هه‌واڵه‌كانی عێراق
کۆمەڵگا

رەققە لە سەر رێگای بنیاتنانەوەیە

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

بازاڕی هەینیی رەققە، یەكێك لە بازاڕە دێرینەکانی شارەکەیە و کراوەتەوە دوای دەرکردنی "رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش). [خاوەنی وێنە: هێزەکانی سوریای دیموکرات]

بازاڕی هەینیی رەققە، یەكێك لە بازاڕە دێرینەکانی شارەکەیە و کراوەتەوە دوای دەرکردنی "رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش). [خاوەنی وێنە: هێزەکانی سوریای دیموکرات]

لە دیمەنێكدا کە لە چەند ساڵی رابردوودا ونبوو، شاری رەققە جارێکی دیکە چالاکی پڕ جۆش و خرۆش بەخۆوە دەبینێتزیاتر لە ساڵێك دوای رزگارکردنی لە "رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش).

دانیشتووانی شارەکە بە دیارونا دەڵێن كه‌ پارکه‌كانی یاریكردن منداڵاکای کۆکردۆتەوە و قاوەخانەکان جمەیاندێت لە گەنجان و کارەکانی بنیاتنانەوەش بەرەوپێشەوە دەچن هەرچەندە کۆمەکی دارایی نیە.

ئەنجومەنی مەدەنی رەققە -- ئیدارەی ئۆتۆنۆمی کورد و عەرەب -- خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی دابینکردووە وەك کارەبا و ئاو و خۆراك.

ژیان گەڕاوەتەوە بۆ بازاڕەکان، بەتایبەتی بازاڕی ناوداری هەینی، ئەمەش پەیوەندی نێوان دانیشتووانی شارەکە و دانیشتووانی ناوچە دێهاتییەکانی سەرلەنوێ هێناوەتەوە ئاراوە.

نانەواخانەیەك لە رەققە بە نرخێكی کەم نان دەداتە دانیشتووانی شارەکە. [خاوەنی وێنە: هێزەکانی سوریای دیموکرات]

نانەواخانەیەك لە رەققە بە نرخێكی کەم نان دەداتە دانیشتووانی شارەکە. [خاوەنی وێنە: هێزەکانی سوریای دیموکرات]

کار و خۆشگوزه‌رانی

سەنا حاج حەسەن، كه‌ لەگەڵ ئه‌و رێکخراوە مرۆییانه‌ندا کاردەکات کە هاوکاریی رەوشی ژنان و منداڵان دەکەن، وتی: "رێکخراوە مرۆییەکان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ شارەوانیی شەعب له‌ رەققە گۆڕەپانی یاری منداڵانی شارەکەیان چاککردۆتەوە."

بە دیارونای وت دار و درەختیان چاندووە و یاری منداڵانیان لە پارکەکە داناوە و بە فەرشی پاراستن شوێنی یاریەکانیان داپۆشیوە.

وتی پارکەکە هێشتا پێویستی بە ئامێری یاری زیاترە و چاکكردنەوەی ماوە، ئەوەش لەسەر کۆمەکی دارایی وەستاوە. ئاماژەشی كرد به‌وه‌ی پارکەکە بەتەواوی تێکدرابوو لەکاتی شەڕی ناو شارەکەدا.

وتی داعش گۆڕەپانی یاریەکەی کردبووە گۆڕی بەکۆمەڵ، "هەربۆیە هەموو ئه‌و تەرمانه‌ی لێرە نێژرابوون گوێزرانەوە بۆ گۆڕستانی شارەکە".

محەمەد جاسم، کە لە لیژنەی ئیدارەی ناوخۆیی ئەنجومەنەکە کاردەکات، وتی لەهەمانکاتدا ئەنجومەنە مەدەنییەکە پێشبڕکێی هەلی کار بۆ گەنجانی رەققە لە هەموو بوارەکاندا هێناوەتەکایەوە.

بە دیارونای وت كه‌ بۆ ئەو مەبەستەش پێشبڕکێی کاریان رێکخستووە و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه‌ زیاتر لە 1,700 گەنج له‌ هه‌موو شاره‌زاییه‌ جیاوازه‌كان سیڤیی خۆیان ناردووە، له‌نێویاندا خاوەنكارانی سه‌ربه‌خۆ و پیشەوەران و خاوه‌نی بڕوانامەی زانکۆ هه‌ن.

وتی پرۆژەکانی بنیاتنانەوەی ئەنجومەنەکە هەلی کاری زۆری بۆ گەنجانی هەرێمەکە دابینکردووە و وتیشی پێشبڕکێیه‌كی دامەزراندن لەمدواییانەدا چەندین شوفێری لۆری بۆ کاری بیناسازی سەر بە لیژنەی ئیداری ناوخۆ دامەزراند.

بازاڕەکان جمەیاندێت

دانیشتوویه‌كی رەقە، مەحمود ئەمین وتی ژیان "به‌ڕاده‌یه‌كی زۆر گەڕاوەتەوە بۆ رەوشی ئاسایی".

