هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

پارێزەرێك دەڵێت سزاكانی مەرگی رژێمی سوریا بێمانان

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

سەرکردەی تەحریر شام، محەمەد حسێن شەرع، کە ناسراوە بە ئەبو محەمەد جۆلانی، سزای مەرگی بەسەردا سەپێنراوە لەلایەن دادگای تاوانی دیمەشقەوە. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە]

سەرکردەی تەحریر شام، محەمەد حسێن شەرع، کە ناسراوە بە ئەبو محەمەد جۆلانی، سزای مەرگی بەسەردا سەپێنراوە لەلایەن دادگای تاوانی دیمەشقەوە. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە]

زنجیرەیەکی نوێ لە سزای مەرگ لەلایەن دادگای تاوانی دیمەشقەوە دژی سەرکردەی گروپە توندڕەوەکان تەنیا بۆ سەرنجڕاکیشانی خەڵکە بەرەو رژێم، چونکە سزاکان مانایەکیان نیە، پارێزەرێکی سوری وتی.

پارێزەری سوری، بەشیر بەسام وتی سزاکە، کە به‌ غیابی دەدرێت بەسەر سەرکردەی تەحریر شام و ئه‌وانه‌ی تریشدا، تەنیا کارڕاییکردنی پەیوەندییە گشتییەکانە و بۆ ئه‌وه‌یه‌ تا وا نیشانبدرێت دەوڵەتی سوریا و دەزگا یاساییەکان هێشتا بەشێوەیەکی ئاسایی کاردەکەن.

بەسام بە دیارونای وت لەکاتێکدا سزاکان دەردەکرێن تا وادەربکەون بەمەبەستی سزادانی توندڕەوان دەرکراون، رەنگە پێشەکییەك بن بۆ دەیان سزای لەوشێوەیە دژی رکابەرانی رژێم.

میدیای فەرمیی دەوڵەت سێشەممە (11 کانونی یەکەم) رایگەیاند كه‌ دادگای تاوانی دیمەشق 43 کەسی سزاداوە بە مەرگ به‌بێ ئاماده‌بوونی خۆیان.

سەرکردەی جەیش ئیسلام، کە ئەندامانی لەم وێنەیەدا دەبینرێن لە سوریا، سزای مەرگی بەسەردا سەپێنرا لەلایەن دادگای تاوانی دیمەشقەوە. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە]

سەرکردەی جەیش ئیسلام، کە ئەندامانی لەم وێنەیەدا دەبینرێن لە سوریا، سزای مەرگی بەسەردا سەپێنرا لەلایەن دادگای تاوانی دیمەشقەوە. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە]

لەنێویاندا سەرکردەکانی تەحریر شام (محەمەد حوسێن شەرع، ناسراو بە ئەبو محەمەد جۆلانی)؛ جەیش ئیسلام (عیسام بوێزانی)؛ و فەیلەق رەحمان (عەبدولناسر شەمیر) هەن.

بەسام وتی سزاکان خۆیان "بێمانان" و "تەنیا نمایشکێن لەلایەن رژێمەوە، کە هەوڵدەدات خۆی وانیشانبدات كه‌ دۆخی خۆی و دەزگا دادوەرییەکانی هێشتا بەتەواوەتی كاران، سەرەڕای بارودۆخی سوریا".

سزاکان بەوشێوەیە نین کە دەردەکەون

بەسام وتی بەووردی دەقی سزاکانی خوێندۆتەوە و بینیووێتی كه‌ بڕگەیەکیان تێدایە دەڵێت دەکرێت ره‌تبكرێنه‌وه‌.

وتی: "ئەمە شتێکی سەیرە بۆ ئەم جۆرە سزایانە، کە زیاتر لەسەر بنەمای چەند سکاڵایەکە لەلایەن چەند کەسێکەوە و لەسەر بنەمای کوشتن، هەڵگرتنی چەك، تۆقاندنی مەدەنیەکان و تیرۆریزم."

تێبینیی ئەوەشی کرد: "ئەمە ئەوە دەگەیەنێت کە سزاکان بۆشایی ئەوە دەدۆزنەوە بۆ کەسە سزادراوەکان دانوستان بکەن و رێکەوتنی هاوشێوەی ئەوانە بکەن کە گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانی دیکە ئەنجامیانداون."

هۆشدارییدا لەوەی لەبەرئەوەی سزاکان ئێستا دراون، هەرچەندە هەندێکیان لە 2011ەوە دراونەتە دادگا، وادەکات وەك پێشەکییەك بن بۆ دەرکردنی سزای زیاتر بۆ سەدان لە کەسایەتیەکانی ئۆپۆزسیۆن.

وتی زۆر کەسایەتی ئۆپۆزسیۆن لە زیندانەکانی رژێمی سوریادا زیندانیکراون و رەتیدەکەنەوە ئاشتەوایی لەگەڵ دەزگاکانی دەوڵەت رابگەیەنن.

وتیشی بەیاننامەکە دەکرێت فێڵێکیش بێت بۆ پەردەپۆشکردنی ئەو تاوانانەی رژێم ئەنجامیداون دژی زیندانیانکە لە ساڵانی رابردوودا کوژران.

روونیکردەوە گەر دۆخەکە بەوشێوەیە بێت، سزاکە لەئێستادا رادەگەیەنرێت و بەجێدەگەیەنرێت، تا پەردەپۆشیی ئەو تاوانانە بکات و لە داهاتوودا لێیان بەرپرس نەبێت.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

ئێوه‌ گروپێكن له‌ تێرۆریستانی به‌كرێگیراو. حوكمی مه‌رگ كه‌مه‌ بۆ ئێوه‌.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