لە باشوری پارێزگای ئیدلیب ناکۆکی توند بەردەوامە دوای هەڵگیرسانی شەڕێکی سەخت لەنێوان تەحریر شام و هاوپەیمانێكی پێشویدا، ئەحرار شام، کە چەکدار و مەدەنیشی تێدا کوژراوە و برینداربووە، چالاکوانێکی ناوچەکە بە دیارونای وت.
ئەحرار شام بەشێکە لە بەرەی رزگاری سوریا(هەیئەت تەحریر سوریا)، هاوپەیمانێتیەك کە پێشتر لەمساڵدا پێکهێنرا و نورەدین زەنکی و لایەنەکانی دیکەی ئۆپۆزسیۆنی تێدایە.
چالاکوانێك لە ئیدلیب، هەیسەم ئیدلیبی بە دیارونای وت شەڕ بەردەوامە لەنێوان ئەو دوو لایەنەدا لە شارۆچکەکانی دەوروبەری ئیدلیب، بەهۆی ئەو ناکۆکییەوە کە لەنێوان ئەو دوو لایەنەدا دروستبوو رۆژی دووشەممە (3 کانونی یەکەم).
ئیدلیبی وتی لانیکەم حەوت چەکدار و دوو مەدەنی کوژراون و زۆری دیکەش لەو شەڕەدا برینداربوون، کە توندترینی لە ناوچەی سەهل روج بوو، کە سەرەتا شهڕهكهی لێ ههڵگیرسا.
وتیشی: "شەڕەکە لە ناکۆکییەوە لەسەر کۆنترۆڵکردنی شارۆچکەی جەداریا و ئەنجومەنە ناوخۆییەکەی سەریهەڵدا."
ههروهها وتی ئەحرار شام ناوەندێکی نوێی لە شارۆچکەکە کردەوە، کە بووە هۆی پێکدادان و بڵاوەپێکردنی چڕی چەکداران لەلایەن هەردوولاوە، کە دەستبەجێ دەستیانکرد بە رفاندنی ئهندامانی یەکتر.
وتیشی هەرزوو شەڕەکە گوێزرایەوە بۆ زۆربەی ناوچەکان و سەختییەکەی بەهێزترین بوو کە تەحریر شام دەستیگرت بەسەر ژمارەیەك گوند و شارۆچکەدا، لەنێویاندا جەداریا، ئەنب، لەج، زیزون و سەحن.
وتی هێشتا شەڕ لە شارۆچکەی قەستون بەردەوامە.
ئیدلیبی وتی دوو لایەنەکە پێشتر چەندین جار رووبهڕووی پێکدادان بوونهتهوه لەسەر کۆنترۆڵکردنی هەندێك ناوچە و ئاماژەیکرد بەوەش كه ئەو شوێنانەی شەڕیان لەسەر دروستبووه ناوچەی کۆنترۆڵی هاوبەش بوون، بهگوێرهی رێکەوتنی پێشتری نێوان دوو لایەنەکە.
وتیشی ئەم ناوچانە تەنیا چەند کیلۆمەترێك دوورن لە ناوچەکانی ژێردەستی رژێم و گرنگییەکی ستراتیژییان هەیە چونکە دەڕوانن بەسەر ژمارەیەك رێگەدا، لەنێویاندا شاڕێگەی نێودەوڵەتی نێوان دیمەشق و حەلەب.
ئیدلیبی وتی ئەم رێگایانە بڕیارە دووبارە بکرێنەوە بهگوێرهی ئهو رێکەوتنە نێودەوڵەتیانهی واژۆکراون لەلایەن ئەو وڵاتانەوه كه گرنگی بە قەیرانی سوریا دەدەن.