هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هەواڵگریی عێراق رێگرە لە هەوڵەکانی داعش بۆ راکێشانی ئەندامانی نوێ

خالید تائی

ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانی عێراق چەند چەکدارێکی داعش دەبەن دوای ئەوەی حوكمدرا له‌سه‌ر هێنانی خۆکوژان بۆ بەغدا. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانی عێراق چەند چەکدارێکی داعش دەبەن دوای ئەوەی حوكمدرا له‌سه‌ر هێنانی خۆکوژان بۆ بەغدا. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

شارەزایان و بەرپرسان بە دیارونایان وت دەزگاکانی هەواڵگری عێراقی چالاکانە رێگربوون لە هەوڵەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) بۆ راکێشانی ئەندامی نوێ.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری، لیوا تەحسین خەفاجی وتی: "دوژمن هەوڵدەدات ئەندامی نوێ راکێشێت بەڵام سوپاس بۆ ئامادەباشی هەواڵگری سەربازی، ئەو هەوڵانە هه‌ڵوه‌شێنراونه‌ته‌وه‌."

وتی ئەوان رێگربوون لەوەی داعش خۆی رێکبخاتەوە و توانا بەدەستبهێنێته‌وه‌.

ناوبراو وتی چاودێریکردن و دۆزینەوەی پاشماوەکانی داعش بوونە هۆی ئاشکرابوونی کاری قێزەون و "هه‌روه‌ها بردنیئه‌و تاوانكارانه‌ی بەرپرسیارن لە راکێشانی ئەندامی نوێ یان بڵاوکردنەوەی ئایدۆلۆژیا توندڕەوەکان بۆ دادگا".

هێزەکانی عیراق تشرینی دووەم سێ ئەندامانی شانەیەکی داعشیان دەستگیرکرد کە هەوڵیاندابوو ئەندامی نوێ رابکێشن لە بادوش لە باکوری موسڵ. [خاوەنی وێنە: بەڕێوبەرێتی هەواڵگری سەربازی عێراق]

هێزەکانی عیراق تشرینی دووەم سێ ئەندامانی شانەیەکی داعشیان دەستگیرکرد کە هەوڵیاندابوو ئەندامی نوێ رابکێشن لە بادوش لە باکوری موسڵ. [خاوەنی وێنە: بەڕێوبەرێتی هەواڵگری سەربازی عێراق]

وتی لە 11 کانونی یەکەم دەزگا هەواڵگرییەکان سێ ئەندامی شانەیەکی داعشیان دەستگیرکرد کە ئەندامی نوێیان بۆ داعش رادەکێشا لە گەڕەکی مەنسوری بەغدا.

خەفاجی وتی ئەندامانی شانەکە لە نزیکەوە چاودێریکران دوای ئەوەی دەزگا حکومییەکان سەرەداویان پێدرا کە گەنجان رادەکێشن بۆئەوەی ببنە ئەندامی گروپه‌ توندڕەوه‌كه‌.

وتی: "یەکسەر ناسرانەوە و دەستگیرکران لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاڵۆزدا کە زۆر پیشەیی و نهێنیش بوو."

رێگریکردن لە راکێشانی ئەندامانی نوێ

خەفاجی وتی هەوڵە ئەمنییەکان بۆ دزەکردنە ناو ریزه‌کانی داعش چۆتە ئاستێکی باڵاترەوە و سەرکەوتووبووە لە هەڵوەشاندنەوەی شانەکانی گروپەکە.

داعش بەگشتی هەوڵدەدات چەکداری نوێ لەسەر ئینتەرنێت بۆخۆی رابکێشێت و لە رابردووشدا توانیوێتی چەکداری عێراقی و بیانی لەو رێگایەوە راكێشێته‌ ریزەکانییەوە.

هەنوکە گروپەکە رووبەڕووی بەربەست بۆتەوە بۆ راکێشانی ئەندامانی نوێ و لەسەر ئینتەرنێتیش چاودێری دەکرێت.

مامۆستای زانستی سیاسی، خالید عەبدوڵا بە دیارونای وت گروپەکە ئێستا هەوڵدەدات لە کەمپی ئاوارەکاندا بۆ ئەندامی نوێ بگەڕێت لەو ناوچانه‌ی هێشتا ئەمنییەتیان لاوازه‌.

وتی ئەو داعشانەی ئەندامی نوێ رادەکێشن "راستەوخۆ دەچنە لای منداڵانی ئەندامەکانی پێشتریان کە کوژراون یان دەستگیرکراون بۆئەوەی هانیان بدەن تۆڵەبکەنەوە".

عەبدوڵا وتی بۆ بەرگرتن بەو هەوڵانە، "دەزگاکانی هەواڵگریی عێراقی جوڵەیانکردووە بۆ وەستاندنی تیرۆریستەکان لە پارەدان بە خێزانی ئه‌ندامانی داعش لەبەرامبەر دڵسۆزیاندا و رێدان بە منداڵەکانیان ببنە ئەندام لە گروپەکەدا".