بە دیارونای وت: "دانیشتوانەکە هەست بە ئەمان دەکەن، بەتایبەتی کاتێك هەموو لایه‌نه‌كانی ژیان گەڕاونەتەوە باری ئاسایی خۆیان لە شارەکەدا، هەرچەندە به‌خاویش بێت."

وتی خۆراك بە نرخێكی گونجاو له‌به‌رده‌ستدایه‌، هەندێکیان نرخیان کەمکراوەتەوە، وەك نان. ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه‌ 40 نانەواخانە ئێستا کاردەکەن لە شارەکە و ناوچە دێهاتیەکان، ئەمەش هاوکاربووە له‌ كورتكردنه‌وه‌ی ریزەکانی سه‌ره‌گرتندا بۆ ئەم خۆراکە سه‌ره‌كییه‌.

بازاڕی هەینیی شارەکەش به‌ ناوبانگه‌ مێژووییەکەیەوە، دەرگاکانی واڵاکردووە بۆ هاولاتیان هەر لە شوێنە ره‌سه‌نه‌کەی خۆی لە باکوری شارەکە.

وتی دوکانەکانی ناوی شمەکی سەرەتایی دەفرۆشن لەگەڵ جلوبەرگ و پێداویستییەکانی ماڵ بەنرخێك کە کەمترە لە دوکانە ئاساییەکانی دیکە، ئەمەش هاتوچۆی بەرچاوی دروستکردووە لەنێوان شارەکە و ناوچە دێهاتییەکاندا.

ئەمین وتیشی: "دەزگا ئەمنی و چاودێرییەکان زۆر بەئاگاییەوە ئەرکەکانیان جێبەجێدەکەن وەك دابینکردنی ئەمنییەت و چاودێریکردنی نرخەکان و کواڵیتی ئەو شتانەی بۆ فرۆشتن دانراون."

وەرزش و کۆبوونەوە کۆمەڵایەتییەکانیش گەڕاونەتەوە بۆ شارەکە و لە قاوەخانەکاندا گەنجان جارێکی دیکە کۆدەبنەوە لە دیمەنێكدا کە زۆر تامەزرۆی دەکرا لە ساڵانی ڕابردوودا.

ئەمین وتی ئەمە زۆر هاوکاربووە بۆ ئەوەی پەیوەندی نه‌وان دانیشتوانەکە باشببێته‌وه‌.

کاری بنیاتنانەوە بەردەوامە

لە هەمانکاتدا، لابردنی داروپه‌ردووبە هاوئاهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکاندا ئەنجامدەدرێت لەگەڵ ئەو تیمانەی سەرەتا هاتن بۆئەوەی مینەکان بدۆزرێنەوە و لاشەکان دەربهێننه‌وه‌ لەژێر داروپه‌ردوو یان ئەو گۆڕانەدا كه‌ داعش هەڵیکەندبوون بەرلەوەی لە شارکە هەڵبێن، خالید مستەفا وتی، کە ئەندامی لیژنەی بنیاتنانەوەیە لە ئەنجومەنی مەدەنی رەققە.

بە دیارونای وت: "تەنیا لە سەدا 15ی داروپه‌ردووه‌كان ماوە لاببرێن، جگە لەو داروپه‌ردووه‌ی دانیشتووانەکە [به‌شه‌خستی] داوای لابردنی ده‌كه‌ن." وتیشی ئەوەی دووەمیان بەشێوەیەکی دیکە لادەبرێت لەکاتێکی جیاوازدا به‌گوێره‌ی ئەوەی کەی داواکە پێشکەشده‌كرێت و قه‌واره‌ی داروپه‌ردووه‌كه‌ چەندە.

هۆشداریشیدا کە رەوتی کار دەکرێت هێواشببێتەوە لە وەرزی زستاندا بەهۆی رەوشی خراپی کەش و هەواوە.

مستەفا وتی: "سەرنجمان ئێستا لەسەر تەواوکردنی ژمارەیەك کاری کارەباییە، چونکە 20 گەیەنەری نوێ دانراون." وتیشی گڵۆپی شەقامەکانیش کە تازه‌ دانراون بە وزەی خۆر کاردەکەن.

ناوبراو وتی چونکە کۆمەکی دارایی نیە،کارەکانی بنیاتنانەوە لەسەر ئەرکی ئه‌و دانیشتوانانه‌ ئەنجامدەدرێن کە دەیانەوێت ماڵەکانیان دروستبکەنەوە.

وتیشی کاری چاکردنەوە بەردەوامە "لەژێر سەرپرشتیاریی چاودێران و ئەندازیارانی سەر بە ئەنجوومەنی مەدەنی رەققەدا بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی هیچ دەسدرێژییەك ئەنجامنادرێت بۆسەر موڵکی گشتی و موڵکی تایبەت."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

خەڵکی رەققە عەرەبن. ئێمە کوردێکمان ناوێت فەرمانڕەواییمان بکات.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