بانگهێشتنامە بڵاودەکەنەوە بۆ ئەوانەی داواکراون بۆ لێکۆڵینەوە و فەرمانیان پێدەکەن ئامادەبن لەبەردەم گروپەکەدا.

عەساف وتی هەر کەسێك کە بانگهێشتنامەی پێبگات و گوێڕایەڵی نەکات دەکرێت هەرکاتێك بێت دەستبەسەربکرێت لەلایەن هاوپەیمانێتیە توندڕەوەکەوە.

عەساف وتی تەحریر شام بەتایبەتی تەرکیزدەخاتە سەر بانگهێشتنامەکان لە شاری ئەتاریب، چونکە بۆتە شوێنی سەدان لەو لاوانەی دژی ئەون.

زۆرێکیان ئەو لاوانەن کە یەکەمین بوون لە پەیوەندیکردن بە خۆپیشاندانەکانی دژ به‌ رژێم و خزمەتیان کردووە لە یەکەکانی سوپای سوریای ئازادا، وەك چالاکوانی بواری میدیا و کارمەندی فریاگوزاری و متمانەی دانیشتوانی ناوچەکەیان بەدەستهێناوە.

دەرکردن یان فریودان

بەگوێرەی عەساف، هەندێك لەو کەسانەی بەدەم بانگهێشتنامەکەوە چوون دەڵێن لێکۆڵینەوەکان دەربارەی ئەوکاتە بوون کە کاریان لەگەڵ گروپی دیکەدا کردبوو.

وتیشی تەحریر شام هەوڵێداوە زانیاری دەربارەی پێکهاتەی سەرکردایەتی ئەو گروپانە بەدەستبهێنێت و هەوڵبدات بزانێت ئایا تائێستا فەرمانیان لەوانەوە پێدەگات.

عەساف وتی ئەوانەی بانگهێشتکرابوون لەلایەن تەحریر شامەوە ناچاریش کرابوون بەڵێنی بەشدارنەبوون لە هەر کردەیەکی سیاسی یان سەربازیدا واژۆبکەن.

وتیشی: "چالاکوانەكانی بواری میدیا و رۆژنامەوانانیش بەهەمانشێوە لێیان قەدەغەکرا لە کاری رۆژنامەوانیدا بەشداربن یان هەر چالاکیەکی دیکە بەبێ مۆڵەتی پێشتری تەحریر شام."

عەساف وتی تەحریر شام هەوڵدەدات ئەو لاوانە فریوبدات تا کاری لەگەڵ بکەن بە موچەی مانگانە یان ئیمتیازاتی دیکە و گەر قایلبن، ئه‌وا دواتر خولی راهێنان لەسەر شەریعەت وه‌رده‌گرن.

نیگەرانیەکی زۆر هەیە لە ئەتاریب کە ئامانجی هەندێك لە بانگهێشتنامەکان بۆ ئەوەیە ئەو کەسانە دەربکرێن کە بەدەستیان دەگات، هه‌روه‌ك له‌ شارۆچکەی دار عەززە كردیان.

عەساف وتی: "ئەو کەسانەی دار عەززە کە لەلایەن تەحریر شامەوە بانگهێشتکرابوون ناچارکران ناوچەکەیان به‌جێبهێڵن کە لەلایەن ئەو هاوپەیمانێتیە توندڕەوەوە کۆنترۆڵکرابوو، کە بووە هۆی بڵاوبوونەوەی توڕەیی لەنێو ئەو مەدەنیانەدا كه‌ ئەمەیان بە تەواو په‌سه‌ندنه‌كراو دەبینی."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500