هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

فەرەنسا هاوکاری عێراق دەکات نەوەیەکی نوێی سەربازان بنیاتبنێت

خالید تائی

راهێنەرە فەرەنسییەکان لە 24 ئایار سەربازە عێراقییەکان فێردەکەن چۆن خۆیان بپارێزن لە هێرشی کیمیایی. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

راهێنەرە فەرەنسییەکان لە 24 ئایار سەربازە عێراقییەکان فێردەکەن چۆن خۆیان بپارێزن لە هێرشی کیمیایی. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

فەرەنسا هاوپەیمانێكی گرنگ و پشتگیریكه‌ری عێراق بووە لە شەڕی لەناوبردنی "رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)دا، چاودێرانی عێراقی دەڵێن، ئەو هەوڵانەش گرنگن بۆ داهاتوویەکی روون بۆ عێراق و هێنانەکایەی ئارامی له‌ هەرێمه‌كه‌دا.

سوپای فەرەنسا لەڕێی دوو رێکخراوییەوە، هێزەکانی نارڤیك و مۆنسابێرت، كاریكردووه‌ بۆ پتەوکردنی تواناکانی شەڕی سەربازانی سوپای عێراق.

هەردوو رێکخراوەکە چەندین خولی تیۆری و پراکتیکیان کردۆتەوە بۆ گه‌شه‌پێدانی توانای سەربازانی فیرقەی شەش لە چوارچێوەی بەرنامەی هاوکاری هاوبەشدا لەگەڵ حکومەتی عێراق.

ئەوانەش هاوکاریی سەربازە عێراقییەکانیان کردووە بۆئەوەی لەناو شارەکاندا بتوانن بە تاکتیکەکانی ئاگاداربوون و جووڵە و بەرپەچدانەوەی خێڕا رووبەڕووی هێرشی لەناکاو ببنەوە.

سەربازە فەرەنسییەکان راهێنانی تۆپخانە بە سەربازە عێراقییەکان دەکەن له‌ 19 ئایار. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

سەربازە فەرەنسییەکان راهێنانی تۆپخانە بە سەربازە عێراقییەکان دەکەن له‌ 19 ئایار. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

راهێنانەکان شارەزایی ئەندازیارانی سەربازی زیادکردووە لە دۆزینەوە و پوچەڵکردنەوی مین و تەقەمەنییە دەستکردەکان.

سەربازە عێراقییەکانیان فێرکرد چۆن خۆیان بپارێزن لەکاتی هێرشی کیمیاییدا و چۆن فریاکەوتنی خێرا بۆ بریندارەکان ئەنجامبدەن لە گۆرەپانی شەڕدا.

ئەو ئەزموونەی سەربازە عێراقییەکان وەریانگرتووە لەم خولی راهێنانانه‌دا گرنگن بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن بەسەر تیرۆریزمدا، شارەزای ئەمنی جاسم حەنون بە دیارونای وت.

وتی: "فەرەنسا لەڕیزی پێشەوەی وڵاتانە کە لەگەڵ عێراقدا بوووە لە یەکەم رۆژی شه‌ڕی دژ بە داعشه‌وه‌."

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد "کاتێك شەڕەکانی رزگاری دەستیانپێکرد، فەرەنسییەکان پشتگیری ئاسمانییان داببینکرد بۆ هێزەکانمان کە لە گۆڕەپانەکانی جەنگدا بەرەو پێشەوە دەچوون".

گەشەدان بە توانای سەربازان

حەنون وتی: "ئه‌م هاوكارییه‌ دوای شه‌ڕ رێرەوی گۆڕی."

وتی ئێستا سەرنج زیاتر لەسەر هاوکاریکردنە بۆ بنیاتنانی توانای سەربازەکان، "ئەمە لەکاتێکدا بەشداربوون و هاوکارییە سەربازییەکان لە ئاستێكی باڵدا ماون بۆ لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش لە دوا شوێنەکانیان".

وتیشی: "ئەو هاوکارییەش لە هێرشی تۆپخانەکاندا دیارە، کە لەلایەن هێزە فەرەنسی و عێراقییەکانەوه‌ دەکرێنە سەر ئەو مۆڵگانەی داعش کە ماون لە رۆژهەڵاتی سوریا."

