هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

دەستگیرکردنی بەکۆمەڵ لە دەرعای سوریا ئاماژەیە بۆ زیادبوونی ململانێ

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

سەربازەکانی رژێمی سوریا، لێرە لە شاری دەرعا دەبینرێن، كه‌ ماوەیەکە دەستبەسەرکردنی بەرفراوان ئەنجامدەدەن لە باشوری ئەو پارێزگایە. [خاوەنی وێنە: جومعە مەسالمە]

سەربازەکانی رژێمی سوریا، لێرە لە شاری دەرعا دەبینرێن، كه‌ ماوەیەکە دەستبەسەرکردنی بەرفراوان ئەنجامدەدەن لە باشوری ئەو پارێزگایە. [خاوەنی وێنە: جومعە مەسالمە]

ململانێی توندی باشوری پارێزگای دەرعا بووە هۆی دەستگیرکردنی بەکۆمەڵی پیاوان و ژنانی تەمەن جیاواز لەلایەن هێزەکانی رژێمی سوریاوە، چالاکوانێکی ناوچەکە وتی.

پێده‌چێت دەستبەسەرکردنی مەدەنیەکان هەڵمەتێكی تۆڵەکردنەوە بێت كه‌ لەلایەن رژێمەوە ئەنجامدەدرێت سەرەڕای رێککەوتنی ئاشتەواییله‌گه‌ڵ گروپەکانی ئۆپۆزسیۆن و دانیشتواندا کە سەریکێشا بۆ نەمانی دوژمنایەتیەکان، چالاکوان جومعە مەسالمە وتی.

بە دیارونای وت دوای ماوەیەکی کەم له‌ ئارامی دوای جێبەجێکردنی رێککەوتنەکان، هێزەکانی رژێم دەستیانکرد بە دەستگیرکردنی ژمارەیەکی زۆر خه‌ڵك و زیاتر تەرکیزیان خستبووە سەر دەوروبەری حه‌وزی دەرعا و یەرموك.

وتی بۆ بەرگرتن لە تۆمەتباربوون بە پێشێلکردنی بەندەکانی رێککەوتنەکە "رژێم ماوەیەکە دەستبەسەرکردن ئەنجامدەدات بە بەکارهێنانی یەکەی ئەمنیی تاوان دوای دروستکردنی تۆمەتی تاوانکاری دژی کەسە داواکراوەکان".

گەنجانی پارێزگای دەرعا لەپێش لیژنەی باری کەسێتی راوەستاون. [خاوەنی وێنە: جومعە مەسالمە]

گەنجانی پارێزگای دەرعا لەپێش لیژنەی باری کەسێتی راوەستاون. [خاوەنی وێنە: جومعە مەسالمە]

رژێمی سوریا ماوەیەکە نوسینگەی پۆست لە دەرعا بەکاردەهێنێت وەك بنکەی ئەمنی و دەستبەسەرکراوان دەگوێزێتەوە بۆ ئەوێ بۆ لێکۆڵینەوە. [خاوەنی وێنە: جومعە مەسالمە]

رژێمی سوریا ماوەیەکە نوسینگەی پۆست لە دەرعا بەکاردەهێنێت وەك بنکەی ئەمنی و دەستبەسەرکراوان دەگوێزێتەوە بۆ ئەوێ بۆ لێکۆڵینەوە. [خاوەنی وێنە: جومعە مەسالمە]

وتیشی هەندێك لە تۆمەتەکان لەسەر سکاڵای تاکەکەسین، لەکاتێکدا ئەوانی دیکە هی هاتوچۆ، بیناسازی یان پێشێلکاریی دیکەن.

مەسالمە وتی هەندێك لەوانەی دەستبەسەرکراون و دواتر ئازادکراون، وتیان ئەشکەنجەدراون و پرسیاریان لێکراوە دەربارەی خۆیان و ناوچەکە کاتێك لەژێردەستی گروپەکانی ئۆپۆزسیۆندا بوو.

پرسیاریان لێکرا دەربارەی زانیاریی ئەوان دەربارەی جبەخانەی چەكی شاردراوەی ژێرزەوی، یان شوێنی ناشتنی سەربازانی کوژراوی رژێم و چەکدارانی میلیشیاکانی سەر بەوان.

هەنگاو نەنراوە

مەسالمە وتی له‌گه‌ڵ بەردەوامی دەستگیرکردنەکان، سکاڵایەک كرا له‌لای لایەنی رووسی لە نوسینگەی ئاشتەوایی، بەڵام هێچ کارێك نەکرا و دۆخەکە وەك خۆی مایەوە.

وتیشی ململانێ دەکرێت زیادبکات و ئاماژەیکرد بەوەی رژێم ناسراوە بەوەی لیستی ناوی سەدان کەس دەنوسێت کە دەیەوێت لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا بکات.

هه‌روه‌ها وتی دانیشتوانی دەرعا ترسی ئەوەیان هەیە دەستگیرکردن فراوانتر ببێت چونکە ماوەی بەخشین بۆ ئەوانەی خزمەتی سەربازیی بەزۆر یان یەدەگیان هەیە خەریکە تەواودەبێت.

ئاماژەیکرد بەوەی گەنجانی ناوچەکە رەتیدەکەنەوە وه‌ڵامی داواكارییه‌كانی ئەمدواییەی رژێم بده‌نه‌وه‌ بۆ په‌یوه‌ندیكردن[به‌ خزمه‌تی سه‌ربازییه‌وه‌]، کە هیچ بژاردەیەکیان بۆناهێڵێته‌وه‌ جگە لە "رووبەڕووبوونەوەی راستەوخۆ لەگەڵ هێزەکانی رژێم یاخود خۆشاردنه‌وه‌".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500