بنکەی بەڕێوبەرێتی فریاکەوتن له ئەنجومەنی هاریکاری وڵاتانی کەنداو وێرکشۆپێکی سازکرد لە کوەیت لە 10 بۆ 13 کانونی یەکەم بۆئەوەی تواناکانی ئەنجومەنەکە زیاتر بکات لە مامەڵەکردن لەگەڵ مەترسییە بایۆلۆژی و کیمیاییەکان.
وێرکشۆپەکە -- "بنەماکانی مەترسییە بایۆلۆژی و کیمیاییەکان -- لەلایەن شارەزایانی کیمیایی و بایۆلۆژی و رادیۆلۆژی و چەکی ناوکی یەکێتی ئەوروپاوه پێشکەشکرا، لەچوارچێوەی کارەکانی ئەو رێکخراوە و ناوهندی هەنگاوی نایهبهوه كه رێكخراوێكی ئەنجومەنی هاریکاری وڵاتانی کەنداوه.
ژمارەیەك شارەزای بەڕێوبردنی سەرکێشی و پیشەوەرانی دیکەی دەوڵەتەکانی کەنداو ئامادەی بوون لەگەڵ دامەزراوەی بەدواداچوونی تاوان و دادی هەرێمە ناوخۆییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و فیرقەی 35 ی پیادەی سوپای ئەمریکا.
وێركشۆپەکە دوای ئەوە ئەنجامدرا کە ئەنجومەنی هاریکاری وڵاتانی کەنداو لە لێکۆڵینەوەیەکدا دەریخست کە مەترسییە گەورەکان لە هەرێمەکەدا هەڕەشەی بەئەنقەست یان رووداوی بێمەبەستی کیمیایی و بایۆلۆژی و رادیۆلۆژی و چەکی ناوکین.
ئەفسەرێكی سوپای کوەیت، موقەدەم ناسر رەشید، کە بەشداربوو له وێركشۆپەکەدا، بە مهشاریقی وت وێركشۆپەکە بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکانی دەوڵەتەکانی کەنداو بۆ زیادکردنی ئامادەباشیەکان بۆ بەرپەچدانەوەی هاوبەش لەکاتی رووداوی لەناکاودا.
وتی ئەمەش ئەنجامدەدرێت لەڕێی "پێداچوونەوەی وەرزانە بۆ دوایین لێکۆڵیەنەوەکان و بانکی زانیاری و ئامێرەکان کە نەك تەنیا توانای هێرش و بەرگرییان باشدەکات، بهڵكو توانای رێگریکردنیشیان لە ئەگەری ئەو مەترسییانە زیاددەکات."
وتی مەترسییەکان هەڕەشەی چەکی کیمیایی و بایلۆژی لەخۆدەگرن، کە چەند گروپێکی تیرۆریستی و دەوڵەتانیش دەیانەوێت بەکاریبهێنن تا ببنە هەڕەشە بۆ سەر ئەمنییەتی هاونیشتمانیان.
رەشید وتی: "ئەو مەترسییانە بەخێرایی بڵاودەبنەوە و کاریگەری زۆر وێرانکەریان هەیە، ئەمەش وادەکات رێگریکردنیان یان بەرپەچدانەوەیان لەکاتی روودانیاندا لە ئەولەویەتەکانی دەوڵەتانی کەنداو بن.
وتی بەشداربوونی شارەزایانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەمریکا "زۆر گرنگە"، چونکە وادەکات شارەزایانی ئەنجومەنی هاریکاری وڵاتانی کەنداو ئاشنابن بە تەکنەلۆژیا پێشکەوتووەکان و هاریکاری نێوانیشیان باشتردەکات.
وتیشی هەندێك لە مەترسییەکان بۆ هەمووان وەك یەکن، وەك مەترسی گروپە چەکدارەکانی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران یان گروپە توندڕەوەکانی وەك قاعیدە و رێکخراوی" دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش).
رەشید وتی پیشەوەرانی بوارەکانی خزمەتگوزاری فریاکەوتنی تەندروستی و رزگارکردن و کەش و هەوا بەشداری وێركشۆپەکە بوون، "چونکە ئەوان بەشێکی گرنگن لە تەواوی بەرپەچدانەوەکانی ئەو مەترسیانە و چالاکانە بەشداردەبن لە کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانیان."
پاسداران مەترسین بۆ هەرێمهكه
وڵاتانی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو، لەڕێی بنکەی بەڕێوبەرێتی فریاکەوتنهوه "لیستێکی مەترسییەکانیان پێکەوە ناوە کە دەکرێت رووبدەن، بە مەترسییە هەرێمییەکانەوە،" عەقید رەشید محەمەد مەڕی وتی، کە پێشتر کاری بۆ دەزگای دژە مادە هۆشبەرەکان کردووە لە دوبەی.
بە مهشاریقی وت لیستی مەترسییەکان سوپای پاسدارن و میلیشیاکانی سەر بەوانی تێدایە، چونکە ئەوان "توانای ئەوەیان هەیە لە هەرێمەکە بدەن لە هەرکاتێکدا بێت".
وتی: "بۆیە چاودێریکردنیان لەنزیکەوە پێویستە بۆ دەوڵەتانی کەنداو،" ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه ئەمە دەکرێت لەڕێی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سوپای ئەمریکا و وڵاتانی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوهوه ئەنجامبدرێت.
نێردەری سەربازیی پێشووتری سعودیە، لیوا مەنسور شههری وتی مەترسیەکانی چەکی بایۆلۆژی و کیمیایی "گەورهن" و "کاریگەرییەکانیان وێرانکەرن".
وتی بەرپەچدانەوەی ئەو مەترسییانە بە دوو رێگا دەکرێن، یەکێکیان لەڕێی چاودێریکردن و بەدواداچوونەوە بۆ رێگرتن لە روودانی ئەو جۆرە هێرشانە و دووەمیان ئەوەیە چۆن بەرپەچی ئهو هێرشانه بدرێتەوە ئهگهر رووبدهن، بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریەکانی.
بە مهشاریقی وت: "هاوکاریی هاوبەشی دەوڵەتانی کەنداو پێویستە بۆ سەرکەوتنی تەواوەتی بەرپەچدانەوەی ئەو مەترسییانە."
وتیشی هاریکاری هێزەکانی ئەمریکا کە لە هەرێمەکەن زۆر گرنگە لەبەرئەوەی شارەزایی و راهێنانی زۆریان بینیوە لەمبارەیەوە.
وتی دەوڵەتانی کەنداو و ئەمریکا هاوپەیمانی سەربازین و وتیشی ئەوان "رووبەڕووی ئەگەری مەترسییهكی هاوبهش بوونەتەوە لە سوپای پاسدارانەوە"، کە دەکرێت سەرکێشی بکات بۆئەوەی چەکی کیمیایی و بایۆلۆژی بەکاربێنێت، هەرچەندە ناڕاستەوخۆ دەبێت لەڕێی ئەوانەوه كه شەڕی بەوەکالەتی بۆ دەکەن لە هەرێمەکە، وەكو حیزبوڵای لوبانانی و حوسییەکانی یەمەن.