هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

عێراق بەردی بناغەی مزگەوتە بەناوبانگەکەی موسڵ دادەنێتەوە

ئاژانسی فرانس پرێس

وێنەیەك کە لە 16 کانونی یەکەم گیراوە پاشماوەی مزگەوتی نوری و منارە لارەکەی حەدبا لە موسڵی کۆن نیشاندەدات لەکاتی بۆنەیەكدا بۆ دانانی بەردی بناغەیان. [زەید عوبەیدی/ئاژانسی فرانس پرێس]

وێنەیەك کە لە 16 کانونی یەکەم گیراوە پاشماوەی مزگەوتی نوری و منارە لارەکەی حەدبا لە موسڵی کۆن نیشاندەدات لەکاتی بۆنەیەكدا بۆ دانانی بەردی بناغەیان. [زەید عوبەیدی/ئاژانسی فرانس پرێس]

عێراقیەکان یەکشەممە (16 کانونی یەکەم) بەردی بناغەی مزگەوتی نوری و منارە لارەکەیان دانا، کە سەرمایەیەکی نیشتیمانیە و ساڵی رابردوو لەلایەن رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و سوریا" (داعش)ەوە تێکشکێنرا.

ئەبوبەکر بەغدادیتاکە دەرکەوتنی خۆی وەك سەرکردەی داعش لەو مزگەوتە بەناوبانگەی سەدەی 12 و منارەکەی، حه‌دبای لار تۆمارکرد لە 2014.

پێکهاتەکەی سێ ساڵ دواتر وێرانکرالە دواهه‌مین و سەختترین قۆناغەکانی شەڕی چەند مانگەدا دژی داعش لە موسڵ.

یەکشەممە، دەیان بەرپرسی حکومی، کەسایەتی ئایینی، نوێنەرانی نەتەوە یەکگرتوەکان و باڵیۆزەکانی ئەوروپا گردبوونەوە لە مەیدانی فراوانی بەردەم مزگەوتە رووخاوەکە تا بناغەکەی دابنێن.

سەرۆکی وەقفی سوننە لە عێراق، عەبدوللەتیف هومەیم، بەردی بناغەی مزگەوتی نوری و منارەی حەدبا لە موسڵی کۆن دادەنێت، لەکاتی بۆنەیەكدا یەکشەممە (16 کانونی یەکەم). [زەید عوبەیدی/ئاژانسی فرانس پرێس]

سەرۆکی وەقفی سوننە لە عێراق، عەبدوللەتیف هومەیم، بەردی بناغەی مزگەوتی نوری و منارەی حەدبا لە موسڵی کۆن دادەنێت، لەکاتی بۆنەیەكدا یەکشەممە (16 کانونی یەکەم). [زەید عوبەیدی/ئاژانسی فرانس پرێس]

وێنەیەك کە لە 16 کانونی یەکەم گیراوە پاشماوەی منارەی حەدبا (لار) لە موسڵی کۆن نیشاندەدات لەکاتی بۆنەیەكدا بۆ دانانی بەردی بناغەكه‌ی. [زەید عوبەیدی/ئاژانسی فرانس پرێس]

وێنەیەك کە لە 16 کانونی یەکەم گیراوە پاشماوەی منارەی حەدبا (لار) لە موسڵی کۆن نیشاندەدات لەکاتی بۆنەیەكدا بۆ دانانی بەردی بناغەكه‌ی. [زەید عوبەیدی/ئاژانسی فرانس پرێس]

عەبدوللەتیف هومەیم، سەرۆکی وەقفی سوننە لە عێراق، لە بۆنەیەکی ئاساییدا بەردەکەی دانا.

دوای زیاد لە ساڵێك لەووەی داعش کۆنترۆڵی بەسەر موسڵدا نەما، ئەو مزگەوتە مێژوییە هێشتا وێرانەیە. دەروازە بەردینه‌كه‌ی بۆسەر حەوشەکەی و قوببە سەوزباوەکەی کە پڕبوون لە وێنە لەئێستادا تەنیا بەشێکیان ماوه‌.

ئەوەی لە منارەکە ماوەتەوە تەنیا بناغە لاکێشەییەکەیەتی و ئەوەی دیکەی بەهۆی شەڕەوە رووخاوە.

بەگوێرەی ئەبوبەکر کەنعان، سەرۆکی وەقفی سوننە لە نەینەوا، پاشماوەی منارەکە دەپارێزرێت، لەکاتێکدا بەشەکانی مزگەوتەکە سەرلەنوێ دروستدەکرێنەوە، لەگەڵ مۆزەخانەیەكی تایبەت بە مێژووەکەی و ماڵەکانی دەوروبەریشی.

تێچووی ئەم پرۆژە پێنج ساڵییە له‌و50.4 ملیۆن دۆلاره‌ی ئیمارات به‌خشیوێتیدابینده‌كرێت.

'گەشتی بنیاتنانەوەی بیناکە'

یونێسکۆ رایگەیاندووە كه‌ ساڵی یەکەم بەبەڵگەکردن و پاککردنەوەی شوێنەکەیە، لەکاتێکدا چوار ساڵی داهاتوو بۆ بنیاتنانەوەی بیناکەیە.

نوێنەری یونێسکۆ لە عێراق، لویس هاکسساوسن وتی رووخاندنی مزگەوتەکە "ساتێكی تۆقینه‌ر و نائومێدی" بوو.

هاکسساوسن بەوانەی وت کە گردبووبوونەوە: "ئەمڕۆ کە بەردی بناغەی مزگەوتی نوری دادەنێین، گەشتی بنیاتنانەوەی بیناکە دەستپێدەکەین."

مزگەوتەکە بەناوی نورەدین زەنکیەوە ناونراوە کە فەرمانی بنیاتنانی دا لە ساڵی 1172 دوای یەکخستنی سوریا و چەند بەشێكی باکوری عێراق.

منارە لولەییەكه‌ی، کە پێكهاتبوو له‌ چەندین چین خشتی به‌ زه‌خره‌فه‌ نه‌خشێنراو، قوببەیەکی بچوکی سپیی لەسەربوو، چەند سه‌ده‌یه‌ك بوو بنیاتنرابوو.

مناره‌كه‌ لەسەر پارەی 10,000 دیناریی عێراقی چاپكراوه‌ و چەندین چێشتخانە و کۆمپانیا و تەنانەت یانەی وەرزشی بەناوەوە نراوە.

بەڵام لە حوزەیرانی 2014، ناوبانگی زڕا کاتێك بووە ئەو شوێنەی بەغدادی "خەلافەت"ەکەی داعشی لێ راگەیاند، چەند رۆژێك دوای ئەوەی گروپەکە ده‌ستیگرت به‌سه‌ر موسڵدا لە هێرشێكی خێرادا.

ئەو داگیرکارییە بووە هۆی سێ ساڵ شەڕی سەخت بۆ گرتنەوەی موسڵ و شارەکانی دیکەی عێراق کە داعش گرتبوونی.

لە حوزەیرانی 2017، بە نزیکبوونەوەی هێزەکانی عێراق لە پاشماوە لاوازبووەکەی داعش لە موسڵی کۆن، گروپەکە هەردوو مزگەوتی نوری و منارە لارەکەی تەقاندەوە.

کاتێك تەواوی موسڵی کۆن گیرایەوە، هێزەکانی عێراق لەو مزگەوتەدا ئاهەنگیان گێڕا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500