هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

پۆلیسی دیالە هێرشی 'ئازایانە' دەکاتە سەر پاشماوەکانی داعش

خالید تائی

به‌ربه‌سته‌ چیمەنتۆكان لابراون و رێگاکان کراونەتەوە لە شاری بەعقوبەی پارێزگای دیالە لە 18 کانونی یەکەم. [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی پۆلیسی دیالە]

به‌ربه‌سته‌ چیمەنتۆكان لابراون و رێگاکان کراونەتەوە لە شاری بەعقوبەی پارێزگای دیالە لە 18 کانونی یەکەم. [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی پۆلیسی دیالە]

پۆلیسی عێراق بە دیارونای وت ئۆپەراسیۆنی ئەمنی "ئازایانە"یان ئەنجامداوە دژی پاشماوەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و سوریا" (داعش) لە پارێزگای دیالە.

بەڕێوبەری پۆلیسی دیالە، لیوا فەیسەڵ عەبادی، سێشەممە (25 کانونی یەکەم) وتی پۆلیسی دیالە "توانیوێتی هەستی دڵنیایی بداتە خەڵك" لە هەموو شارەکانی پارێزگاکە.

بە دیارونای وت: "بەردەوام ئۆپەراسیۆنی نایاب و ئازایانە ئەنجامدەدەین دژی پاشماوەکانی داعش تا رێگربین لەوەی شوێنی سەلامەتییان دەستبکەوێت لە ناوچە دوورەدەستەکان."

عەبادی وتی ئۆپەراسیۆنەکانی پۆلیس لە نیوەی دووەمی 2018 سەریانکێشا بۆ "دۆزینەوە و سوتاندنی نزیکەی 50 لە حەشارگەکانی گروپەکە لە گرد و دۆڵەکانی حەمرین و لە ناوچەکانی هاوسێی پارێزگای سەلاحەدین".

هێزەکانی عێراق حەشارگەیەکی داعش دەسوتێنن لە ناوچەی حەمرین لەم وێنەیەدا کە 31 تەمموز لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکرایەوە. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

هێزەکانی عێراق حەشارگەیەکی داعش دەسوتێنن لە ناوچەی حەمرین لەم وێنەیەدا کە 31 تەمموز لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکرایەوە. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

وتی بەگشتی، نزیکەی 900 کەس لەو ماوەیەدا دەستگیرکران، کە "داواکرابوون بۆ دادگایی لە کەیسی تیرۆریزم و هێرشی تاوانکارانەدا".

عەبادی وتی: "لانیکەم 35 تیرۆریست، لەنێویاندا سەرکردەی مەترسیدار، كوژران لەکاتی ئۆپەراسیۆنی ئەمنی و هێرشی لەناکاودا بۆ سەر پێگە نهێنیەکانی دوژمن."

دۆخی ئەمنی باشترکراو

وتی دۆخی گشتی لە پارێزگاکە "پارێزراو و سەقامگیرتر بووە".

وتیشی: "ئەو سەقامگیرییە وایکردووە شەقام و رێگەکان بکەینەوە لە ناوەندی پارێزگای دیالە کە بۆ ماوەی زیاد لە دەیەیەك بەهۆکاری ئەمنی داخرابوون."

هه‌روه‌ها وتی: "به‌ربه‌ستی چیمەنتۆمان لاداوە لە 10 رێگەی سەرەکی و لاوەکی [لە بەعقوبە] و بە فەرمی بۆ پیادەڕه‌وان و ئۆتۆمبیل کراونەتەوە. خەریکە ئەم ئەرکە تەواودەکەین و دواتر تەواوی شارەکانی دیکەش دەگرێتەوە."

عەبادی وتی هەنگاو نراوە بۆ پاراستنی رێگە بازرگانییەکان کە بە پارێزگاکەدا دەڕۆن، كه‌ بەرچاوترینیان رێگەی کەرکوك-بەغدایە.

وتی کامێرای گەرمیبین، بازگەی هاوبەش و شوێنی چاودێری دامەزرێنراون، لەکاتێکدا دەوریەکانی پۆلیس لە هەموو ناوچەکان دەگەڕێن.

وتیشی: "لە شەش مانگی رابردوودا هیچ رووداوێکی رووبەڕووبوونەوەمان تۆمارنەکردووە، کە رەنگدانەوەی سەرکەوتنی هەنگاوە بەرپێگرەکانمانە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500