لە کۆتایی تشرینی دووەمدا، هێزەکانی عێراق و فەرەنسا بۆردوومانی بارەگاکانی داعشیان کرد لە کەمپی سەحم لەسەر سنووری عێراق و سوریا وەك بەشێكلە ئۆپەراسیۆنی دوا ئاگاداری، بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی بەرگری عێراق.

وتی هێرشەکە دوای راهێنانێکی توند ئەنجامدرا، كه‌ تێیدا راهێنان كرا بە فیشه‌كی راسته‌قینه‌ لەلایەن سەربازە عێراقییەکانەوە لەژێر چاودێریی راهێنەرە فەرەنسییەکاندا لە بنکەی سەربازی بەسمایە نزیك بەغدا.

لەنێویاندا راهێنانی حومات ئەلوەتەن (پارێزه‌رانی نیشتمان) کرا، کە لەلایەن فیرقەی شەشی تۆپخانەوه‌ لە 1 تشرینی یەکەم ئەنجامدرا و تایبەت بوو بە پێكانی ئامانجەکان بەووردییه‌كی زۆر.

مامۆستای ئاسایشی نیشتمانی لە زانکۆی نەهرەین، حسێن عەلەوی وتی فەرەنسا پابەندە بە هاوکاریکردنی عێراق لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە هاوپەیمانی نیودەوڵەتیدا و وەك بەشێك لە ئەرکی ناتۆ لە عێراق.

بە دیارونای وت ئەم پابەندبوونه‌ ئه‌نجامدراوه‌ به‌ دابینكردنی هاوکاریی كاریگه‌ر و كارای یەکەکانی سوپای عێراق و دەزگای دژەتیرۆریزمی عێراق و دەزگای هەواڵگریی عێراق و هێزی ئاسمانی.

نەوەی نوێی سەربازان

عەلەوی بەگرنگییەوە باسی لە فەرەنسیەکان کرد کە ناوکی نەوەیەکی نوێی سەربازانی راهێنراویان دروستکردووە کە دەتوانن چەکی پێشکەوتو و سیستمی چەك و تەکنەلۆژیا بەکاربێنن، بەتایبەتی تۆپخانە.

وتی: "ئەو سەربازە راهێنراوانە خۆیان بوونەتە شارەزا و راهێنەر و ئیستا بەشدارن لە راهێنانی سەربازانی دیکە بۆئەوەی توانا جەستەیی و تەکنیکیەکانیان پتەوبکەن."

وتیشی فەرەنسا بۆ عێراق "پشتیوان و یارمەتیدەرێکی پتەوە. هاوکاربوون بۆ رزگارکردنی خاکمان و ئێستاش لەگەڵمانن بۆئەوەی پاشماوەی تیرۆریستەکان لەناو قوڵایی خاکی سوریادا بکەینە ئامانج."

هه‌روه‌ها وتی: "هاوپەیمانیمان لەگەڵ لایەنە فەرەنسییەکان بەرەوپێشەوە دەچێت بە دیدێكی هاوبەشەوە." وتیشی لەڕێی ئەو پشتیوانیەی عێراقەوە لایەنی فەرەنسی پەیمان دووپاتدەکاتەوە بۆ هەنگاونان بەرەو جیهانێك بەبێ داعش.

عەلەوی وتی: "فەرەنسییەکان لە هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ هێنانەکایەی ئاشتی و ئارامی نێودەوڵەتی و لەناوبردنی تیرۆریزم."

شارەزای بواری ستراتیژی سەربازی، موئەیەد سه‌لیم جوحەیشی، به‌ دیارونای وت هێزی سەربازی عێراق دەکرێت سوود لەو راهێنانەی فەرەنسییەکان وەربگرێت.

وتی: "سوپای عێراق دەزگایەکی گەورەیە و زیاتر لە نیو ملیۆن سەربازی هەیە. ئەم ژمارە زۆرە [لە سەرباز] پێویستی بە ژمارەیەکی زۆر راهێنەر هەیە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

سه‌رچاو!

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