هه‌واڵه‌كانی عێراق
شرۆڤە

شیکاروانان: سێبەری قاعیدە هێشتا بەسەر ئیدلیبی سوریاوەیە

ئاژانسی فرانس پرێس

چەکدارانی تەحریر شام موشەك دەهاوێژن لە گوندێكی نزیك بە تەمانەوە لەکاتی شەڕدا لەگەڵ رژێمی سوریا لە پارێزگای ئیدلیب لە 11 کانونی دووەمی 2108. [عومەر حاج کەدور / ئاژانسی فرانس پرێس]

چەکدارانی تەحریر شام موشەك دەهاوێژن لە گوندێكی نزیك بە تەمانەوە لەکاتی شەڕدا لەگەڵ رژێمی سوریا لە پارێزگای ئیدلیب لە 11 کانونی دووەمی 2108. [عومەر حاج کەدور / ئاژانسی فرانس پرێس]

ئەو گروپە تیرۆریستیە کە ئێستا دەستی بەسەر پارێزگای ئیدلیبدا گرتووە لە باکوری خۆرئاوای ئیدلیب دەڵێت گوایە پەیوەندی بە قاعیدەوە نەماوە، بەڵام شیکاروانان دەڵێن سەرەڕای چەندین ناوگۆڕینهیچ ئاماژەیەك بە گۆڕینی رەوتی گروپەکە نیە.

تەحریر شام بەتەواوی کۆنترۆڵی ئیدلیبی کردلە هەفتەی رابردوودا، دوای ئاگربەستێك لەگەڵ ئەو گروپە رکابەرانەی لە ناوچەکە جێمابوون.

به‌ تێپه‌ڕبوونی کات، ئەو هاوپەیمانێتیە توندڕەوە ناو و سەرکردەکانی خۆی گۆڕیوە و بەیاننامە بڵاوکراوەکانی لەسەر ئینتەرنێت ئاماژە بەوە دەکەن كه‌ پەیوەندیی لەگەڵ قاعیدە بڕیوە، ئەو گروپە تیرۆریستییەی کە ئوسامە بن لادن دایمەزراند.

بەڵام زۆر پسپۆڕ ئەو بانگەشانە رەتدەکەنەوە بەوەی مانایەکیان نیە و دەڵێن تەحریر شام بەشێوەیەکی سادە هەوڵدەدات ئاڵۆزی دروستبکات و سەر لە دەزگا هەواڵگرییەکان بشێوێنێت.

بەرەی نوسرە، گروپێکی ئۆپۆزسیۆن کە تەحریر شامی لێدروستبوو، لە تەمموزی 2016 رایگەیاند كه‌ پەیوەندی بە قاعیدەوە پچڕاندووە.

بەڵام ئەوە تەنیا "ناوگۆڕین بوو لەکاتێکدا بەڵێنی نهێنی دڵسۆزیی پاراستبوو،" حەسەن حەسەن وتی، کە تایبەتمەندە لە بزووتنەوە توندڕەوەکاندا لە پەیمانگای تەحریر بۆ سیاسەتی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.

ده‌زگای تۆژینه‌وه‌ی سۆفان دووشەممە (14 کانونی دووەم) رایگەیاند: "چەندین جار تەحریر شام دووپاتیکردۆتەوە کە ئایدۆلۆژیای خۆی نەگۆڕیوە و هێشتا وادەبینرێت بە فراوانی پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ قاعیدە پاراستووە."

حەسەن وتی: "تەحریر شام پەیوەندی بە دڵسۆزانی قاعیدەوە پاراستووە لە باکوری سوریا و تەنانەت ناوچە و سەرچاوەی دابینکردووە بۆ بەناو رکابەرەکانی."

ژمارەیەك گروپی توندڕەو لە ئیدلیب هێشتا بەشێوەیەکی فەرمی بەڵێنی دڵسۆزییان ماوە بە قاعیدەوە، کە سەرکردایەتی دەکرێت لەلایەن ئەیمەن زەواهیریی میسرییەوە لەوکاتەوەی بن لادن كوژراوه‌.

لەنێویاندا حوراس دینهەن، کە لایەنێکە پێکهاتووە لە چەند هەزار توندڕەوێك. لەنێویاندا چەکداری سوریی و بیانیی لە شەڕەکانی ئەفغانستان و عێراقدا.

گروپەکە ئەندامی پارتی تورکستانی ئیسلامیشی تێدایە کە گروپێکی توندڕەوە و لەلایەن چەکدارانی ئویگورەوە کۆنترۆڵکراوە، بەگوێرەی روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ.

حوراس دین شانبەشانی تەحریر شام شەڕیکرد کاتێك کۆنترۆڵی ئیدلیبی کرد لەدەستی گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانی دیکەی پشتیوانی تورکیا.

جیابوونەوەی 'نمایشكراو'

تەحریر شام دەڵێت گوایە زیاد لە 25,000 چەکداری هەیە، بەگوێرەی روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ.

بەگوێرەی پرۆفیسۆر لە زانکۆی زانستی پۆ لە پاریس جان-پیه‌ر فیلیو "قاعیدە وەك رێکخراوێکی ناوەندی ماوەتەوە، بە هێڵێكی فەرماندەیی له‌سەرەوە بۆ خوارەوەی بەهێزەوە".

فیلیو وتی: "ژمارەیەك ئاماژە هەن کە دەڵێن تەحریر شام تەنیا بەنمایش 'جیابۆتەوە' لە قاعیدە."

وتی بەرەی نوسرە رەنگە هەوڵی خۆبەدورگرتنی دابێت لە قاعیدە كاتێك رێكخراوه‌كه‌ چەکدارانی دەخستە بەردەم مەترسی هێرشی ئاسمانیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییه‌وه‌.

به‌گوێره‌ی سۆفان: "لەکاتێکدا تەحریر شام بانگەشەی ئەوە دەکات کیانێکی سەربەخۆیە و پەیوەندی بە قاعیدەوە نیە، رێکخراوەکە لە باڵی قاعیدەی سوریاوە دروستبوو، بەرەی نوسرە، دوای زنجیرەیەك لە ناوگۆڕینی ستراتیژی."

ئەو گروپە بۆ راوێژکاری و توێژینەوە رایگەیاند: "تەحریر شام چەندین جار دووپاتیکردۆتەوە كه‌ ئایدۆلۆژیای خۆی نەگۆڕیوە و هێشتا بەشێوەیەکی فراوان وادەبینرێت کە پەیوەندی بە قاعیدەوە پاراستبێت."

تەحریر شام دەسەڵاتی کارگێڕیی خۆی پاراستووە بەسەر ئیدلیبدا بەهۆی بەناو "حکومەتی رزگاریی"یەوەدوای چەند ساڵێك لە دروستکردنی پردی پەیوەندی لەگەڵ دانیشتوان.

دوشەممە، هاوپەیمانێتی نیشتمانی سوریا، گەورەترین گروپی ئۆپۆزسیۆنی دەرکراو تەحریر شامی ناوبرد بە "رێکخراوێکی تیرۆریستی"ناوبردنێك کە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە دیمەشق لە ئایاری 2017وە جێبەجێکردووە.

باڵیۆزخانەکە لە پۆستێکی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا رایگەیاند: "کرۆکی تەحریر شام بەرەی نوسرەیە، کە رێکخراوێکی بە تیرۆریست لەقەڵەمدراوە. ئەم دیاریکردنە دەمێنێتەوە لەژێر هەر ناوێکدا بێت و لەگەڵ هەر گروپێکدا یەکبگرێت."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500