هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

پۆلیسی دیالە رێگری لە هەوڵەکانی داعش ده‌كات بۆ راکێشانی منداڵان

خالید تائی

پۆلیسی کۆمەڵگە لە دیالە منداڵانی بێلانە بۆ قوتابخانە دەگەڕێنێتەوە، وەك لەم وێنەیەدا دیارە کە لە 1 تشرینی یەکەمی 2018 لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکرایەوە. [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی پۆلیسی دیالە]

پۆلیسی کۆمەڵگە لە دیالە منداڵانی بێلانە بۆ قوتابخانە دەگەڕێنێتەوە، وەك لەم وێنەیەدا دیارە کە لە 1 تشرینی یەکەمی 2018 لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکرایەوە. [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی پۆلیسی دیالە]

حکومەتی عێراق هەوڵەکانی زیادکردووە بۆ قه‌ڵاچۆكردنیراكێشانی كه‌مته‌مه‌نان له‌لایه‌ن پاشماوەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه‌ بۆ ریزەکانیان، پۆلیسی دیالەش بەرپەچی چەند هەوڵێکی داوەتەوە بەم دواییانە.

وتەبێژی فەرماندەیی پۆلیسی دیالە، عەقید غالیب عەتیە بە دیارونات وت چەکدارانی داعش "كۆڵناده‌ن لە هەوڵەکانیان بۆ هەڵخەڵەتاندنی منداڵان و بەکارهێنانیان بۆئەنجامدانی هێرشی خۆکوژی ".

وتی: "گروپەکە سوود لە منداڵانی بێگوناه وەردەگرێت بۆ گواستنەوەی تەقەمەنی و چاندنیان." وتیشی هەرزەکاران "مێشکیان ده‌شورێته‌وه‌" لەلایەن داعشەوە.

وتی فەرماندەیی پۆلیسی دیالە "ده‌یان هەوڵی تیرۆریستەکانی بەرپەچداوەتەوە بۆ راکێشانی منداڵان بۆنێو ریزەکانیان لە دوو ساڵی رابردوودا".

شارەزایان و لێکۆڵەرەوانی عێراق به‌شداریده‌كه‌ن لە دیبەیتێکدا لە 12 تشرینی یەکەمی 2017 ده‌رباره‌ی رێگاکانی بەرپەچدانەوەی هەوڵەکانی داعش بۆ راکێشانی منداڵان بۆ ناو ریزەکانی. [خاوەنی وێنە: بنکەی لێکۆڵینەوەی دەروونی عێراق]

شارەزایان و لێکۆڵەرەوانی عێراق به‌شداریده‌كه‌ن لە دیبەیتێکدا لە 12 تشرینی یەکەمی 2017 ده‌رباره‌ی رێگاکانی بەرپەچدانەوەی هەوڵەکانی داعش بۆ راکێشانی منداڵان بۆ ناو ریزەکانی. [خاوەنی وێنە: بنکەی لێکۆڵینەوەی دەروونی عێراق]

وتیشی ساڵی پار پۆلیسی دیالە رێگریی کرد لە راكێشانی 17 کەس بۆناو داعش، چواریان منداڵ بوون و ئەوانی دیکە گەنج بوون.

هه‌روه‌ها وتی: "لەسەرەتای ئەمساڵەوە رێگربووین لە هەوڵی راكێشانی دوو منداڵ لەسەر ئینتەرنێت دوای ئەوەی هێزەکانمان ئەکاونتی تیرۆریستەکانیان لەسەر ئینتەرنێت هاککرد."

عەتیە وتی ئۆپەراسیۆنەکانی کۆکردنەوەی ئەندامی نوێ زۆرتر لە ناوچەکانی باکوری رۆژهەڵاتی دیالە ئەنجامدەدرێن، چونکە چه‌کدارانی داعش هێشتا شوێنیان هەیە و سوود وەردەگرن لە بەرفراوانیی ناوچەکە و رێگا کراوەکانی بۆ پارێزگاکانی دیکە.

چالاکیەکانی بره‌ودان به‌ هۆشیاری

عەتیە وتی داعش تاڕادەیەك سەرکوتوو بووە لە هەوڵەکانی بۆ راكێشانی منداڵان بۆنێو ریزەکانی و جەختیکردەوە كه‌ ئەم حاڵه‌ته‌ "لە کەمبوونەوەدایە بەبەراورد بە یەك دوو ساڵی رابردوو".

