هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

سزانی مەرگ بۆ چالاکوانێکی سوری خه‌ڵك توڕەده‌كات له‌ تەحریر شام

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

چالاکوانی سوری، ئەمجەد مالیح سزای مەرگی بەسەردا سەپێنراوە لەلایەن تەحریر شامەوە. [خاوەنی وێنە: محەمەد بەیك]

چالاکوانی سوری، ئەمجەد مالیح سزای مەرگی بەسەردا سەپێنراوە لەلایەن تەحریر شامەوە. [خاوەنی وێنە: محەمەد بەیك]

سزایەکی مەرگی تەحریر شام دژی چالاکوانی سوری، ئەمجەد مالیح، بۆتە هۆی کاردانەوەی توڕەی چالاکوان و مەدەنیەکان، کە ئەو هاوپەیمانێتیە توندڕەوە تۆمەتباردەکەن بە هەوڵدان بۆ بێدەنگکردنی هەر دەنگێکی ئۆپۆزسیۆن.

چالاکوانێكی ئیدلیب، موسعەب عەساف وتی ژمارەیەك چالاکوان و هاوڕێی چالاکوان ئەمجەد مالیح بە چەند جۆرێك هەوڵدەدەن سزای مەرگەکە راگرن و بگه‌نه‌ رێککەوتن لەگەڵ تەحریر شام تا سزاکە کەمبکاتەوە.

عەساف بە دیارونای وت بڕیاری سزادانی مالیح بە مەرگ لە ئێستادا لەدەستی "حاکمی شەرعی" هاوپەیمانێتیەکەدایه‌.

وتی دانوستانەکان بەردەوامن تا چالاکوانان ئەو زانیاریانە بدەنە تەحریر شام کە لەلایەن مالیحەوە کۆکراوەتەوە و لەلایانە دەربارەی ئەو هاوپەیمانێتیە توندڕەوە و بەرپرسە باڵاکانی.

ئەم پۆستەرە لەلایەن چالاکوانە سوریەکانەوە بڵاوکراوەتەوە لە 2017، دوای دەستبەسەرکردنی ئەمجەد مالیح و سێ چالاکوانی دیکە. [خاوەنی وێنە: محەمەد بەیك]

ئەم پۆستەرە لەلایەن چالاکوانە سوریەکانەوە بڵاوکراوەتەوە لە 2017، دوای دەستبەسەرکردنی ئەمجەد مالیح و سێ چالاکوانی دیکە. [خاوەنی وێنە: محەمەد بەیك]

وێنەیەك کە لەلایەن چالاکوان ئەمجەد مالیحەوە گیراوە منداڵانی سوری نیشانده‌دات لە شارۆچکەی مەدایا کە رووبەڕووی گەمارۆیەکی خنکێنەر بووبووەوە. [خاوەنی وێنە: محەمەد بەیك]

وێنەیەك کە لەلایەن چالاکوان ئەمجەد مالیحەوە گیراوە منداڵانی سوری نیشانده‌دات لە شارۆچکەی مەدایا کە رووبەڕووی گەمارۆیەکی خنکێنەر بووبووەوە. [خاوەنی وێنە: محەمەد بەیك]

چالاکوانەکان هەڵمەتێکیشیان لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەستپێکرد بۆ ئازادکردنی مالیح.

مالیح ساڵێك لەمەوبەر دەستبەسەرکرا، لە 13 کانونی یەکەمی 2017، لەگەڵ سێ چالاکوانی دیکە کە دواتر ئازادکران: حوسام مەحمود، حەسەن یونس و بەکر یونس.

عەساف وتی مالیح تۆمه‌تباركرابوو به‌ کردنەوەی نوسینگەیەکی رۆژنامەوانی و فریاگوزاریی پێسپێردرابوو، کە ناسراوبوو بە ناوەندی سوری بۆ ئاوارەیی زۆره‌ملێ، بەبێ هەبوونی مۆڵەت.

وتی دواتر سزاکە گۆڕدرا بۆ هاریکاریکردن و سیخوڕیکردن بۆ هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.

عەساف وتی ئەوە شتێکی زانراوه‌ کە مالیح زانیاریی چڕوپڕی بڵاودەکردەوە دەربارەی مامەڵەی خراپی تەحریر شام لەگەڵ مەدەنیەکان، بەتایبەتی دانیشتوانی غوتە، زەبەدانی و شوێنی رەسەنی مالیح، مەدایا.

وتیشی ئەوەی بڵاوکردەوە کە تەحریر شام ئاستی سەرەتایی پێداویستیەکانی ژیانی پێشکەش بە دانیشتوانی ناوچەکە نەکردووە و هەوڵیده‌دا قەرەبووی دارایی وەربگرێت بۆ خەڵکە ئاوارەبووەکە.

دەرخستنی مەینەتیەکانی خەڵك

چالاکوان محەمەد بەیك لە غوتەی خۆرهەڵات بە دیارونای وت بڕیاری هاوپەیمانێتیە توندڕەوەکە بە لەسێدارەدانی ئەمجەد مالیح "زۆر جێی سەرسوڕمان بوو".

وتی: "زۆربەی خەڵك پێیانوابوو کاتێکی کەم لە زیندانەکانی تەحریر شامدا بەسەردەبات و دواتر ئازاددەکرێت، دوای بەڵێندان بەوەی چالاکی رۆژنامەوانی نه‌كات دژی ئەو هاوپەیمانێتیە توندڕەوە."

ئاماژەیکرد بەوەش كه‌ ئەمە دۆخی دەیان چالاکوانی دیکەیە.

مالیح یەکێك بوو لە یەکەمین ئەو کەسانەی باسی لە مەینەتیەکانی خەڵكی سوریا ده‌كرد لەسەر دەستی رژێم، بەتایبەتی گەمارۆی سەر شارۆچکەکەی خۆی، مەدایا، كه‌ تێیدا چەندین منداڵ بەهۆی برسێتیەوە مردن.

ئەو وێنانەی گەمارۆکە کە ئه‌و گرتنی، واقیعی دۆخەکەی دەرخست و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و بڵاوکراوە رۆژنامەوانیە ئاساییەکاندا بڵاوکرانەوە.

بەیك وتی کێشەکانی مالیح لەگەڵ تەحریر شام دەگەڕێتەوە بۆ ئەوکاتەی گروپەکە لە ناوچەکانی غوتە و زەبەدانی بوو.

لەوکاتەدا مالیح كرده‌وه‌كانی تەحریر شامی خسته‌ڕوو، کە ناسرابوو بە بەرەی نوسرە و دەریخست چۆن گروپەکە بەربەست دەخاتە بەردەم رێکخراوە مرۆییەکان بە ده‌ستگرتن به‌سه‌ر کۆمەكه‌كانیاندا بۆ دابەشکردنەوەی بەسەر ئەندامانی خۆیدا.

هاوکات، منداڵانی ناوچەکە لە برسا دەمردن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500