بهڕێوبهرێتی بەرگری شارستانی عێراق نزیکەی 80 خێزانی رزگارکرد لە شاری موسڵ، دوای ئەوەی باراناو چووبووە ماڵەکانیانەوە، بهڕێوبهرێتییهكه دووشەممە (3 کانونی یەکەم) رایگەیاند.
بەرپرسانی عێراق یەکشەممە دۆخی نائاساییان راگەیاند دوای شەپۆلێكی لافاو و بارانی زریانیاوی زیانی بە پارێزگای موسڵ گەیاند.
بەڕێوبەری بەرگری شارستانی لە پارێزگای نەینەوا، عەقید حوسام خەلیل عەبد وتی: "هەفتەیەك لەمەوبەر، راپۆرتێکمان لە بەڕێوبەرێتی کەشناسیەوە پێگەیشت کە پێشبینی بارانی بەخوڕی دەکرد لە چەندین پارێزگای عێراق و زیاتر لە پارێزگای نەینەوا و شاری موسڵ چڕبووبووهوە."
بە دیارونای وت: "بەدوای ئەوەدا تیمەکانمان و ئۆتۆمبیل و ئامرازەکانی فریاکەوتنمان خستە دۆخی ئامادەباشییەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر دۆخێکی کتوپڕ و چارەسەرکردنی بەخێراترین شێوەی پێویست."
باران لە زۆر گەڕەکی موسڵ لافاوی دروستکرد، لەنێویاندا تەیەران، جەوسەق، دەواسە و تەوافە لە بەری خۆرئاوای شارەکە و گەڕەکەکانی شورتە، رەشیدیە، تەئمیم و مالیە لە خۆرهەڵاتی موسڵ.
عەبد وتی باران لەم ناوچانە گەیشتە ئاستی زیاد لە نیو مەتر چونکە ئاستی بەرزییان کەمترە لە تەواوی شارەکە.
وتیشی: "بەڕێوبەرێتییەکە پلانێکی دۆخی کتوپڕی داناوە کە دابەشکردنی هێزەکانی بەرگری شارستانی لە خۆدەگرێت بۆ 16 تیم، بەجۆرێك هەر تیمێك لەلایەن ئەفسەرێکی فریاگوزارییەوە سەرکردایەتی دەکرێت."
ههروهها وتی هەموو تیمەکان ئۆتۆمبیل و كهڵهك و كهلوپهلی گواستنەوە و پزیشکیی دەستبەجێیان پێیە.
وتی تائێستا بەرگری شارستانی نزیکەی 80 خێزانی دەرهێناوە لەوانەی گیریانخواردبوو لە ماڵەکانیاندا و گوێزراونەتەوە بۆ چەند شوێنێکی سەلامەت.
عەبد وتی تائێستا هیچ قوربانییەك یان بریندارێك نیە لە لافاوەکەی موسڵ.
پێشتر، یەکشەممە، بڵاوکراوە ناوخۆییەکان رایانگەیاند كه چوار کەس مردوون لە لافاوەکەی موسڵدا.
'پاشماوەی بۆمبەکانی داعش نەماون'
عەبد وتی لەئێستادا بەرگری شارستانی بە هاریکاریی بهڕێوبهرێتییهكانی شارەوانی و خزمەتگوزارییه گشتییەکان کاردەکات بۆ نەهێشتنی ئاو لە گەڕەکەکاندا، کە هەوڵێکە "باش بەڕێوەدەچێت".
عهبد لە بایەخی ئەو نیگەرانیانەی کەمکردەوە کە شەپۆلەکان دەبنە هۆی سەرزەویخستنی پاشماوەی بۆمب و تەقەمەنیە نەتەقیوەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و سوریا" (داعش).
وتی: "دڵنیایی دەدەین بە دانیشتوان کە هەوڵهكانی بەرگری شارستانی و ئەندازیاریی فیرقەی 20 سوپای عێراق هیچ پاشماوەیهكی بۆمبەکانیان نەهێشتووە و رووپێویان کردووە بۆ دڵنیابوون لەوەی ئەم ناوچانە هیچ کاڵایەکی مەترسیداری نامۆیان تێدانیە."
عەبد جەختیکردەوە لەوەی بۆ ئەگەری شەپۆلی نوێی بارانی زۆر بەگوهرهی پێشبینیەکانی کەشناسی، "تیمەکانمان ئامادەن و پلانی رووبهڕووبوونهوهی حاڵهته کتوپڕهكانمان بەردەوامە".
خودا سهیانبخات! ئهندامانی بهرگریی مهدهنی ههرگیز كهمتهرخهمی ناكهن. خودا بیانپارێزێت!
وهڵام بدهرهوه1 كۆمێنت