هه‌واڵه‌كانی عێراق
خۆپیشاندان

خوێندکارانی زانکۆی ئیدلیب ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن له‌ لابردنی مامۆستایانی دژبه‌ تەحریر شام

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

خوێندکارانی زانکۆی ئیدلیب لەگەڵ ئیدارەی زانکۆکە کۆدەبنەوە، کە لە هەوڵدابوو خوێندکارەکان رازیبکات ناڕەزایی دەرنەبڕن لەسەر لەکارلابردنی ژمارەیەك مامۆستای زانكۆ. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

خوێندکارانی زانکۆی ئیدلیب لەگەڵ ئیدارەی زانکۆکە کۆدەبنەوە، کە لە هەوڵدابوو خوێندکارەکان رازیبکات ناڕەزایی دەرنەبڕن لەسەر لەکارلابردنی ژمارەیەك مامۆستای زانكۆ. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

چالاکوانێکی ناوخۆیی وتی خوێندکارانی زانکۆی ئیدلیب بەردەوامن لە خۆپیشاندانەکانیان دژی لەکارلابردنی ژمارەیەك مامۆستای زانكۆ کە دژی بڕیارەکانی ئیدارەی زانکۆکە بوون کە سەربە تەحریر شامە.

خوێندکاره‌كان چەند خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا دژی لەکارلابردنەکە و دەڵێن بەردەوامدەبن تا زانکۆکە بڕیارەکە هەڵدەوەشینێتەوە و مامۆستاكان دەخرێنەوە سەر کارەکانیان و ئه‌و موچانه‌ی پێیاننەدراوه‌ دابیندەکات بۆیان.

چالاکوانێكی خه‌ڵكی ئیدلیب، موسعەب عەساف بە دیارونای وت: "سەرۆکی زانکۆی ئیدلیب فەرمانێکی بڵاوکردەوە کە لەلایەن ئه‌وئیدارەیه‌ی تەحریر شام کۆنتڕۆڵیکردووەده‌ركرابوو بۆ له‌كارلابردنی 13 مامۆستای زانكۆ."

عەساف وتی ئه‌و هۆکاره‌ی داویانه‌ به‌ده‌سته‌وه‌ بۆ دوورخستنەوەیان "سه‌رپێچییه‌كی ئیداری بووە و پەیوەندی بە ئیمزانه‌كردنی به‌ڵێنێكه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌لایه‌ن مامۆستاكانه‌وه‌ كه‌ په‌یمانبده‌ن کارنەکەن بۆ ئەو زانکۆیانەی مۆڵەتی فه‌رمییان نیە".

خوێندکارانی زانکۆی ئیدلیب ناڕەزایی دەردەبڕن دژی لەکارلابردنی ژمارەیەك مامۆستای زانكۆ. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

خوێندکارانی زانکۆی ئیدلیب ناڕەزایی دەردەبڕن دژی لەکارلابردنی ژمارەیەك مامۆستای زانكۆ. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

بەڵام خوێندکارەکان بڕوایان وایە ئەو هۆکارەی بڕیارە ئیدارییەکە دەستنیشانی کردووە تەنیا بەهانەیە و ئاماژەش بۆ ئەوە دەکەن كه‌ مامۆستا دوورخراوەکان رکابەری تەحریر شام بوون.

ناوبراو وتی مامۆستا دوورخراوەکان ئەندامی کۆلیژەکەن و هاوکاربوون لە دامەزراندنی زانکۆکەدا چەند ساڵێك لەمەوبەر بە پشتگیریی چەند کەسایەتیەکی ناوخۆیی و ئەمەس بەر لەوەی تەحریر شام دەستبگرێت بەسەر ئیدارەی زانکۆکەدا.

بەگوێره‌ی عەساف، خوێندکارە خۆپیشاندەرەکان رێپێوانەکانیان ناوەستێنن تا زانکۆکە بڕیارەکەی هەڵنەوەشێنێتەوە و مامۆستاكان نەگەڕێنەوە سەر کارەکانیان و موچەکانیان بۆ دابیننەکرێته‌وه‌ کە ئێستا راگیراوه‌.

عەساف وتی گرژیی نێوان ئیدارەی زانکۆکە و مامۆستا دوورخراوەکان ماوەیەك لەمەوبەر دەستیپێکرد و ئەوەش دوای ئەوەی ژمارەیەك چەکداری تەحریر شام وەك مامۆستای زانكۆ دامەزرێنران لە کۆلێژی شەریعە و یاسای زانکۆکە.

توندڕەوی میسری یەحیا تاهیر فەرغەلی، ناسراو بە ئەبو فاتیح فەرغەلی، کە بەرپرسێكی شەریعە و فەرماندەیەکی تەحەریر شامە، یەکێکە لەوانەی دامەزرێنراوە.

مامۆستا دوورخراوەکان دژی بڕیارەکە وەستانەوە لەسەر بنەمای ئەوەی خوێندکارەکان رێنمایی نادرووست وەردەگرن لەسەر بابەتە ئایینیەکان و بڕیارەکەشیان وەك هەوڵێکی تەحریر شام بینی بۆ ئەوەی ئایدۆلۆژیا توندڕەوەکەی بڵاوبکاتەوە.

عەساف وتی تەحریر شام هەوڵیداوە تا بتوانێت ئایدۆلۆژیا توندڕەوەکەی بڵاوبکاتەوە "بۆئەوەی لە بەردەوام کۆنترۆڵکردنی پارێزگای ئیدلیب دڵنیابێت".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500