http://diyaruna.com/ckb/articles/cnmi_di/features/2018/12/05/feature-03

ئاساییش |

2018-12-05

هێزێكی هەواڵگریی تایبەت پاشماوەکانی داعش دەکاتە ئامانج لە نەینەوا

Di icons tw 35 Di icons fb 35

ئەندامانی فەوجی ئەرکی 1 سێشەممە (4 کانونی یەکەم) گەیشتنە شاری موسڵ بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی تایبەت دژی پاشماوەکانی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و سوریا'. [خاوەنی وێنە: دەزگای هەواڵگری سەربازی عێراق]
ئەندامانی فەوجی ئەرکی 1 سێشەممە (4 کانونی یەکەم) گەیشتنە شاری موسڵ بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی تایبەت دژی پاشماوەکانی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و سوریا'. [خاوەنی وێنە: دەزگای هەواڵگری سەربازی عێراق]

هێزێکی هەواڵگریی تایبەت سێشەممە (4 کانونی یەکەم) گەیشتە شاری موسڵ بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی ئاستی باڵا دژی پاشماوەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و سوریا" (داعش)، بەرپرسانی ناوچەکە بە دیارونایان وت.

ئەندامێكی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، حەسەن شەبیب وتی فەوجی ئەرکی 1ی دەزگای هەواڵگری سەربازی له‌ وەزارەتی بەرگری بڵاوکراوەتەوە بۆ ئەنجامدانی "کردەی ئەمنی ئاستی باڵا".

بە دیارونای وت ئەوە "هێزێکی هەڵکوتانەسەر و هەواڵگرییە و ئەندامانی ئەزمونی باڵایان هەیە و راهێنانیان پێکراوە لە راوەدوونان و هێرشی خێرادا".


دانیشتوانی موسڵ گرددەبنەوە بۆ پێشوازیکردن لە ئەندامانی فەوجی ئەرکی 1، کە ئۆپەراسیۆنی تایبەت ئەنجامدەدەن بۆ راوەدونانی پاشماوەکانی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و سوریا' لە پارێزگای نەینەوا. [خاوەنی وێنە: دەزگای هەواڵگری سەربازی عێراق]

دانیشتوانی موسڵ گرددەبنەوە بۆ پێشوازیکردن لە ئەندامانی فەوجی ئەرکی 1، کە ئۆپەراسیۆنی تایبەت ئەنجامدەدەن بۆ راوەدونانی پاشماوەکانی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و سوریا' لە پارێزگای نەینەوا. [خاوەنی وێنە: دەزگای هەواڵگری سەربازی عێراق]

وتی: "ئەرکی فەوجەکە بریتییه‌ له‌ بنەبڕکردنی ئامانجی تایبەتی تیرۆریستی لە پارێزگای نەینەوا بەگوێرەی پلانێکی بەووردی داڕێژراو."

وتیشی هێزه‌كه‌ "هەر سەرکردەیەك و کەسێکی کاریگەری داعش دەگرن یان دەیانکوژن" کە بەردەوامبن لە چالاکیەکانیان لە حەشارگەکان یان بنکە نهێنییەکانیاندا لە پارێزگاکە.

هەواڵگری سەربازی عێراق لە بەیاننامەیەکدا سێشەممە رایگەیاند كه‌ چەند یەکەیەك لە فەوجی ئەرکی 1 ئەفسەری بەرپرسی چەکەکانی داعشیان دەستگیرکردووە لە موسڵ، بەگوێرەی زانیاریی هەواڵگری.

راشیگەیاند كه‌ دەستگیرکردنەكه‌ دوای ئەوە هات کە ئەو گومانلێکراوە، کە داواکراوە لەلایەن دادگاوە، راکێشرا بۆ نێو کەمینێك لە کافێیەکی خۆرهەڵاتی موسڵ.

شەبیب وتی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکان "رەنگە بگەنە ئەو ئامانجانەی خۆیان شاردۆتەوە لە ناوچە چڕ و پڕ دەوەنەکانی رووباری دیجلە و باشوری موسڵ، یان ناوچەی سەخته‌كانی بیابان".

وتیشی: "هەندێك لە پاشماوەکانی داعش هێشتا لەوێن، هەرچەندە چیتر هێندەی جاران هەڕەشە نین بەهۆی بەدووکەوتنیان و هێرشەکانەوە."

لە دوایین هێرشیاندا، پاشماوەکانی داعش سێشەممە رەغیب بەدرانی، موختاری گوندی عومرەینیان کوشت لە ناوچەی حەمام عەلیل، باشوری موسڵ، چەند کاتژمێرێك دوای ئەوەی رفاندیان.

پاشماوەکانی داعش 'تیاده‌چن'

سەرۆکی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، مەحمود جەبوری وتی دۆخی ئەمنی لە موسڵ و نەینەوا بەگشتی سەقامگیرە.

بە دیارونای وت شانە ماوەکانی داعش "چارەنوسیان تیاچوونه‌ و ناتوانن سەقامگیری تێکبدەن یان ئامادەیی خۆیان سانتیمه‌ترێك لە پارێزگاکە زیادبکەن".

وتی: "دەتوانین دڵنیایی بدەین بە هەمووان کە هێزەکانمان ... وریان و ئۆپەراسیۆنی بەردەوام و سەرکەوتوو ئەنجامدەدەن دژی تیرۆریستان."

جەبوری وتی فەوجی ئەرکی 1 هاتووە بۆ پشتیوانیكردنی ئۆپەراسیۆنەکانی بەهێزکردنی ئاسایش.

وتیشی دانیشتوانی نەینەوا رۆڵێکی گرنگیان هەیە لە پاراستنی ئەمنیەتدا. یارمەتی هێزە ئەمنیەکانیان داوە بۆ دەستگیرکردنی زیاد لە 2,000 چەکدار لەمساڵدا، "كه‌ ئاماژەیە بە ئامادەیی باڵای خەڵك بۆ هاریکاری و سووربوون لەسەر شکستهێنان بە تیرۆریزم".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 Di icons no

0 كۆمێنت

* واتە ئەم خانەیە پێویستە
Captcha