هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

سوپای عێراق یادی 98 ساڵەی دامەزراندنی دەکاتەوە

خالید تائی

یەکشەممە (6 کانونی دووەم) نمایشێكی سەربازی ئەنجامدرا لە کەمپی کاسك لە پارێزگای نەینەوا بۆ ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی 98مین ساڵیادی دامەزراندنی سوپای عێراقەوە. [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا]

یەکشەممە (6 کانونی دووەم) نمایشێكی سەربازی ئەنجامدرا لە کەمپی کاسك لە پارێزگای نەینەوا بۆ ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی 98مین ساڵیادی دامەزراندنی سوپای عێراقەوە. [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا]

عێراقیەکان یەکشەممە (6 کانونی دووەم) یادی 98 ساڵەی دامەزراندنی سوپای عێراقیان کردەوە بە ئاهەنگێکی سەربازی لە بەغدا.

وەزارەتی بەرگری نمایشێکی سەربازیی ئەنجامدا لە کۆلێژی سەربازیی 1 کە سەرەکوەزیران عادل عەبدولمەهدی و چەند بەرپرسێکی حکومی، فەرماندەی سەربازی، میلیشیا، چالاکوانی مەدەنی و هاوڵاتیان ئامادەی بوون.

عادل عەبدولمەهدی لە وتارێکدا وتی سوپای عێراق "سەرکەوتووبووە لە ئەرکی خۆی بۆ پاراستن و رزگارکردن و ئەدای باش بووە لە شه‌ڕی دژی تیرۆریزمدا".

وتی: "بەم ئەرکە سەختەشەوە، [سوپا] ئەرکی خۆی بەجێهێناوە لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریدا."

سەربازانی عێراق نمایشێکی سەربازی دەکەن لە ئاهەنگی رۆژی سوپادا کە یەکشەممە (6 کانونی دووەم) رێکخرا لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی فوراتی ناوەندەوە. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگریی عێراق]

سەربازانی عێراق نمایشێکی سەربازی دەکەن لە ئاهەنگی رۆژی سوپادا کە یەکشەممە (6 کانونی دووەم) رێکخرا لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی فوراتی ناوەندەوە. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگریی عێراق]

وتیشی سوپای عێراق سەرکەوتووبووە لە گەڕاندنەوەی متمانەی خەڵك. "ئەمڕۆکە عێراق شایەتی جوانترین شێوازی هاریکاری و سازانە لەنێوان ئەندامانی هێزە چەکدارەکان و هاوڵاتیاندا."

عادل عەبدولمەهدی وتی سوپا "بەردەوامدەبێت لە بەدواکەوتنی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) لە وڵاتدا و رێگردەبێت لە قۆستنەوەی کێشەکان لەلایەن ئەو [گروپەوە] لەسەر سنوور لەگەڵ رێگرتن لە گەشەکردنی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی بۆ دەستپێکردنەوەی چالاکیە تاوانکارییەکانی".

فیرقەكانی سوپا، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان و دامودەزگا فەرمی و مەدەنیەکانیش چەندین ئاهەنگیان گێڕا بۆ یادکردنەوەی بۆنەکە.

بوژاندنه‌وه‌ی سوپا

وەزارەتی بەرگری رایگەیاند كه‌ وەزارەته‌كه‌ بەردەوامە لە باشترکردنی توانا و کارامەییەکانی سوپای عێراق لەڕووی راهێنان و چەکدارکردنەوە.

وتەبێژی وەزارەت لیوا تەحسین خەفاجی دووشەممە بە دیارونای وت: "پلانمان زۆرە بۆ بوژاندنه‌وه‌ی سوپا."

وتی: "کاردەکەین بۆ بەهێزکردنی توانا و ئەزمونی شه‌ڕی سەربازەکانمان بە بەرنامەی راهێنان کە یارمەتی دەدرێت لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزەکانی ناتۆوە."

وتیشی: "دەمانەوێت بە دوایین هونەرەکان شارەزایان بکەین و بە پێشکەوتووترین چەکەکان چەکداریان بکەین، تا ئەرکەکانی خۆیان بە باشترین شێوە ئەنجامبدەن و وڵاتەکەمان بپارێزن."

خەفاجی وتی دامەزراوەی سوپای عێراق هەنگاوی پلەباڵای ناوە لە باشترکردنی ئەدا لەم چەند ساڵەی دواییدا.

وتیشی: "دوای ئەوەی تیرۆریستانی داعش ناوچەکەیان داگیرکردین، کاتێکی خراپ بوو بۆ سوپا لە مێژووی خۆیدا، بەڵام بەسەر ئاستەنگەکەدا زاڵبووین و تواناکانمان بنیاتناوە تا بەهێزتر و چوستتر بێت لە هەرکاتێکی رابردوو."

'سەرکەوتنی شەرەفمەندانە'

وتیشی: "لەکاتێکی زۆر کەمدا سوپا توانی سەرکەوتنی شەرەفمەندانە بەدەستبهێنێت بەسەر تیرۆریستاندا، هەربۆیە متمانەی خەڵك و ناوبانگ و پێگەی مێژوویی بۆ گەڕایەوە."

خەفاجی وتی: "سوپاکەمان رێز و پێزانینی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیشی بەدەستهێناوە."

حسێن بودەیری، 43 ساڵ، كه‌ دانیشتووی بەغدایه‌، وتی: "رۆژی سوپا بۆ هەموو عێراقیەکان پشووە."

بە دیارونای وت چەندین دەیەیە ئەندامانی ئەم دەزگایە نوێنەرایەتی دیوارێکی بەهێزی بەرگری دەکەن بۆ وڵات و وتیشی: "شانازیمان زیادیکردووە دوای ئەوەی شکستیان بە تیرۆریستان هێنا و وڵاتیان ئازادکرد."

خوێندکارێكی زانکۆی بەغداد، سەجا محەمەد، 19 ساڵ، وتی كه‌ شانازی بە سوپای عێراقەوە دەکات.

بە دیارونای وت: "ئەمڕۆکە هەست بە ئه‌منیه‌ت و سه‌قامگیری دەکەین بەهۆی قارەمانێتی و قوربانیدانی سوپاکەمان و هێزەکانی دیکەوه‌ کە شەڕی داعشیان کرد و گەورەترین سەرکەوتنیان بەدەستهێنا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500