هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

بەرپرسێکی عێراقی: داعش هێشتا بازرگانیده‌كات بە ژنانی ئێزدییەوە

خالید تائی

کچێکی ئێزدی کە هەڵاتووە لەدەست رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' لەم وێنەیەدا دەبینرێت کە 4 ئەیلول 2017 لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکرایەوە. [خاوەنی وێنە: بەڕێوەبەری نوسینگەی کاروباری ئێزدییە رفێندراوەکان حسێن قائیدی]

کچێکی ئێزدی کە هەڵاتووە لەدەست رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' لەم وێنەیەدا دەبینرێت کە 4 ئەیلول 2017 لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکرایەوە. [خاوەنی وێنە: بەڕێوەبەری نوسینگەی کاروباری ئێزدییە رفێندراوەکان حسێن قائیدی]

ئەندامانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) هێشتا بازرگانی بەو ژن و کچانەوە دەکەن کە لەکاتی هێرشیاندا بۆ سەر باکوری عێراق رفاندیانن، بەرپرسێکی عێراقی سێشەممە (15 کانونی دووەم) بە دیارونای وت.

بەڕێوبەری رێكخراوه‌كه‌، حسێن قائیدی وتی نوسینگەی کاروباری ئێزدییە رفێندراوەکان زانیاری لایە كه‌ ئاماژە بەوە دەکات لەگەڵ ئەوەی داعش لە عێراق شکستی پێهێنراوە و لە سوریا لەژێر فشاردایە، "هێشتا چالاکە لە فرۆشتن و کڕینی ژنانی رفێندراوی ئێزدیدا".

وتی لەوکاتەوەی گروپە توندڕەوەکە شەنگالی گرت لە 3 ئاب 2014 "هەزاران ژن و کچی ئێزدی کەوتنە دەست تیرۆریستان و وەك کاڵای فرۆشتن بەکارهێنراون لە بازاڕە تایبەتەکاندا بە نرخی جیاواز".

وتیشی: "ئەم تاوانە تا ئەم رۆژەش ئەنجامدەدرێت." ئاماژەیکرد بەوەش كه‌ نوسینگەکەی بەدوای کاروباری هەموو ئێزدیە گیراوەکانی داعشدا دەچێت لە سوریا و دەیەوێت هەر زانیارییەك دەربارەی چارەنوسیان هەبێت دەستیبکەوێت.

لەم وێنەیەدا له‌ 17 تەمموز 2017 منداڵانی ئێزدیی رفێندراو دەگەڕێنەوە بۆ خێزانەکانیان دوای رزگارکردنیان لەدەست رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی'. [خاوەنی وێنە: بەڕێوەبەری نوسینگەی کاروباری ئێزدییە رفێندراوەکان حسێن قائیدی]

لەم وێنەیەدا له‌ 17 تەمموز 2017 منداڵانی ئێزدیی رفێندراو دەگەڕێنەوە بۆ خێزانەکانیان دوای رزگارکردنیان لەدەست رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی'. [خاوەنی وێنە: بەڕێوەبەری نوسینگەی کاروباری ئێزدییە رفێندراوەکان حسێن قائیدی]

پەیجی فەیسبوکی ئێزدیخان لە 5 کانونی دووەم زنجیرەیەك "ریکلام"ی ئەندامانی داعشی بڵاوکردەوە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکرابوونەوە.

لەنێو ئەوانەدا وێنە و زانیاری دەربارەی "کوالیتی" و تەمەنی کچان، ژنان و منداڵانی ئێزدی نوسرابوو كه‌ بۆ "فرۆشتن" دابینکرابوون.

راستیی پۆستەکانی داعش نەتوانراوە سەربەخۆیانە پشتڕاستبکرێنەوە.

هەوڵی بەردەوام بۆ ئازادکردنی دەستبەسەرەکان

قائیدی وتی نوسینگەی کاروباری ئێزدییە رفێندراوەکان لە دهۆك "بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ ئازادکردنی ژنان و منداڵان و پیاوانی ئێزدی".

وتی: "دوو رۆژ لەمەوبەر دووانمان ئازادکرد، لە هەوڵێکی نایابدا، دوو خێزان لە دەستی داعش لە سوریا کە رفێندرابوون ئەوکاتەی گروپەکە دەستیگرت بەسەر شەنگالدا."

وتیشی خێزانی یەکەم، پێکهاتبوون لە دایکێك و سێ کوڕ، لە بینای دۆکاری شەنگال دەژیان و خێزانی دووەم، دایکێك و دوو کوڕ، لە بینای کارزارکی شارەکە دەژیان.

قائیدی وتی ئەندامانی ئەو دوو خێزانە سێشەممە لە شەنگالەوە گەیشتنە پارێزگای دهۆك لە هەرێمی کوردستانی عێراق و خزم و کەسانیان بینیەوە.

وتی لە 12 کانونی دووەمدا، نوسینگەکە ژنێکی 20 ساڵانی ئێزدیی رزگارکرد لە بەندێتی داعش لە سوریا.

هه‌روه‌ها وتی ئەو ژنە لاوە لە گوندەکەی خۆی لە کۆچۆی شەنگال رفێندرا لە 15 ئاب 2014 و ئاماژەیکرد بەوەی ئەندامانی داعش ئەویان بردبوو بۆ سوریا.

قائیدی وتی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردن رووبه‌ڕووی سەختی و دۆخی نالەبار بووه‌وه‌، بەڵام نوسینگەکە دواجار توانی ئەرکی خۆی سەرکەوتوانە بەئەنجام بگەیەنێت.

وتی بەگشتی 3,342 ژنی ئێزدیی لەلایەن نوسینگەی کاروباری ئێزدییە رفێندراوەکانەوە رزگارکراون لەوکاتەوەی لە تشرینی یەکەمی 2014 کرایەوە، لە کۆی گشتی 6,417 ئێزدی رفێندراو دوای ئەوەی داعش هێرشیکردە سەر شەنگال، زۆربەیان منداڵ و کچ و ژنن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500