هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هێزەکانی عێراق چالاکیەکانیان زیاددەکەن لە نزیك سنووری سوریا

خالید تائی

سەربازانی عێراق لەسەر سنووری سوریا رێنمایی وەردەگرن وەك لەم وێنەیەدا دەردەکەوێت کە 22 ئاب بڵاوکرایەوە. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

سەربازانی عێراق لەسەر سنووری سوریا رێنمایی وەردەگرن وەك لەم وێنەیەدا دەردەکەوێت کە 22 ئاب بڵاوکرایەوە. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

هێزەکانی عێراق چالاکییە سەربازییەکانیان بەدرێژایی سنوور لەگەڵ سوریا زیادکردووە، بەرپرسێکی عێراق وتی پێنجشەممە (27 کانوونی دووەم)

لەودیو سنووره‌وه‌ لە پارێزگای دێرەزوور، هێزەکانی سوریای دیموکرات پێشڕەوی نوێیان کردووە دژی دوا شوێنەکانی ژێردەستی چەکدارانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش).

سەرۆکی لیژنەی ئەمنی له‌ پارێزگای ئەنبار، نەعیم که‌عود بە دیارونای وت: "هێزەکانمان دەستیانکردووە بە پتەوکردنی پێگه‌كانیان لە نزیك سنوور."

وتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرە و فیرقەی حەوتی سوپا پلانیان هەیە هەندێك لە هێزە ناوخۆییەکانی ئەنبار پاشەکشە پێبکەن بۆئەوەی بیاننێرن بەرەو سنوورەکە.

ئۆتۆمبیلێکی سەربازیی عێراق دەورییە دەکات بەدرێژایی ناوچەیەکی تەلبەندکراو لەسەر سنووری سوریا وەك لەم وێنەیەدا دەردەکەوێت کە 21 تشرینی دووەم لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکرایەوە. [خاوەنی وێنە: پاسەوانانی سنووری عێراق]

ئۆتۆمبیلێکی سەربازیی عێراق دەورییە دەکات بەدرێژایی ناوچەیەکی تەلبەندکراو لەسەر سنووری سوریا وەك لەم وێنەیەدا دەردەکەوێت کە 21 تشرینی دووەم لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکرایەوە. [خاوەنی وێنە: پاسەوانانی سنووری عێراق]

وتی ئەمەش هێڵه‌كانی ژێر کۆنترۆڵیان و توانایان زیاددەکات بۆ دۆزینەوەی ئەوانەی دزەدەکەن و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه‌ یەکە سەربازییەکان بەپشتیوانیی ئۆتۆمبیلە سەربازییەکان گەیشتوونەتە ناوچە سنوورییەکە و لەو شوێنە دامەزراون.

که‌عود وتی زیادکردنی چالاکییە سەربازییەکان زنجیرەیەك رێکاری ئاگاداربوونەوە لەخۆدەگرن، جگه‌ له‌ زیادکردنی ژمارەی هێزەکان لەسەر سنوور، ئەمەش بۆ ئەوەیە ئه‌و ناوچانه‌ بگرن کە دەکرێت هەوڵی دزەکردنیان لێوە بدرێت.

وتی: "ئێستا تەلبەدنی دڕکاویمان هەیە کە ئەمڕۆ بەدرێژایی 15 کیلۆمەتر لەسەر سنوورەکە درێژبۆتەوە" لە شارۆچکەی قائیم لە رۆژئاوای ئەنبار. "کارەکانیش بەڕێوەن بۆ درێژکردنەوەی بەرەو باکور تا دەگاتە ناوچەکانی پارێزگای نەینەوا، هاوسنوور لەگەڵ سوریا."

وتیشی هێزکان بەردەوامن لە بەکارهێنانی کامێرای چاودێری کە لە دووریی 40 کیلۆمەترەوە دەبینن لەگەڵ دانانی تاوەر بەدووری یەك کیلۆمەتر لە سنوورەکە، جگە لە هەڵکەندنی خەندەق و دانانی تەپۆڵکەی خۆڵ.

دۆزینەوەی پاشماوەکانی داعش و ئەوانەی دزەدەکەن

که‌عود وتی چالاکیە تایبەتە ئەمنییەکان لە بیابانەکە بەردەوامن، هاوشانی ئەو رێکارانە.

وتی: "هێزەکانمان رۆژانە ئەرکە سەربازییەکانیان ئەنجامدەدەن بۆ دۆزینەوەی شوێنی تیرۆریستەکان و شانەکان و راوەدوونانی ئەوانەی دزەدەکەن،" وتیشی چالاکییەکان بەپێی چاودێریکردنەکان و زانیارییە هەواڵگرییەکان ئەنجامدەدرێن.

وتیشی لە هەمانکاتدا فڕۆکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کۆمەکی باشیان ئەنجامداوە بۆ هەوڵەکانی پاراستنی سنوورەکە لەڕێی پێکانی شوێنی پاشماوکانی داعش بۆ پشتیوانیکردنی هێزەکانی عێراق.

هه‌روه‌ها، بێئه‌وه‌ی ورده‌كاریی زیاتر بدات، وتی: "سێ رۆژ لەمەوبەر فڕۆکەکانی هاوپەیمانان چەندین حەشارگەی تیرۆریستەکان و گروپه‌ چەکدارەکانیان کردە ئامانج نزیك لە بنکەی هێزی ئاسمانیی سەعد (باکوری روتبە)، کە بووە هۆی لەناوبردنی ئەندامانیان."

كه‌عود وتی سەرکردە ئەمنییەکان و دانیشتووانەكه‌ دڵنیایی خۆیان دەربڕیوە لەسەر ئەمنییەتی سنوورەکە و توانای هێزەکانی عێراق بۆ پاراستنی لە دژی هەر جۆرە دەستدرێژییەك و ئەگەری پێشێلکاری.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500