هه‌واڵه‌كانی عێراق
تەندروستی

تەحریر شام بەدووی پزیشکان دەکەوێت لە باکوری سوریا

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

پزیشکان و تەندروستکاران لە بەڕێوبەرێتی تەندروستی حەلەب بەشداریده‌كه‌ن لە خۆپیشاندانێكدا لە نەخۆشخانەیەکی دەوروبەری حەلەب. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

پزیشکان و تەندروستکاران لە بەڕێوبەرێتی تەندروستی حەلەب بەشداریده‌كه‌ن لە خۆپیشاندانێكدا لە نەخۆشخانەیەکی دەوروبەری حەلەب. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

تەحریر شام ژمارەیەك لە پزیشکەکانی گردکردۆتەوە کە لە دەوروبەری پارێزگاکانی ئیدلیب و حەما کاردەکەن و بەڕێوبەرێتی تەندروستی خۆڕایی ئیدلیبی لە کەفر نەبل داخستووە و ده‌ستیگرتووه‌ به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له‌كانیدا، چالاکوانێکی ناوچەکە وتی.

چالاکوانێك له‌ ئیدلیب، موسعەب عەساف بە دیارونای وت: "یەکەیەکی ئەمنیی تەحریر شام هێرشی کردەسەر بینای بەڕێوبەرێتی تەندروستی خۆڕایی کەفر نەبل و ژمارەیەك لە پزیشکەکانی دەستبەسەرکرد."

عەساف وتی لەنێویاندا بەڕێوبەری تەندروستی، مەرام شێخ و مورحەف رەزوانیش کە بەرپرسێكی تەندروستی بوو لە ناوچەی قەلعەت مەزیق و مستەفا میسری، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی شام 4 هەبوون.

وتی تەحریر شام دەستیشیگرت بەسەر شتومەکی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیدا و هه‌روه‌ها بەسەر ئۆتۆمبیلە تەندروستیەکان و ئۆتۆمبیلەکانی فریاکەوتندا، لەگەڵ هەندێك لە مۆبایل و کۆمپیوتەری ئەو پزیشکانەی دەستبەسەری کردبوون.

ئەندامانی تەحریر شام بەشداریدەکەن لە هەڵمەتێكدا بۆسەر باکوری پارێزگای حەلەبی سوریا. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

ئەندامانی تەحریر شام بەشداریدەکەن لە هەڵمەتێكدا بۆسەر باکوری پارێزگای حەلەبی سوریا. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

وتیشی هەموو کارمەندەکان لە بیناکە دەرکران، کە دواتر داخرا.

عەساف وتی بیناکە وەك ناوه‌ندێك بوو به‌ڕێوه‌بردنی هەموو ئەو نەخۆشخانانەی لە ئیدلیب و حەما کاریاندەکرد و ستافەکەی بەرپرس بوون لە هەماهەنگیکردنی کەیسە هەستیارەکان و سەرپەرشتیکردنی ئەو کەسانەی نەخۆشیی بێچارەسەریان هەبوو.

وتیشی لەبەرئەوەی هاوڕێکانیان دەستبەسەرکرابوون، ژمارەیەك لە پزیشکان و تەندروستکاران کە لە دەوروبەری پارێزگاکانی حەما و ئیدلیب کاریاندەکرد دیارنەماون تا خۆیان لە بەدووکەوتنی تەحریر شام بپارێزن.

وتی ئەمە بۆتە هۆی کورتهێنانی خزمەتگوزاریی پزیشکی لە ناوچەکە و ئاماژەیکرد بەوەی دکتۆر مەرام شێخ تاکە پزیشکی نەشتەرگەریی مولولەکانی خوێن بووە لە ناوچەکە.

پزیشکەکان ده‌كرێنه‌ ئامانج

عەساف وتی: "ئەمە یەکەم رووداو نیە کە پزیشکەکان یان کارمەندانی تەندروستی تێدا دەکرێنە ئامانج."

وتی پێشتر تەحریر شام دکتۆر عەبدۆ نەجاری دەستبەسەرکرد، کە پزیشکێکی بەناوبانگ بوو لە نەخۆشخانەی دێرحەسەنی دەوروبەری ئیدلیب کاریدەکرد، بەبێ پێدانی هیچ روونکردنەوەیەك بۆ هۆکارەکەی.

عەساف وتی پزیشکە دەستبەسەرکراوەکان پێشتر هەڕەشەی راستەوخۆیان لێکراوە لەلایەن تەحریر شامەوە، کە ئەندامانی ئاگاداریان کردنەوە کە دەبێت هەماهەنگی بكه‌ن لەگەڵ ئەو هاوپەیمانێتیە توندڕەوە لە بابەتی کارەکانیاندا.

وتیشی بەتایبەتی تەحریر شام ئاگاداریکردنەوە کە دەبێت زانیاری لەسەر هەر کەسێك بدەن کە تەقەی لێکراوە و ئەندامی ئەو هاوپەیمانێتیە توندڕەوە نەبووە.

وتی ئەو کەسانە دەکرێت رکابەرانی تەحریر شام بووبن کە تەقەیان لێکراوە لەکاتی شەڕدا یان لەکاتی هەڵاتندا لەدەستیان.

بەڵام پزیشکەکان رەتیانکردەوە بەگوێی ئەم فەرمانانە بکەن و بەردەوامبوون لە چارەسەرکردنی هەر بریندارێك بێ ئەنجامدانی هیچ کارێکی دیکە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500