وتیشی له‌ سەرکەوتنەکانی ئەمدواییانە گرتنی ئه‌ندامێكی داعشه‌ لە 8 کانونی دووەم کە ئەندامی نوێی رادەکێشا و "هاندەری میدیایی" گروپەکە بوو لە ناوچەی حەمام عەلیل لە باشوری موسڵ.

وتیشی لە رووداوێکی دیکەدا لە 17 تشرینی دووەم، دەزگا هەواڵگرییەکان سێ کەسی داواکراویان دەستگیرکرد لە باودوش لە باکوری موسڵ کە هەوڵیاندابوو کەسانی دیکە رابکێشن بۆئەوەی شانەیەکی تیرۆریستی درووستبکەن لە شارەکە.

پێویستی به‌ ستراتیژییەکی گشتگیر

عەبدوڵا جەختیکردەوە لە گرنگیی دڵنیابوونەوە لەوەی کە داعش هیچ کاریگەرییەکی نەمێنێت لەسەر ئەندامی خێزانی ئەوانەی پێشتر ئەندامی گروپەکە بوون یان ئێستا کار بۆ گروپەکە دەکەن، بۆئەوەی هیچ هەلێك نەمێنێت بۆ دروستبوونی نەوەیەکی دیکە لە تیرۆریستان.

داوایکرد كه‌ ستراتیژییەکی گشتگیر هەبێت بۆ رێگریکردن لە کوڕەکانی چەکدارانی داعش بۆئەوەی نەچنە ناو گروپەکە و به‌ هه‌مان رێگەی باوكانیاندا نه‌ڕۆن.

وتی: "حکومەت نابێت تەنیا پشتئەستووربێت بە هەوڵە هەواڵگری و ئەمنییەکان کە گرنگن، پێویستە سەرنجیشی بخاتە سەر چاکردنەوە و پەروەردەکردنی ئەو منداڵانە."

سەرۆکی لیژنەی ئەمنی له‌ ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، مەحمود جبوری وتی: "ژیان لەژێرده‌ستی داعشدا ئازاربەخشبوو، پڕبوو لە تراژیدیا بۆ ئەو کەسانەی كه‌وتبوونه‌ژێر کۆنترۆڵی گروپەکە."

بە دیارونای وت: "هیچ کەس لەوانەی لەسەر دەستی ئەو تیرۆریستانە ناڵاندوویانە بیرناکەنەوە لەوەی بچنە ریزەکانیەوە. به‌ڵام ئەگەر باس لە خێزانه‌كانی ئه‌ندامانی داعش بكه‌ین، ئەوا منداڵەکانیان ئه‌گه‌ری زۆرتریان هەیە بچنە ناو گروپەکەوه‌."

وتی دەزگا هەواڵگرییەکان لەحاڵەتی ئامادەباشیی تەواودان بۆ ئەم ئەگەرە و "کارەکانیان ئەنجامدەدەن بە ئاستێكی بڵند لە بەرپرسیارێتی بۆ دۆزینەوە و کردنە ئامانجی ئەوانەی ئەندام و هەوادار رادەکێشن".

وتیشی: "لەلایەکی دیکەوە دەزانین كه‌ ده‌بێت ئەو خێزانانە لەڕووی کۆمەڵایەتی و کەلتووری و دەروونییەوە کۆمەك بکرێن تا نه‌بنە نێچیری تیرۆریستەکان."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

3 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

ده‌سخۆش! خودا هه‌وڵه‌كانی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان و هه‌موو هێزه‌ ئه‌منییه‌كان سه‌ربخات! هه‌رچی بابه‌تی كه‌مپه‌كانه‌، ده‌بێت حكومه‌ت هه‌نگاوی ده‌ستبه‌جێ بنێت بۆ رێگرتن له‌و نمونه‌ خراپانه‌. ده‌بێت ئه‌وه‌ ره‌چاوبكه‌ین كه‌ له‌م كه‌مپانه‌دا منداڵانی ئه‌ندامانی داعش هه‌ن كه‌ ته‌مه‌نیان زیاتر له‌ 10 ساڵ ده‌بێت و جلوبه‌رگی ئیسلامییان پۆشیبوو، وێنه‌شیان هه‌یه‌ كه‌ ئه‌وه‌ پیشانده‌دات. ده‌بێت ئه‌وانه‌ ده‌ستبه‌جێ چاره‌سه‌ربكرێن و من دڵنیام كه‌ ئێوه‌ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن!

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

خودا هه‌وڵه‌كانی هه‌واڵگریی سه‌ربازی و هه‌موو عێراقیه‌ دڵسۆزه‌كان بپارێزێت!

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

ئه‌مه‌ مه‌سه‌لیه‌كی زۆر گرنگە.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