هه‌واڵه‌كانی عێراق
پەروەرەدە و خوێندن

کەمیی بینا و ئامادەنەبوونی خوێندکاران کەشی خوێندنگەکانی عێراق تێکدەدات

عەلا حسێن لە بەغدا و ئاژانسی فرانس پرێس

کچەخوێندکاران لەسەر یەك کورسی دانیشتوون لە خوێندنگەیەك کە لە فەلوجە کرایەوە بەپاڵپشتی یونیسێف. [خاوەنی وێنە: یونیسێف]

کچەخوێندکاران لەسەر یەك کورسی دانیشتوون لە خوێندنگەیەك کە لە فەلوجە کرایەوە بەپاڵپشتی یونیسێف. [خاوەنی وێنە: یونیسێف]

خوێندنی گشتی لە عێراق رووبه‌ڕووی كورتهێنانێكی توندی بینای خوێندنگە بۆتەوە، کە بۆتەی هۆی ئامادەنەبوونی بەردەوامی خوێندکاران، بەرپرسانی عێراق وتیان.

بەرپرسان بە دیارونایان وت ژێرخانی داڕماوی پەروەردەی وڵات، کە زەبرێکی کوشندەی بەرکەوتوە بەهۆی شه‌ڕه‌وه‌ لەگەڵ رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و سوریا" (داعش) و ئابوری لاواز، پێویستی بە تەرکیزی دەستبەجێی حکومەتە.

شەڕی دژی داعش دروستکردنی بیناكردنی خوێندنگەی بوێیدواخست و بووە هۆی روخانی زۆرێكی دیکە، کە گروپەکە کردنی بە بنکەی چەکدارەکانی.

به‌گوێره‌ی ئاژانسی فرانس پرێس، دەزگای منداڵانی نەتەوە یەکگرتوەکان (یونیسێف) مانگی رابردوو هۆشدارییدا كه‌ نایەکسانی ئابوری هۆکارێکی بڕیاردەری گەورەیە لەوەی خوێندکارانی عێراق خوێندن تەواودەکەن یان نا، تکای لە حکومەت کرد زیاتر لە پەروەردەدا خەرجبکات.

کوڕە خوێندکاران دەڕۆن بەرەو پۆلەکانیان لە فەلوجە. عێراق رووبه‌ڕووی کێشەیه‌كی نیشتیمانیی کەمیی بینای خوێندنگە بۆتەوە. [خاوەنی وێنە: یونیسێف]

کوڕە خوێندکاران دەڕۆن بەرەو پۆلەکانیان لە فەلوجە. عێراق رووبه‌ڕووی کێشەیه‌كی نیشتیمانیی کەمیی بینای خوێندنگە بۆتەوە. [خاوەنی وێنە: یونیسێف]

لە توێژینەوەیەکدا لەسەر زیاد لە 20,000 خێزانی عێراقی، یونیسێف گەیشتە ئەوەی کە لاوازبوونی ئابوری و چەند ساڵێك شەڕی داعش و پشتیوانی کەمی حکومەت سیستمی خوێندنی كه‌موكوڕ كردووه‌.

یونیسێف رایگەیاند كه‌ دۆخی کۆمەڵایەتی-ئابوری جیاوازییەکی گەورە دروستدەکات لەنێوان ئەو خوێندکارانەدا كه‌ خوێندنی ناوەندی تەواودەکەن، بەجۆرێك له‌سه‌دا 73 رێژەی دەرچوون بۆ ساماندارترین خوێندکارەکانە، بەبەراورد به‌ تەنیا له‌سه‌دا 23 بۆ هەژارترینەکان.

یەك لەسەر سێی خوێندنگە عێراقیەکان چەند دەوامێکیان هەیە لە هەوڵێكدا بۆ لەخۆگرتنی زۆرترین خوێندکار، کە مانای وایە رۆژی تەنیا چەند کاتژمێرێك وانه‌ ده‌خوێنن.

یونیسێف رایگەیاند كه‌ بۆ باشترکردنی دەستڕاگەیشتن بە پەروەردە، عێراق پێویستی بە 7,500 خوێندنگەی نوێ هه‌یه‌.

بەڕێوبەری وڵات لە یونسێف، پیتەر هۆکینز بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "ئه‌مه‌ بەهۆی ناكۆكیه‌كان و روخانی ئابوری و نەبوونی وەبەرهێنانەوە یه‌ لە 20 ساڵی رابردوودا. کاتێك کوالیتی دادەبەزێت، منداڵان خۆیان له‌ پۆلەکان به‌جێده‌هێڵن."

