دوای ئەوەی هێزەکانی عێراق ناوچەکانیان رزگارکرد لە "رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و سوریا" (داعش)، حکومەت بەرنامەیەکی بەرفراوانی دەستپێکرد بۆ بنیاتنانەوەیان تا دانیشتووانە ئاوارەکەی بگەڕێتەوە.
لە هەندێك شار و شارۆچکەکان، کە چوار ساڵ تێپەڕیەوە بەسەر دەرکردنی داعشدا لێیان، هێشتا دانیشتووانەکە نەگەڕاونەتەوە بەهۆی ئەو میلیشیا چەکدارانەوه كه بەشدارنبوون لە شەڕەکانی "رزگاری" و لە دوای ئەوەشەوە رەتیدەکەنەوە بکشێنەوە.
بەگوێرهی بەرپرسان و چالاکوانانی عێراقی، 900,000 مەدەنی هێشتا لە کەمپی ئاوارەكاندا دەژین، هەرچەندە خانووەکانیان ماون و شارەکانیان رزگارکراون.
دهكرا بگڕێنەوە وەکو هەموو هاونیشتمانییەکی دیکە لهفەلوجەو موسڵ کە چەند ساڵە دەگەڕێنەوە، بەڵام میلیشیاکان رێگرن.
میلیشیاکان لەم دواییانەدا رێگرییانکرد لە تیمەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوە مرۆییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان و نەیانهێشت بچنە شارەکەوە بۆئەوەی ئاستی خراپی رەوشەکە هەڵسەنگێنن و بزانن چی پێویستە بۆ بنیاتنانەوە.
ئاوارەکان ناتوانن بگەڕێنەوە
بەگوێرهی بەرپرسە عێراقییەکان، لانیکەم 20 شارۆچکە و نزیکەی 300 گوند راگهیانراون كه ئاوارەکان ناتوانن بگهڕێنهوه بۆیان.
لهنێویاندا شارۆچکەی جەرف ئەلسەخر و جەنابیەن لە پارێزگای بابل لەگەڵ شارۆچکەکانی یهسریب و سەلمان بەگ و عەزیز بەلهد لە پارێزگای سەڵاحەدین و جهدیده و خەمس بیوت و عوهیسات لە ئەنبار لەگەڵ شارۆچکەی رەشاد لە پارێزگای کەرکوك.
هەروەها دانیشتووانەکە ناتوانن بگەڕێنەوە بۆ شارۆچکەکانی شیشان، جەمیلات، سەنسال، باز شەخە، نەهر ئەلئیمام، مەکیشە، ئەبی سەیدا، شێروین کەبیرە، تەباج و بەندوای عوزێم لە پارێزگای دیالە.
ناشتوانن بگەڕێنەوە بۆ 300 گوند لە ئەنبار و سەڵاحەدین و نەینەوا، وەك ئەوانەی لە دەشتەکانی نەینەوان، لهنێویاندا شەنگال و تەلعفەر و ئەوانەش کە ناگەڕێنەوە پێکهاتوون لە موسڵمان و مەسیحی و ئاشوری و شەبەك.
ئەو ناوچانە دەکەونە ژێر کۆنترۆڵی چەندین میلیشیای سەر بە ئێرانهوه، محەمەد عەلی وتی، کە سەرۆکی رێکخراوێکی مافی مرۆڤە بۆ چاودێریكردنی بێسەرپهرشتان و قوربانیانی توندوتیژی و تیرۆریزم.
ناوبرا لە لێدوانێكدا بۆ دیارونا کە لە هەولێرەوە لەسەر تەلەفون ئەنجامدرا، وتی ئەو چەند میلیشیایەش بریتین لە کەتائیب حیزبوڵا و عەسائیب ئەهل ئەلحەق و حەرەکهت نوجهبا و کەتائبی ئەنسار ئەلحیجە و فەوجی توفوف.
وتی رێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان وتویانە خوازیارن پشتگیری ئەو شارانە بکەن و خزمەتگوزارییەکانیان بۆ بگەڕێننەوە "بەڵام بەداخەوە میلیشیکان کشانەوە رەتدەکەنەوە".
وتی میلیشیاکان "ئێستا ئەم شارانە وەك بنکەی سەربازی داخراوی گەورە بەکاردەهێنن". ههروهها وتی: "بڕوامان وایە شوێنی هەڵگرتنی چەکی خۆیان هەیە، جگە لە بەندکراوان، کە نایاساییە."
'بهردهوامیدان به ناسهقامگیری'
لە ئایاری 2017، سەرهوەزیرانی پێشووتری عێراق ئەیاد عەلاوی وتی کاروبارەکان راوەستاون لهو ناوچانەی ئێران پێدەچێت تیایاندا باڵادەستبێت.
