هه‌واڵه‌كانی عێراق
تەندروستی

ناوه‌نده‌ پزیشكییه‌ تایبەتەکان دەکرێنەوە لە ئەنبار

سەیف ئەحمەد لە ئەبار

منداڵێك لە ئەنبار چارەسەری جەستەیی بۆ دەکرێت لە ناوه‌ندێكی نۆژه‌نكراوه‌ بۆ ده‌ست و قاچی دەستکرد لە فەلوجە. [سەیف ئەحمەد/دیارونا]

منداڵێك لە ئەنبار چارەسەری جەستەیی بۆ دەکرێت لە ناوه‌ندێكی نۆژه‌نكراوه‌ بۆ ده‌ست و قاچی دەستکرد لە فەلوجە. [سەیف ئەحمەد/دیارونا]

بەرپرسانی ناوخۆ وتیان لە پارێزگای ئەنبار چەندین ده‌زگای تایبەتمه‌ندی پزیشكی و چاره‌سه‌ر کراونەتەوە وەك بنکەی شێرپەنجە و ددان و بنکەی دروستکردن و دانانی قاچ و دەستی دەستکرد و چارەسەری سروشتی و چەند تاقیگە و یەکەی پزیشكیی نوێ لە نەخۆشخانەکاندا.

کردنەوە و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی دەزگا پزیشكییه‌كان و دانانەوەی خزمەتگوزارییەکان دوای دەرکردنی رێخکراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) دەستیپێکرد، کە لە دوای خۆی وێرانەی جێهێشت و بنکەکانی تەندروستی و چارەسەریشی تیایدا بەرکەوتن.

ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار ئەمیرە عەدای بە دیارونای وت بەر لە هاتنی گروپەکە لە 2014، ئەم دەزگایانە خزمەتگوزاری زۆر باشیان بۆ دانیشتوانە ناوخۆییەکە دابیندەکرد.

وتی بەڵام لەژێر کۆنترۆڵی داعشدا "قه‌زا و ناحیه‌كان بوونە شوێنی چالاکی تیرۆریستی، کە بووە هۆی وێرانبوونی ژێرخانەکەیان".

پیاوان لە ناوه‌ندێكی دروستكردنی ده‌ست و قاچی دەستکرد لە فەلوجە چاوڕێن پیشەوەرێکی پزیشكی ببینن. [سەیف ئەحمەد/دیارونا]

پیاوان لە ناوه‌ندێكی دروستكردنی ده‌ست و قاچی دەستکرد لە فەلوجە چاوڕێن پیشەوەرێکی پزیشكی ببینن. [سەیف ئەحمەد/دیارونا]

ناوه‌ندی پزیشكی ئه‌خاء لە عامریەی سمود بەم دواییانە کرایەوە و جارێکی دیکە نەخۆش وەردەگرێت. [سەیف ئەحمەد/دیارونا]

ناوه‌ندی پزیشكی ئه‌خاء لە عامریەی سمود بەم دواییانە کرایەوە و جارێکی دیکە نەخۆش وەردەگرێت. [سەیف ئەحمەد/دیارونا]

نەخۆشەکان ریزیان گرتووه‌ لە دەرەوەی نۆرینگەیەکی ددان لە شارۆچکەی هیت لە پارێزگای ئەنبار دوای ئەوەی لە 2018 درووستکرایەوە، [سەیف ئەحمەد/دیارونا]

نەخۆشەکان ریزیان گرتووه‌ لە دەرەوەی نۆرینگەیەکی ددان لە شارۆچکەی هیت لە پارێزگای ئەنبار دوای ئەوەی لە 2018 درووستکرایەوە، [سەیف ئەحمەد/دیارونا]

وتی دوای ئەوەی هێزەکانی عێراق به‌تەواوی کۆنترۆڵی پارێزگاکەیان کرد، بنکە پزیشكییه‌كان و نۆرینگەکانی ددان لە رەمادی و فەلوجە و هیت درووستکرانەوە و ئێستاش "خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان دابیندەکەن".

وتی: "ئەنبار کردنەوەی بنکەیەکی دروستکردن و دانانی قاچ و دەستی دەستکردی بەخۆوە بینیوە لە فەلوجە، کە وەك دەستکەوتێکی گرنگی وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوبەرێتی تەندروستی ئەنبار ئەژماردەکرێت."

بنکەکە قاچ و دەستی دەستکرد بۆ پیاوان و ژنان دروستدەکات لەگەڵ دابینکردنی کورسی کەمئەندامان و چارەسەری سروشتی.

عەدای وتی: "زۆربەی شارەکانی ئەنبار پێویستیان بە خزمەتگوزاری زۆر و نەخۆشخانە و ناوه‌ندی پزیشكی هەیە."

وتیسی خزمەتگوزاری زیاتر پێویستە چونکە زۆربەی ئه‌و جێگایانه‌ی دانیشتوانی ئەنباریان تێدا كۆبوونه‌ته‌وه‌، لە یەکترەوە دوورن و روونیشیکردەوە كه‌ سەرباری ئەو مەودا دوورە لەنێوان دەزگاکانی خزمەتگوزاری تەندروستیدا، "شارەکانیش بەرفراوانتر دەبن و ژمارەی دانیشتوانیش هەموو ساڵێك لەزیادبووندایە".

نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌ پزیشكییەکان

ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار محەمەد یاسین بە دیارونای وت: "حکومەت و دەزگا خزمەتگوزارییه‌كان زۆربەی بنکە پزیشكییه‌كان و ناوه‌نده‌ تایبه‌تمه‌نده‌كانیان لە ئەنبار چاكکردۆتەوە."

وتی له‌وانه‌ ناوه‌ندی ئه‌شیعه‌گرتن لە نەخۆشخانەی رەمادی و بەشەکانی چارەسەری نەخۆشییە درێژخایەنەکان لە سەرانسەری ئەنبار لەگەڵ نۆرینگەی ددان و بنکەکانی چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە.

یاسین وتی بەشی رۆژئاوای پارێزگاکە هێشتا پێویستی بە ناوه‌ندی پزیشكیی تایبه‌تمه‌ند هەیە، "بەتایبەتی بۆ قاچ و دەستی دەستکرد"، چونکە تەنیا یەك بنکە لە فەلوجە هەیە کە ئەو خزمەتگوزارییە دابیندەکات.

وتیشی: "کاردەکەین بۆ گه‌یاندنی چاره‌سه‌ری پزیشكی به‌ کەمپی ئاوارەکان لە ئەنبار و دابینکردنی هەموو خزمەتگوزارییە پزیشكییه‌ پێویستیەکان."

بەرپرسی راگەیاندنی بنکە تەندرووستییەکانی عامریەی سمود، نەدیم شوکر بە دیارونای وت: "هەوڵەکانی حکومەت لە پارێزگای ئەنبار سەرنجیان لەسەر چاکردنەوەی دەزگاکانی دروستکردنی قاچ و دەستی دەستکرد بووە لە فەلوجە."

وتی بەڵام بنکەی دیکەی هاوشێوە پێویستن بۆئەوەی دڵنیایی هەبێت کە بنکەی زۆرتر لە خزمەتی ئەوانەدان کە قاچ و دەستیان لەدەستداوه‌ لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنە سەربازی و تیرۆریستیەکاندا لە ئەنبار.

وتیشی: "بنکەی دروستکردنی قاچ و دەستی دەستکرد لە فەلوجە ئامێری نوێ و مۆدێرنی تێدایه‌ و تیمێکی شارەزا لە بەغداوە هاتووە راهێنان بە ستافی کارمەندەکانی دەکات."

هه‌روه‌ها وتی هەندێك لە کارمەندەکان نێردراون بۆ ئەڵمانیا و وڵاتانی دیکە لە چەند مانگی رابردوودا بۆ راهێنان.

خزمه‌تگوزاری پزیشكیی زیاتر پێویستە

شوکر وتی: "ئه‌و بنکە تایبەتمه‌ندانه‌ی ئێستا له‌كاردان چەندین ناوه‌ندی پزیشكی و نۆرینگەی ددان لەخۆدەگرن کە کرابوونە نەخۆشخانەی فریاکەوتن لە شارۆچکەکانی فەلوجە و جولان."

وتیشی: "ناوه‌ندی تاقیگەی مۆدرێن لە شارۆچکەی حەی عەسکەری سەر بە فەلوجەش نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه‌."

هه‌روه‌ها وتی: "بنکەکانی چارەسەری تەندروستیش لە عامریەی سمود چاکراونەتەوە و چارەسەری بەرچاو بۆ نەخۆشەکان دابیندەکەن."

وتی بنکەکان لە کەمپی ئاوارەکان لە بەزبیز و حەبانییەش ژمارەیەکی زۆر نەخۆش سه‌ردانیان كردوون لە دواهه‌مین مانگی ساڵی رابردوودا.

دانیشتوویه‌كی رەمادی، ئەحمەد تاهیر،44 ساڵ، وتی: "ئەنبار پێویستی بە بنکەی چارەسەرکردنی شێرپەنجە هەیە لەگەڵ ناوه‌ندی چاره‌سه‌ركردنی ئاڵووودەبووان بە ماددە هۆشبەرەکان."

بە دیارونای وت: "هەرچەندە نەخۆشخانە و ناوه‌نده‌ پزیشكییه‌كان خزمەتگوزارییه‌كی مامناوه‌ندی دابیندەکەن بەوەی لە توانایاندایە بەڵام هێشتا پێویستمان بەو ئاستە لە خزمەتگوزارییە کە لە وڵاتانی دیکەی دنیا دەبینرێت."

وتیشی: "ئەنبار سێبەشی خاکی عێراقە و پێویستی بە نەخۆشخانەی مۆدێرنە، بەتایبەتی ئه‌و شارانه‌ی کەوتوونەتە رۆژئاوای پارێزگاکە."

وتی هه‌روه‌ها نەخۆشخانەی چارەسەرکردنی شێرپەنجە پێویستە کە بتوانێت چارەسەری کیمیایی بۆ نەخۆش دابینبکات.

دانیشتوویه‌كی شاری هیت، سالم محەمەد، 35 ساڵ، وتی: "ناوه‌ندی پزیشكی و نۆرینگەی زۆرمان هەن بەڵام ئێمە پێویستمان بە دەستپێکردنەوەی دروستکردنی نەخۆشخانەی نوێی هیت هەیە چونکە کاری دروستکردنی لە 2014 ەوە تا ئێستا راوەستاوە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500