وتیشی: "منداڵان داهاتووی ئەم وڵاتەن و نایەکسانی لەنێوان 'دارا' و 'نەدار'دا تۆوی ناتەبایی دەچێنێت و خراپە بۆ منداڵان و بۆ عێراق."

یونیسێف رایگەیاند كه‌ بۆ تۆمارکردنی زیاتری منداڵان لە خوێندنگەکان، حکومەت دەبێت زیاتر لە پەروەردەدا خەرجبکات، کە یەکێكە لەو بوارانەی کەمترینی تێدا خەرجکراوە، تەنیا له‌سه‌دا 5.7ی تەواوی خەرجییەکان.

پۆلە جه‌نجاڵه‌كان

ئەندامی لیژنەی پەروەردە لە ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا، فازل شوەیلی بە دیارونای وت کەمیی بینای خوێندنگە بۆتە هۆی جه‌نجاڵبوونی پۆلەکان.

وتی: "هەندێكجار دەتوانیت 80 خوێندکار لە تاکە پۆلێکدا ببینیت." ئاماژەیکرد بەوەش کە "چەندین ستافی خوێندنگە پەنایان بردۆتەبەر ئاراستەکردنی هەندێك خوێندکار بۆ مانەوە لە ماڵەوە بەگوێرەی دەوامێکی دەوری".

وتیشی بۆردی پەروەردە ماوەیەکە زیاد لە خوێندنگەیەك دەخاتە یەك بیناوە بەگوێرەی دەوامی دەوری، بەجۆرێك هەندێك لە خوێندنگاکانی کەنارەکانی بەغدا چوار دەوامیان هەیە لە هەمان بینادا.

شوەیلی وتی: "لایەنی نەرێنی پۆلی قەرەباڵغ و خوێندنگەی دەوری لە یەك بینادا تەنیا کاریگەریی لەسەر ستاندەری پەروەردە نابێت بەڵکو کاریگەریی لەسەر تەندروستیی خوێندکارانیش دەبێت."

وتیشی بەهۆی سەختیی دۆخی ئابورییەوە، حکومەت نەیتوانیوە چارەسەری ریشەیی بکات بۆ قەیرانەکە و لەجیاتی ئەوە پەنای بردۆتەبەر پینەکردنی کاتی، وەك دابینکردنی خوێندنگەی هەڕەمەکیی گەڕۆك.

ئامادەنەبوونی بەردەوام

توێژەر لە وەزارەتی پەروەردە، عەبدولحەلیم حوسێنی بە دیارونای وت ئامادەنەبوون (غیاب) یەکێکە لە ئاستەنگەکان کە تووشی پەروەردەی عێراق بووە.

وتی دوو پاڵنەر بوونەتە هۆی زیادبوونی ئامادەنەبوونی خوێندکاران: شەڕی دژی داعش و سەختیی دۆخی ئابوری زۆرێك لە خێزانەکان.

وتیشی: "ئاسایش و ئابوری دوو پاڵنەری گرنگن لە پرۆسەی پەروەردەدا لە هەر وڵاتێکی جیهان، کە بەبێ ئەوانه‌ کاردانەوەی مەترسیدار لەسەر کەرتی پەروەردە دروستدەبێت."

حوسێنی وتی: "کاتێك نانپەیداکەری خێزان ناتوانێت شمەکی خوێندنگە بۆ منداڵەکەی بکڕێت، رەنگە زۆر لە منداڵەکەی بکات خوێندنگە جێبهێڵێت و کارێك بدۆزێتەوە بۆ په‌یداكردنی بژێوی."

سەرۆکی لقی ناسریەی سەندیکای مامۆستایانی عێراق، موحسین ساعیدی، وتی سەندیکا پێشنیازی داوەتە پەرلەمان کە باس لە کێشەی کەمیی بینای خوێندنگە بکات.

بە دیارونای وت: "پێشنیازێکی سەرەکی ئەوەیە کە لیژنەیەکی باڵا پێکبهێنرێت بە بودجەی تەرخانکراوەوە لە بودجەی نیشتیمانی و راستەوخۆ گرێدرابێت بە نوسینگەی سەرەکوەزیرانەوە."

وتی لیژنەکە ئەرکی بنیاتنانی خوێندنگەی گشتی پێدەدرێت لە تەواوی عێراقدا و بەگوێرەی پلانی ستراتیژی ئاراستەدەکرێت بەمەودای پێنج تا 10 ساڵ.

ساعیدی وتی: "سەندیکا راوێژی بە حکومەتیش کرد کە رێنمایی وەزیرەکان بکات پارە تەرخانبکەن لە بودجەی ساڵانەیان بۆ بنیاتنانی خوێندنگە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500