هه‌واڵه‌كانی عێراق
تەندروستی

بەڕێوەبەرێتیەکانی تەندروستی ئیدلیب و حەلەب و حەما کۆمەكی دارایی لەدەستدەدەن

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

ناوه‌ندی چاودێری منداڵانی ساوا لە حەلەب پێویستی بە کارەبای بەردەوام هەیە بۆئەوەی ئامێرەکانی ژیانپارێزی بەردەوام کاربکەن. [خاوەندارێتی وینە: هەیسەم ئیدلیبی]

ناوه‌ندی چاودێری منداڵانی ساوا لە حەلەب پێویستی بە کارەبای بەردەوام هەیە بۆئەوەی ئامێرەکانی ژیانپارێزی بەردەوام کاربکەن. [خاوەندارێتی وینە: هەیسەم ئیدلیبی]

بەڕێوبەرێتیەکانی تەندروستی له‌ ئیدلیب و حەلەب و حەما بەمدواییانە رایانگەیاند کە ئەو خزمەتگوزاریانەی پێشکەشی دەکەن بەڕێژەییەکی زۆر سنوورداردەکرێت چونکە ئەو پشتیوانیە دەرەکیەی بەدەستیان دەگات تا بەردەوام بن، هەڵپەسێردراوە، چالاکوانیکی ناوخۆیی وتی.

چالاکوان هەیسەم ئیدلیبی بە دیارونای وت ئەمە راستەوخۆ کار لە ته‌ندروستی گشتی دەکات کە بەڕێوبەرێتیەکان كۆمه‌كی پزیشكی و چاودێری تەندروستی لە ناوچەکەدا پێشكه‌شدەکەن.

وتیشی لە ئێستادا خزمەتگوزاریە پزیشكیه‌كان لە ناوچەکەدا ته‌نها بەشێوەی خۆبەخشی دابینده‌كرێن کە بەناچاری دەبێتەهۆی کەمبوونەوە و نزمبوونەوەی ئاستی ئەو چاودێریەی پێشکەشی مەدەنیان دەکرێت لە ناوچەکەدا.

هەروەها وتی: "له‌وه‌پێش پشتیوانی دارایی و لۆجیستی بۆ چاودێریی پزیشكی و تەندروستی لە ئیدلیب و حەلەب لەلایەن بەڕێوبەرێتیەکانی تەندروستی پارێزگاکانەوە دابینده‌كرا."

نەخۆشان لە بنکەیەکی پزیشكی لە پارێزگای ئیدلیبی سوریا چاوەڕێی چارەسەر دەکەن. [خاوەندارێتی وینە: هەیسەم ئیدلیبی]

نەخۆشان لە بنکەیەکی پزیشكی لە پارێزگای ئیدلیبی سوریا چاوەڕێی چارەسەر دەکەن. [خاوەندارێتی وینە: هەیسەم ئیدلیبی]

ئەو بنکەی تەندروستیە لە حەلەب لە مەترسی وەستانی کارەکانیدایە بەهۆی کەمی پشتیوانی داراییەوە. [خاوەندارێتی وینە: هەیسەم ئیدلیبی]

ئەو بنکەی تەندروستیە لە حەلەب لە مەترسی وەستانی کارەکانیدایە بەهۆی کەمی پشتیوانی داراییەوە. [خاوەندارێتی وینە: هەیسەم ئیدلیبی]

وتی خێرخوازانی هەریمی و نێودەوڵەتی لەڕێگەی ئەو بەڕێوبەرێتیانەوه‌ پشتیوانی بنکەکانی چاودێری تەندروستییان دەکرد کە هاوکات رایانگەیاند پاڵپشتی بۆ ئەو بنکانە رادەگرن بەهۆی وەستانی پشتیوانییه‌وه‌ لەلاین خێرخوازانەوە.

ئیدلیبی وتی پزیشكان و کارمەندانی تەندروستی کە لە پۆستەکانیاندا ماونەته‌وە بەبێ پارە کاردەکەن.

وتیشی: "ئەمە بەخراپی کار لەو چاودێرییە تەندروستیە دەکات کە بۆ مەدەنیانی ئەو ناوچانە دابیندەکرێت." ئاماژەشی دا بەوەی "زیاتر لە 100 نەخۆشخانە و بنکەی پزیشكی سەر بەو بەڕێوبەرێتیانەن".

وەستانی کۆمەکی گرنگ

ئیدلیبی وتی سەرەڕای ئەو کۆمەکانەی پێویستن بۆ دابینکردنی موچەی پزیشك و کارمەندانی تەندروستی، پارەش پێویسته‌ بۆ دابینکردنی دەرمان و ئامێری پزیشکی و چاککردنەوەی ئامێره‌كان و پارچەی یەدەگ.

هه‌روه‌ها پارەشیان پێویستە بۆ ئۆتۆمبیلی فریاگوزاری و چاککردنەوەی ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی نەخۆش و سوتەمەنی و دابینکردنی سوتەمەنی بۆ مۆلیدەکانی کارەبا کە کارەبا بۆ ئامێرە پزیشکیە گرنگەکان دابیندەکەن لەگەڵ بەشە گرنگەکانی تر.

ئیدلیبی وتی زیاتر لە 2,500 پزیشك و کارمەندی تەندروستی، لەنێویاندا تیمەکانی ئەمبوڵانس، بەهۆی وەستانی کۆمەکەوە زیانیان بەردەکەوێت.

وتیشی زۆربەی خێرخوازان پاڵپشتییان وەستاند دوایئەوەی تەحریر شام دەستی بەسەر ناوچەکەدا گرت "چونکە زۆربەی رێکخراوە کۆمەکبەخشەکان رێکاریان هەیە بۆ دوورکەوتنەوە لە دابینکردنی پشتیوانی بۆ ئەو گروپانەی کەوتوونەتە خانەی تیرۆریزمەوە".

مانگی رابردوو ئەو هاوپەیمانێتیە توندڕەوە لە ئیدلیب و حەما پزیشكانی کۆکردەوە و بەڕێوبەرێتی تەندروستی ئازادی ئیدلیبی لە کەفر نەبل داخست و دەستی بەسەر کەلوپەلەکانیشدا گرت.

خێرخوازانی تریش پاڵپشتییان راگرت بەبیانووی ئەوەی ناوچەکە چیتر هەرێمی شه‌ڕ نیە دوای رێکەوتنی ئاگربەست کە لەلایەن رژێمی سوریا و چەکدارە هه‌واداره‌كانی ئەنجامدرا.

ئیدلیبی وتی ژمارەیەك رێکخراو دوو مانگ لەمەوبەر پشتیوانییان راگرت بەڵام هەندێکیان دەستیان پێکردەوە هەتا كۆمه‌كبه‌خشی تر دەدۆزرێنەوە.

وتیشی: "بەڵام پەیوەندیەکان و دانوستان لەمبارەیەوە هەتا ئێستا شکستیان هێناوە لەوەی هیچ ئەنجامێكیان لێبکەوێتەوە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500