عەلاوی وتی هەوڵیداوە رێخۆشبکات بۆ گەڕانەوەی دانیشتووانە ئاوارەکە لە جەرف ئەلسەخر بەڵام سەرکردەکانی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی سەربە ئێران، هادی عامری و ئەبو مەهدی موهەندیس، پێیان راگەیاندووە ئەو کارە لە دەستی ئێراندایە.
ئەندام پەرلەمانی پێشووی عێراق، کەریم عەبتان بە دیارونای وت "شەرمەزارییە و نامرۆڤانەیە و نائەخلاقییە خەڵكی نەتوانن بگەڕێنەوە شارە رزگارکراوەکانیان".
ناوبراو پرسی: "چۆن کەسێك کە خانووەکەی چەند کیلۆمەترێك دوورە دەبێت لە بیاباندا بژی و رێگری لە گەڕانەوەی دەکرێت؟ داعش رۆشتووە ئیتر بۆ هێشتا لە بیاباندان؟"
ئاماژەی بۆ ئەوە کرد كه "چەنەد لایەنێك هەن هەوڵدەدەن بهردهوامیبدهن به رەوشی نیگهرانی و ناجێگری لە عێراق و بەرپرسیارن لەم رەوشە".
ئەندامی کۆمیتەی ئاشتەوایی نیشتمانی له کابینەی حکومەت، محەمەد روبەیعی وتی چارەکردنی ئەم پرسە ئەولەویەتی کارەکانی حکومەتی نوێی عێراق دەبێت .
بە دیارونای وت: "حکومەتی تازه پێکهێنراوی عێراق مانگێكە دەستبەکاربووە و چەندین پرس لە بەرنامەیدایه، لهوانه گەڕانەوەی سەقامگیری و ئەمنییەت بۆ شارە رزگارکراوەکان."
وتی ئەوەش گەڕانەوەی دانیشتووانە ئاوارەکان لەخۆدەگرێت.
بەرزراگرتنی سەروەریی عێراق
ئەندامی ئەنجومەنی خێڵەکی پارێزگای سەڵاحەدین، عەلی جبوری وتی: "نێوەندگیری پێشتر شكستی هێناوە بۆ دڵنیابوونەوە لە گەڕانەوەی 80,000 دانیشتووانی گوند و شارۆچکەکان لە پارێزگاکە کە لەژێر کۆنترۆڵی گروپە چەکدارەکاندان."
بە دیارونای وت: "چەندین سەرکردە و بەرپرسانمان لهوێ بینیووه کە پێشتر وتیان ئەو ناوچانە تێکچوون و هێشتا بۆ ژیان ناشێن، لەکاتی دیکەشدا باسیان لە مین و تەقەمەنیەکان دهكرد وەك هۆکارگەلی دیکە."
وتی ئێستا ئەوان دەڵێن: "کەی فهرمانمان پێکرا دەکشێینەوە."
جبوری حکومەتی پێشتری تۆمەتبارکرد بەوەی پەیوەندی گەرمی هەبووە لەگەڵ گروپە چەکدارەکان و پێشنیاری بۆ سەرۆکی حکومەتی نوێ کرد دەسەڵاتی یاسا جێبەجێبکات بۆ بەرزراگرتنی سەروەریی عێراق و "رێدان بە گەڕانەوەی هاوڵاتیان بۆ سەر ماڵ و حاڵیان".
ئاوارەیەکی گوندی ئەبی سەیدا لە پارێزگای دیالە، بیلال تاڵیب بە دیارونای وت لهكاتێكدا زستان بەڕێوەیە، ئەو ئێستا لە شوێنێكدا ژیان بهسهردهبات كه "بۆ جرجیش شیاو نیە".
وتی ئەوەش لەکاتێکدایە خانووە بەرفراوانەکەی لەلایەن میلیشیایەکی چهكدارەوە داگیرکراوە کە رێگره لە گەڕانەوەی ئەو و گوندنشینەکانی دیکە بۆ سەر ماڵەکانیان.
تاڵیب وتی ئێستا لە ژێرزەمینی باڵەخانەیەكدا لە بەغدا دەژی بەبێئەوەی هیچ بژێوییەکی دەستکەوێت بۆ ژیانێکی ئارام و دەیەوێت بگەڕێتەوە ماڵەکەی کە لە باوکیەوە بۆی ماوەتەوە و لەوێ لەدایك بووە و هەموو ژیانی لەوێدا بەسەربردووە.
وتی تائێستا نەیتوانیوه هەر سەردانێکی شارەکەش بکات بۆئەوەی بزانێت ماڵەکەی ماوە یان نا، وتیشی ئامانجی ئەو میلیشیایانەی سەربە ئێرانن پێدەچێت گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەکە بێت بۆ ژێرپێنانی پێکەوەژیان.