فەرماندەیی پۆلیسی نەینەوا چوارشەممە (16 کانونی دووەم) رایگەیاند كه لە دەستپێکی 2019وە 4,000 کارمەندی پۆلیس زیاد دەکات لە ریزەکانیدا.
فەرماندەی پۆلیس، لیوا حەمد نامس جوری بە دیارونای وت: "لە رابردوودا کورتهێنان هەبوو لە ئهندامانی پۆلیسدا، بەڵام فەرماندەییەکەمان قەرەبووی کردۆتەوە بەم ژمارە باشە لە هێز."
هەندێك لە ئەندامانی پۆلیسی نەینەوا وازیان لە خزمەت هێنا دوای ئەوەی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) پارێزگاکەی گرت لە حوزەیرانی 2014 و دواتر بە فەرمانی وەزاری دامهزرێنرانهوهدوای ئەوەی خواستی خۆیان بۆ دووبارە پەیوەندیکردن دەربڕی.
جبوری وتی زیادکردنی ئەم پۆلیسانه یارمەتی پشتیوانیكردنی هەوڵەکان دەدات لە پارێزگای نەینەوا و بەتایبەتی لە موسڵ، کە پۆلیس بەرپرسە لە ئاسایشی هەموو گەڕەکەکان و ناوچەکانی دەوروبەر.
ئەم هەنگاوە لە وەڵامی داواکارییەکی پێشتری بەرپرسانی پارێزگاکەدا هات بۆ زیادکردنی ژمارەی پۆلیس، بەهۆی قەبارەی پارێزگاکە و درککردن بەوەی هەندێك ناوچەی دوورەدەست "هێشتا بە پەناگەی چەکداران دادەنرێن".
وتی هێزەکانی فەرماندەیی پۆلیسی نەینەوا بەردەوامن لە ئەنجامدانی ئەرکی گرنگی بەدواداچوون بۆ شانەکانی داعش و ئەو کەسانەی داواکراون بەهۆی ئەندامێتی یان هاوکاریکردنی داعشەوە.
وتیشی لە سەرەتای ئەمساڵەوە، پۆلیسی نەینەوا 10 پیاوی دەستگیرکردووە کە داواکرابوون لهلایهن دادگاوه بەتۆمەتی کارکردن لە ریزەکانی داعش لەوکاتەدا کە موسڵی کۆنترۆڵکردبوو لەنێوان ساڵانی 2014 و 2017.
وتی زۆربەی دەستگیرکراوان چەکداری پێشتری داعشن، دووانیان بەشدارییان کردووە لە شەڕەکانی دژی هێزەكانی عێراقدا لەکاتێکدا هەوڵی گرتنەوەی بەنداوی موسڵی دەدا.
وتی کەسە داواکراوەکان لە چەند بەشێکی جیاوازی موسڵ دەستگیرکران: میساق، وەحدە، بەکر، تەحریر، تسعین، عورەیبی و گەراج شیمال.
حەشارگە و جبەخانە
جبوری وتی چەندین حەشارگەی داعش لە ناوچەی موسڵ دۆزراونەتەوە.
وتی: "دوو رۆژ لەمەوبەر پەیامێکمان پێگەیشت لە هاوڵاتییەکەوە دەربارەی بڕێك لە ئامراز و چەك کە شاردرابوونهوه لە ماڵێکی جێهێڵراوی ئەندامێکی داعشدا لە گەڕەکی نەهرەوان لە خۆرئاوای موسڵ."
وتیشی "دەستبەجێ تیمێکمان دامەزراند" كه پێکهاتبوو لە ئەندامانی بەڕێوبەرێتی پۆلیسی فریاگوزاری نەینەوا و هەواڵگریی نەینەوا و دژەتیرۆریزم، کە لەژێر سەرپەرشتی وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگریدان.
وتی بەیارمەتی یەکەی K-9، "جبەخانەکە دۆزرایەوە و تێکشکێنرا" و دەرکەوت کە پشتێنێکی تەقەمەنی، نیشانگرێك، 11 رومانە، 820 گوللەی نیشانگر و 12 مەخزەنی نیشانگری تێدابوو.
جبوری وتی لەکاتی ئۆپەراسیۆنێکی دیکەی ئەمدواییانەدا، هێزەکە شوێنێکی پشوودانی داعش و دوو تونێلی تێکشکاند لە ناوچەی سەحاجی لە باشوری خۆرائاوای موسڵ.
روونیکردەوە: "ئۆپەراسیۆنە ئەمنیەکانمان و هەڵمەتەکانی گەڕان بەشێوەی رۆژانە ئەنجامدەدرێن."
وتی: "هەر بەڕێوبەرێتیەك یان یەکەیەکی فەرماندەییەکەمان ئەرکەکانی لە ناوچەی جوگرافی خۆی ئەنجامدەدات و هەماهەنگی لەگەڵ خەڵکی ناوچەکە دەکات."