چالاکوانێکی ناوخۆیی وتی خوێندکارانی زانکۆی ئیدلیب بەردەوامن لە خۆپیشاندانەکانیان دژی لەکارلابردنی ژمارەیەك مامۆستای زانكۆ کە دژی بڕیارەکانی ئیدارەی زانکۆکە بوون کە سەربە تەحریر شامە.
خوێندکارهكان چەند خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا دژی لەکارلابردنەکە و دەڵێن بەردەوامدەبن تا زانکۆکە بڕیارەکە هەڵدەوەشینێتەوە و مامۆستاكان دەخرێنەوە سەر کارەکانیان و ئهو موچانهی پێیاننەدراوه دابیندەکات بۆیان.
چالاکوانێكی خهڵكی ئیدلیب، موسعەب عەساف بە دیارونای وت: "سەرۆکی زانکۆی ئیدلیب فەرمانێکی بڵاوکردەوە کە لەلایەن ئهوئیدارەیهی تەحریر شام کۆنتڕۆڵیکردووەدهركرابوو بۆ لهكارلابردنی 13 مامۆستای زانكۆ."
عەساف وتی ئهو هۆکارهی داویانه بهدهستهوه بۆ دوورخستنەوەیان "سهرپێچییهكی ئیداری بووە و پەیوەندی بە ئیمزانهكردنی بهڵێنێكهوه ههیه لهلایهن مامۆستاكانهوه كه پهیمانبدهن کارنەکەن بۆ ئەو زانکۆیانەی مۆڵەتی فهرمییان نیە".
بەڵام خوێندکارەکان بڕوایان وایە ئەو هۆکارەی بڕیارە ئیدارییەکە دەستنیشانی کردووە تەنیا بەهانەیە و ئاماژەش بۆ ئەوە دەکەن كه مامۆستا دوورخراوەکان رکابەری تەحریر شام بوون.
ناوبراو وتی مامۆستا دوورخراوەکان ئەندامی کۆلیژەکەن و هاوکاربوون لە دامەزراندنی زانکۆکەدا چەند ساڵێك لەمەوبەر بە پشتگیریی چەند کەسایەتیەکی ناوخۆیی و ئەمەس بەر لەوەی تەحریر شام دەستبگرێت بەسەر ئیدارەی زانکۆکەدا.
بەگوێرهی عەساف، خوێندکارە خۆپیشاندەرەکان رێپێوانەکانیان ناوەستێنن تا زانکۆکە بڕیارەکەی هەڵنەوەشێنێتەوە و مامۆستاكان نەگەڕێنەوە سەر کارەکانیان و موچەکانیان بۆ دابیننەکرێتهوه کە ئێستا راگیراوه.
عەساف وتی گرژیی نێوان ئیدارەی زانکۆکە و مامۆستا دوورخراوەکان ماوەیەك لەمەوبەر دەستیپێکرد و ئەوەش دوای ئەوەی ژمارەیەك چەکداری تەحریر شام وەك مامۆستای زانكۆ دامەزرێنران لە کۆلێژی شەریعە و یاسای زانکۆکە.
توندڕەوی میسری یەحیا تاهیر فەرغەلی، ناسراو بە ئەبو فاتیح فەرغەلی، کە بەرپرسێكی شەریعە و فەرماندەیەکی تەحەریر شامە، یەکێکە لەوانەی دامەزرێنراوە.
مامۆستا دوورخراوەکان دژی بڕیارەکە وەستانەوە لەسەر بنەمای ئەوەی خوێندکارەکان رێنمایی نادرووست وەردەگرن لەسەر بابەتە ئایینیەکان و بڕیارەکەشیان وەك هەوڵێکی تەحریر شام بینی بۆ ئەوەی ئایدۆلۆژیا توندڕەوەکەی بڵاوبکاتەوە.
عەساف وتی تەحریر شام هەوڵیداوە تا بتوانێت ئایدۆلۆژیا توندڕەوەکەی بڵاوبکاتەوە "بۆئەوەی لە بەردەوام کۆنترۆڵکردنی پارێزگای ئیدلیب دڵنیابێت".