هه‌واڵه‌كانی عێراق
مافی مرۆڤ

دادوەران: ژنە داعشێکی ئەڵمانی لێگه‌ڕاوه‌ 'کچێكی كۆیله‌'ی پێنجساڵان لەتینوان بمرێت

ئاژانسی فرانس پرێس

ئەو منداڵەی ژنێکی ئاوارەی عێراقی کە ئەندامانی خێزانەکەی بە ئەندامێتی داعش تۆمەتبارکراون لە کەمپی جه‌داح لە قەراغ گەیارەی باشوری موسڵ راوەستاوە، لە 19 تەمموز 2017. [سەفین حەمید/ئاژانسی فرانس پرێس]

ئەو منداڵەی ژنێکی ئاوارەی عێراقی کە ئەندامانی خێزانەکەی بە ئەندامێتی داعش تۆمەتبارکراون لە کەمپی جه‌داح لە قەراغ گەیارەی باشوری موسڵ راوەستاوە، لە 19 تەمموز 2017. [سەفین حەمید/ئاژانسی فرانس پرێس]

دادوەرانی گشتی له‌ ئەڵمانیا هەینی (28 کانونی یەکەم) سزای تاوانی جەنگیان بەسەر ئەندامێکی مێینەی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا سەپاند کە لێگه‌ڕاوه‌ کچێکی پێنجساڵان بەهۆی تینوێتییەوە لەبەر قرچه‌ی گەرمای خۆر بمرێت.

دادوەرانی گشتی وتیان کاتێك لە موسڵی ئەوکاته‌ی ژێردەستی داعشدا ژیاوە لە عێراق، کەسێکی تەمەن 27 ساڵی ئەڵمانی کە تەنیا بە جێنیفەر واو ناسێنرا لەگەڵ مێردەکەی ئەو منداڵەی وەك "كۆیله‌" بۆ ماڵداری کڕیوە لە 2015.

دادوەران لە راگەیەندراوێکدا وتیان: "دوایئەوەی کچەکە نەخۆش دەکەوێت و پێخەفەکەیدا میزدەکات، مێردی ژنە تۆمەتبارەکە منداڵەکە لەدەرەوە بە زنجیر دەبەستێتەوە وەك سزایەك و لێدەگەڕێت منداڵەکە لەتینوان لەبەر قرچەی گەرما بمرێت."

"ژنە تۆمەتبارەکە رێگەی بە مێردەکەی داوە ئەو کارە بکات و هیچی نەکردووە بۆ پاراستنی ئەو کچە."

دادوەرانی فیدراڵی وتیان ئەوان سزاكانی تاوانی جەنگ و کوشتن و هێرشكردن به‌ چه‌كیان سه‌پاند له‌ 14 کانونی یەکەم لە دادگایەکی میونیخدا کە لە ئاسایشی دەوڵەت و کەیسی تیرۆریزم دەکۆڵێتەوە.

جێنیفەر واو یەکەمجار ئەڵمانیای لە ئابی 2014 بەجێهێشتووە و لەڕێگەی تورکیا و سوریاوە بۆ عێراق رۆیشتووە و مانگی دواتر لەوێ پەیوەندیكردووه‌ بە داعشەوە.

دوای ناونوسکردنی بۆ پۆلیسی دژی گوناهكردن وه‌ك به‌شێك له‌ پۆلیسی ئەخلاقی تایبەت بە داعش، ئەو ژنە دواتر بە پارکه‌كانی شارەکانی فەلوجە و موسڵی ژێردەستی داعشدا ده‌گه‌ڕا.

به‌گوێره‌ی راگەیەندراوەکە: "ئەرکی ئەو ژنە بۆ دڵنیایی بووە لەوەی ژنان پابەندی رێنماییەکانی هەڵسوکەوت و جلپۆشینن کە لەلایەن ئەو رێکخراوە تیرۆرستییەوە دانرابوون."

"بۆ ترساندنیش ژنە تۆمەتبارەکە چەکێکی جۆری کڵاشینکۆف و دەمانچەیەك و پشتێنێکی مینڕێژکراوی پێبووە."

لە تورکیا دەستگیرکرا و بۆ ئەڵمانیا نێردرایەوە

لە کانونی دووەمی 2016، دوای چەند مانگێك لە مردنی منداڵەکە، واو سەردانی باڵوێزخانەی ئەڵمانیای لە ئەنکەرە کرد بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بۆ بەڵگەکانی ناسنامەی نوێ.

کاتێك باڵوێزخانەکەی بەجێهێشت لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی تورکیاوه‌ دەستگیرکرا و دوای چەند رۆژێك بۆ ئەڵمانیا نێردرایەوە.

بەهۆی کەمیی بەڵگەی سه‌لمێنراوه‌وه‌ دی ئەو ژنە لەسەرەتادا رێگەی پێدرا بگەڕێتەوە ماڵەکەی لە هەرێمی ساکسۆنی خواروو.

دادوەران وتیان: "لەوکاتەوە ئامانجی روونی ئەو ژنە گەڕانەوە بووه‌ بۆ خاكی ژێر فەرمانڕەوایی داعش."

کاتێك دووبارە هەوڵیدا لە حوزەیرانی ئەمساڵدا گەشتبكات بۆ سوریا، پۆلیسی ئەڵمانیا دەستگیریانکرد.

هیچ بەروارێك تاکو ئێستا بۆ دەستپێکردنی دادگاییکردنی دانەنراوە. ئەگەر تاوانباربکرێت رووبەڕووی سزای زیندانی هەتا هەتایی دەبێته‌وه‌.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500