هێزەکانی سوریا لەم دواییانەدا ژمارەیەك ئەندامی عێراقیی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان لە سوریا دهستگیركرد بە هاریکاری لەگەڵ هەواڵگریی عێراقی و رادەستی عێراقیان کردوونەتەوە بۆ ەوەی دادگاییبکرێن.
لە راپۆرتێکدا گۆڤاری قەزا رایگهیاند كه لە تشرینی یەکەم 15 توندڕهوی عێراقی دهستگیركران لە سوریا و دواتر بۆ عێراق نێردرانەوە.
یەکێکیان بە بەڵگەنامەی ساختەوە بەناو سوریادا گەڕاوە.
گۆڤارەکە رایگهیاند كه دەستگیرکراوەکان "دەستیان هەبووە لە ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستیدا لە عێراق و بۆ دێرەزوور هەڵهاتبوون"، کە بنکەیهكی داعشی لێیە.
شارەزای ئەمنی فازڵ ئەبورەغیف بە دیارونای وت رووداوەکە نیشانەی پتەوبوونی توانا و سەرکەوتنەکانی دەزگاکانی هەواڵگریی عێراقییە لە دەستنیشانکردنی شوێنی ئەندامەکانی داعش لە دەرەوەی وڵاتەکە.
وتی دەکرێت ئەمە ببەسترێتەوە بە "بەڕێوبەرێتیە نوێکەوە کە سەرکەوتوو بووە لە دانانی میتۆدی نوێی کارکردن و بەدەستهێنانی سەرکەوتنی گەورە لە کاتێکی کەمدا".
دۆزینەوەی ئەندامانی داعش
ئەبو رەغیف وتی: "سەرکردایەتییە نوێکە وانە فێربووە لە ئەزموونی رابردووەوه و نەخشەیهكی کێشا" بۆ جموجۆڵەکانی ئەندامانی داعش لە دەرەوەی وڵات.
وتیشی سوودیان وەرگرتووە لە "پەیوەندییە پراگماتیك و پتەوە نێودەوڵەتیەکەیان لەگەڵ ئاڵوگۆڕکردنی هەواڵگری، کە وایکرد هێزە ئەمنییەکان لەو وڵاتانە تیرۆریستەکان دهستگیربكهن و شانە تیرۆریستیەکانیان لێکهەڵوەشێننەوە".
ئەبو رەغیف وتی دەزگاکانی هەواڵگریی عێراقی "سەرکەوتووبوون لە راوكردنی [داعش] لە تەواوی جیهاندا لەڕێی گۆڕینەوەی زانیاری لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی وڵاتانی هاوپەیماندا".
وتی ئەو زانیاریانە دەکرێت شوێن و ناوی خوازراو و پاسپۆرت و وێنەی داواکراوەکان لەخۆبگرێت.
وتیشی: "عێراق ئێستا بووە بە سەرچاوەیەکی گرنگی زانیاری بۆ هەموو وڵاتانی جیهان." ههروهها بووە بە "یاریزانێكی گرنگیش لە بواری هاریکاریدا دژ بە تیرۆریزم لەسەر ئاستی هەرێمی".
پتەوکردنی توانای هەواڵگری
شارەزای بواری ئەمنی، جاسم حەنون بە دیارونای وت پتەوبوونی تواناکانی دەزگا هەواڵگرییەکان لە دۆزینەوەی توندڕەوەکان لە دەرەوەی عێراق رەنگدانەوەیەکی ئەرێنیی ئەمنییەتی وڵاتە.
زیاتر لەوەش، ناوبراو وتی، هەواڵگریی عێراقی "هەڵمەتی هەستیاری گرنگ ئەنجامدەدات بۆ دۆزینەوەی تیرۆریستەکان لەناو عێراقدا و زانیاری زۆر بەنرخ و گرنگی ئەمنی و هەواڵگریشی داوەتە هێزە سەربازییە عێراقییەکان".
وتی ئەوەش مانای ئەوەیە "کەس ناتوانێت لە یاسا هەڵبێت" و وتیشی ئەمە پەندێكە بۆ ئەو توندڕەوانەی کە دەکرێت پلانیان هەبێت عێراق بکەنە ئامانج.
شرۆڤەکاری بواری سەربازی عێراقی، سەفا عەسام وتی توانای پتەوبووی دەزگا هەواڵگرییەکان و چالاکیەکانیان لە گۆڕەپانی هەرێمی و نێودەوڵەتیدا نیشانەی ئەوەیە کە ئەوانەی تاوانیان ئەنجامداوە لە عێراق شوێنێکیان بۆ نەماوە خۆیانی تیادا بپارێزن.
بە دیارونای وت ئهو چەکدارانهی دەستیان هەبووە لە هێرشە تیرۆریستیەکاندا "چیدیکە شوێنێکی پارێزراو نادۆزنەوە گەر لە وڵاتەکە هەڵبێن".
وتی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لەنێوان عێراقیەکان و دەزگا هەواڵگرییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکاندا دهیاندۆزنهوه لەڕێی بڵاوکردنەوەی ناو و زانیارییەکانیانهوه.
وتیشی: "عێراق بووە بە سەرچاوەی زانیاری ئەمنی بۆ وڵاتانی هەرێمەکە." ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه عێراق لە چەندین کۆنفرانسی ئەمنیدا بەشداربووە بۆ بڵاوکردنەوەی دیدی خۆی و میکانیزمەکانی دۆزینەوە و دەستگیرکردنی توندڕەوان.
بهسه راوهستن!
وهڵام بدهرهوه2 كۆمێنت
یەکەمجار ئاسایش لە عێراق بەرقەرار بکە پێشئەوەی بچیتە سوریا.
وهڵام بدهرهوه2 كۆمێنت