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه‌ ئەم کەمبوونەوەیە دەگەڕێتەوە بۆ پۆلیسی کۆمەڵگە، کە چەندین چالاکی بره‌ودانیان به‌ ئاستی هۆشیاری ئەنجامداوە لە قوتابخانە ناوخۆییەکاندا بە پشتیوانی ئیدارەی قوتابخانەکان و شارەزا دەروونییەکان.

وتی لەو بۆنانەدا، پۆلیس هۆشدارییان داوەتە خوێندکاران لەسەر "دەرئەنجامەکانی بوون بە نێچیری توندڕەوان و پەیامە هەڵخەڵەتێنەرەکانیان".

وتیشی رێگرتن لە خۆدزینه‌وه‌ له‌ قوتابخانەش رۆلی باشی هەبووە و روونیشیکردەوە كه‌ "لەنزیکەوە چاودێریکردن و رێگەدان بە منداڵانی دەرکراو بەهۆی ئامادەنەبوونیانه‌وه‌ بۆئەوەی دیسان بگەڕێنەوە قوتابخانە" هاوکاربووە لە رێگریکردن لە هەوڵەکانی داعش بۆ راکێشانی ئەندامی نوێ.

عەتیە دەستنیشانی گرنگیی دەستپێکردنی بەرنامەیەکی تۆکمەشی کرد بۆ هاوکاریکردنی خێزانە هەژارەکان و باشکردنی گوزەرانیان.

وتی ئەو هەوڵانەش، کە دەکرێت گەنجان لە چوونە ناو داعش و ئەنجامدانی تاوان و تۆڕەکانی ماددە هۆشبەرەکان دووربخەنەوە، پێویستییان بە "هەوڵێکی بەئەمەکی نیشتمانییە".

بونیادنانی نەوەیەکی خۆڕاگر

لێكۆڵەره‌كی شاره‌زای بواری دەروونناسی، نوها دەروێش وتی حکومەت پلانی هەیە بۆ دەستپێکردنی بەرنامەیەکی راهێنان ئەمساڵ بۆ مامۆستایان و شارەزایانی دەروونی و فەرمانبەران لەسەر پاراستنی منداڵان لە کاریگەریی داعش.

بە دیارونای وت هەوڵەکان سەرنجیان لەسەر چاکردنەوەی منداڵان و هەرزەکارانی بەرکەوتووی کاریگەرییەکانی ئایدۆلۆژیای توندڕەو و چالاکییە تیرۆریستییەکانە و هەوڵی دەستێوەردانی ئەرێنییە لەرێی پەروەردە و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیارییه‌وه‌.

وتی گروپێکی گەورە لە لێکۆڵەران و شارەزایان بڕیارە کۆببنەوە لە کۆنفرانسێکی زانستیی نێودەوڵەتی لە مانگی ئازاردا بۆئەوەی بەرنامەکانی چاککردنەوە و ساڕێژکردن شرۆڤەبکەن بۆ بونیادنانی نەوەیەکی خۆڕاگر.

وتیشی کۆنفرانسەکە بەچاودێری یەکێتی ئەوروپا دەبەسترێت لە ناوه‌ندی نەهرەین بۆ خوێندنی ستراتیژی کە سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراقە.

دەروێش داوای لە دەزگا حکومی و ناحکومییەکان کرد کاربکەن پێکەوە لەسەر هەموو فاکتەرە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان کە دەکرێت توندڕەوەکان بیقۆزنەوە بۆ راکێشانی منداڵان.

چاره‌سه‌ركردنی منداڵانی تووشبوو

ئەندامی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراق، فاتن حەلفی وتی لابردنی کاریگەری داعش و شەڕکردن دژی هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ راکێشانی منداڵان "تاکە کاری چەندین دەزگا و لێکۆڵەرانە".

بە دیارونای وت: "تیرۆریستەکان هەوڵیانداوە توندوتیژی و توندڕەوی لە مێشکی منداڵاندا بچێننلەو ناوچانه‌دا كه‌ له‌ژێر کۆنترۆڵیاندا بوون."

وتی داعش تەنانەت ئایدۆلۆژیا توندڕەوەکەی خستبووە ناو بەرنامەی خوێندنەوە.

حەلفی وتی: "زۆر گرنگە دەستبکەین بەوەی بەجددی بیربکەینەوە لە کردنەوەی ناوه‌نده‌ك بۆ چاودێری و چاکكردنەوەی منداڵانی تووشبوو."

جەختیشیکردەوە لە پێویستی هەبوونی پیگەیەکی بەهێز دژی هەر چالاکیەکی داعش بۆ راکێشانی منداڵان بۆ ناو ریزەکانی.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500