هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هێزەکانی عێراق بنکەکانی داعش تێکدەشكێنێت لە دورگەی سینیە

خالید تائی

ئەندامێکی هێزەکانی عێراق بەڵگەنامەی شۆفێرێك دەپشکنێت لە 31 تشرینی یەکەم وەك بەشێك لە هەوڵەکانی پاراستنی شارەکانی پارێزگای سەلاحەدین. [خاوەنی وێنە: پۆلیسی سەلاحەدین]

ئەندامێکی هێزەکانی عێراق بەڵگەنامەی شۆفێرێك دەپشکنێت لە 31 تشرینی یەکەم وەك بەشێك لە هەوڵەکانی پاراستنی شارەکانی پارێزگای سەلاحەدین. [خاوەنی وێنە: پۆلیسی سەلاحەدین]

هێزەکانی عێراق شەممە (5 کانونی دووەم) دەستیانکرد بە ئۆپەراسیۆنێکی به‌رفراوان بۆ لەناوبردنی پاشماوەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە دورگەی سینیەی رووباری دیجلە لە قەزای بەیجی له‌ پارێزگای سەلاحەدین، بەرپرسێکی سەربازی سێشەممە وتی.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی سەلاحەدین، فەریق جومعە عەناد سەعدون جبوری وتی بە کارکردن پێکەوە، یەکەکانی پۆلیسی ناوخۆ و هێزەکانی حەشدی خێڵەکی و هێزی ئاسمانی سوپا سەرکەوتوو بوون لە تێکشکاندنی ژمارەیەك حەشارگەی داعش.

بە دیارونای وت ئۆپەراسیۆنەکە کە زیاتر بۆ سەر دورگەی سینیەی باکوری خۆرائاوای سەلاحەدین بوو، لەدوای زانیاریی هەواڵگری هات دەربارەی حەشارگەکانی داعش لە ناوچەکە کە بەرەو نەینەوا و ئەنبار درێژدەبێتەوە.

جبوری وتی "ئەنجامی بەرچاو" بەدەستهات.

یەکە سەربازییەکان بەدوای پاشماوەکانی داعش دەکەون لە دورگەی سینیەی پارێزگای سەلاحەدین لەم وێنەیەدا کە تشرینی دووەمی 2017 گیراوە. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

یەکە سەربازییەکان بەدوای پاشماوەکانی داعش دەکەون لە دورگەی سینیەی پارێزگای سەلاحەدین لەم وێنەیەدا کە تشرینی دووەمی 2017 گیراوە. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

وتیشی هێزە ئەمنیەکان "حەوت شوێنی پشوودانی تیرۆریستانیان تێکشکاند، نۆ تونێلی ژێرزەمینی و شوێنێکی خۆحەشاردان بۆ ئۆتۆمبیل و خۆراك، گەنجینەیەك بۆ شاردنەوەی بەرمیل و جلیکانی سوتەمەنی، تەنکەرێك و كه‌ره‌ڤانه‌یه‌ك."

هه‌روه‌ها وتی: "دوو ئەندامی داعش کە خۆیان شاردبووه‌وە لە گوندێکی دووردەست لەسەر دورگەکە دەستگیرکران."

وتی بەسەردادانەکان بوونی "گروپی بچوکی هەواڵگرەکانی داعشیان لە دورگەکە پشتڕاستکردەوە، کە هەموویان لەدەستی یاسا هەڵاتبوون".

وتیشی: "ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکانمان بۆ بنەبڕکردنی ئەم ئەندامانەیە و تێكدانی ئەو چاڵانەی خۆیان تێدا شاردۆتەوە لەگەڵ توانا ماوەکانیان، بەئامانجی بەتەواوی پاراستنی دورگەکە."

پاشماوەکانی داعش 'له‌ئه‌ماندا نین'

جبوری وتی هێزە ئەمنیەکان ئۆپەراسیۆنی ئاسایی ئەنجامدەدەن بۆ شوێنپێهەڵگرتن و چاودێریکردنی پاشماوەکانی داعش لە دورگەی سینیە و ناوچە بیابانییەکەی دەوروبەری بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا و فەرماندەییەکانی دیکە.

وتیشی: "هێشتا پاشماوەكانی دوژمن لە بیابان و ناوچە چیاییەکان ماون، بەڵام له‌ئه‌ماندا نین و لەلایەن هێزەکانمانەوە بەردەوام شوێنپێیان هەڵدەگیرێت."

هه‌روه‌ها وتی لە هەر ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیدا، "ژمارەیەکیان دەکوژین و دەستگیردەکەین و هەر هەوڵێك پووچه‌ڵده‌كه‌ینه‌وه‌ لەلایەن ئەوانەوە بۆ دامەزراندنی پەناگەی نهێنی".

جبوری وتی ئەم ئۆپەراسیۆنانە وایانکردووە شار و شارۆچکەکانی پارێزگای سەلاحەدین "سەلامەتتر بن لە رابردوو".

وتیشی: "پێشکەوتنی مەزنمان بەدەستهێناوە و زۆر ناوچەی دوورەدەستمان پاراستووە."

وتی لەنێویاندا موتەیبیجە، کە بەنێو پارێزگاکانی دیالە و کەرکوكدا درێژدەبێتەوە و بۆتە شوێنی حەوانەوەی چەندین چەکدار بەهۆی خاکە سه‌خته‌كه‌ی و گژوگیا چڕوپڕەکەیەوە، کە شوێنێکی خۆشاردنەوەی به‌رفراوانیان پێدەبەخشێت.

جبوری وتی: "ئەو ناوچەیە ئەمڕۆکە بەتەواوی پارێزراوە و ماوەی نیو ساڵە هیچ ئاماژەیەك بە چالاکی تیرۆرستان نیە. پلانمان هەیە کۆنترۆڵی تەواوەتی دۆخی ئەمنی ئەو پارێزگایە بکەین."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500