شارەزایان بە دیارونایان وت حکومەتی عێراق شەڕێکی بێوچانی دەستپێکردووە دژی ئەو ماڵپەڕ و پێگە ئەلیکترۆنیانەی ئایدۆلۆژیای توندڕەو و گوتاری پڕ لە کینە بڵاودەکەنەوە.
وتیان دەزگاکانی حکومەت "شارەزایی تەکنیکی نمونەییان" نیشانداوە لە هەڵکوتانە سەر تیرۆریزمی ئهلیكترۆنی و بەرپەچدانەوەی چالاکییە تیرۆریستییەکان.
وەزارەتی ناوخۆ لە 24 کانونی یەکەمی 2018 رایگهیاند كه تیمێکی تایبەت لە بەشی زانیاری و پەیوەندییە تەکنەلۆژییەکانی وەزارەتەکە بەمدواییانە 88 ئەکاونتی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی داخستووە لەبەرئەەی هانی توندڕەوییان دهدا.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگهیاند كه ئەو ئەکاونتانەی سەر ئینتەرنێت "پڕوپاگهندهیان بۆ ئایدۆلۆژیای توندڕەو و فرۆشتنی چەك دهكرد لەسەر فەیسبوك و تویتەر و ئینستاگرام".
بەیاننامەکە رایگهیاند كه داخستنی ئەو ئەکاونتانە ئەنجامی "چاودێریکردنی بەردەوام لەگەڵ فەرمانەکانی دادگا بوو".
'پلاتفۆرمێکی سەرەکی'
رۆژنامەوانیی عێراقی، ئیبراهیم سیراجی، کە سەرۆکی دەزگای بەرگریکردنە لە مافەکانی رۆژنامەوانان، بە دیارونای وت هەوڵەکانی حکومەت بۆ شەڕکردن دژی "تیرۆریزمی ئهلیكترۆنی" لە زیادبووندایە.
وتی: "گروپە توندوتیژەکان و تیرۆریستەکانی وەك رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) ئازادی بڵاوکردنەوەی بۆچوونەکانیان لەسەر ئینتەرنێت نەماوە."
وتیشی حکومەت "زۆر جدییە و سوورە لەسەر دۆزینەوە و لهكارخستنی ئەکاونتەکانی سەر ئینتەرنێت کە بهئاشكرا هانی کوشتن و کینە و شەڕ دهدهن".
سیراجی وتی: "چەندین پلاتفۆرمی تیرۆیستی [لەسەر ئینتەرنێت] داخراون."
وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەکدا لە 10 تەمموزی 2018 رایگهیاند كه وەزارەتەکە بە هاوکاری لەگەڵ وەزارەتی پەیوەندییەکان زیاتر لەسەدا 90 ئەکاونتهكانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی سەر بە داعشی داخست کە تیرۆریزم و بوختانیان بڵاودەکردەوە.
سیراجی باسی لە گرنگی هەوڵەکانی بەدواداچوون کرد بۆ "لێپرسینەوەی یاسایی" لەوانەی پشتیوانی دارایی ئەو ماڵپەڕانە دەکەن یان بەردەوام سەردانیان دەکەن.
وتی: "دەبێت زۆر بەجدی بیر لە چاودێری یاسایی بەکارهێنانی ئینتەرنێت بکەینەوە بەبێ ئەوەی ئازادی تاکەکەسی کەمبکرێتەوە. ئەمەش بۆ ئەوەی رێگریبکرێت لە گروپە تیرۆریستەکان لە بڵاوکردنەوە یان بەدەستخستنەوەی ئەو کاریگەرییەی هەیانبووە."
وتی شەڕکردن دژی تیرۆریزم لەسەر ئینتەرنێت تەنیا ئەرکی حکومەت نییە و ئەرکی کۆمەڵگەشە.
وتیشی: "تاكەکان دەبێت ئەرکی خۆیان بەجێبهێنن بۆ پێدانی زانیاری لەسەر [ئەکاونتە گومانلێکراوەکان] و دەبێت خۆڕاگربن."
سیراجی وتی : "داعش رووبەڕووی هەڵمەتی زۆر توند بۆتەوە دژی چالاکییەکانی لەسەر ئینتەرنێت" بەڵام ئەمە مانای ئەوە نیە گروپەکە وازی لە ئینتەرنێت هێناوە "وەك پلاتفۆرمێکی سەرەکی بۆ راكێشانی چەکداری نوێ بۆلای خۆی و بڵاوكردنهوهی ئایدۆلۆژیاکەی".
داعش رووبهڕووی ئاستهنگ دهبێتهوه
لە ڤیدیۆیەکدا کە لە ماڵپەڕە توندڕەوەکاندا سەرەتای تشرینی دووەمی پارساڵ بڵاوبووهوە، چەکدارانی داعش داوا لە هەوادارەکانیان دەکەن زۆرتر کاربکەن لەسەر ئینتەرنێت و لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بۆ بڵاوکردنەوەی ئایدۆلۆژیا توندڕەوەکەی گروپەکە.
لە ڤیدیۆکەدا چەکدارێكی داعش دەبیسترێت کە دەڵێت: "ئەگەر ئەکاونتەکەیان داخستن، سیانی دیکە بکەنەوە، ئەگەر سیانەکەشیان داخست 300 دانەی دیکە بکەنەوە."
سەرۆکی بەشی رۆژنامەوانی لە زانکۆی بەغدا، هاشم حەسەن وتی: "داعش زۆر باش لە گرنگی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تێگەیشتووە و دەزانێت چەندە بەربڵاو بەکاردەهێنرێت، بەتایبەتی لەناو گەنجاندا."
بە دیارونای وت گروپەکە کاریگەریی لەسەر زەوی نەماوە و "هەوڵدەدات توانا تەکنیکییەکانی بەکاربهێنێت بۆئەوەی بوون و کاریگەریی لە دنیای ئینتەرنێتدا بمێنێت".
وتی حکومەتی عێراق هەوڵەکانی بۆ ئەمنییەتی ئهلیكترۆنی زیادکردووە و لە نزیکەوە چاودێری کەناڵەکانی سەر ئینتەرنێت دەکات کە هانی تیرۆریزم دهدهن. ناوبراو ستایشی دەزگا پەیوەندیدارە حکومییەکانیشی کرد بۆ ئەو "شارەزاییە تەکنیکییە نموونەییەی" لەم بوارەدا هەیانە.
حەسەن جەختیکردەوە لە گرنگی دانانی "ستراتیژێکی نیشتمانی کە بەرنامەی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری تیادابێت بۆ ئاگادارکردنەوەی هاوڵاتیان دژی ئایدۆلۆژیای توندڕەو، بەتایبەتی لەسەر ئینتەرنێت."
مامۆستای زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی موستەنسریە، عیسام فەیلی وتی: "عێراق تۆمارێکی باشی هەیە لە کردنە ئامانجی شانە دیجیتاڵییە تیرۆریستییەکان لە چەند ساڵی رابردوودا."
بە دیارونای وت: "چەندین دەزگای عێراقی هەن لەم بوارەدا کاردەکەن، بەتایبەتی وەزارەتی ناوخۆ لەگەڵ دەزگا هەواڵگرییەکان و ئەوانەی ئاسایشی نیشتمانی دەپارێزن."
جەختیشیکردەوە كه داعش رووبەڕووی چەندین ئاستهنگی جدی بۆتەوە لەبەردەم هەوڵەکانی بڵاوکردنەوەی ئایدۆلۆژیەکەیدا لەسەر ئینتەرنێت.
وتی: "سەرباری هەوڵەکان، کێشەکە لەدەرەوەی سنوورەکان ماوەتەوە، چونکە چەندین ئەکاونت هەن لە دەرەوەی وڵات دروستکراون و بەڕێوەدەبرێن." داواشی کرد رێکەوتنێك ئیمزابکرێت بۆ گۆڕینەوەی زانیاری لەگەڵ ئەو وڵاتانەی رووبەڕووی ئەم کێشەیە بوونەتەوە.
گروپێكی بچوك ههیه زیاتر له 100,000 ئهكاونتی داعشیان له ئینتهرنێت و یوتیوب لابردووه. هاهاهاها! جا 88 چیه؟
وهڵام بدهرهوه1 كۆمێنت