هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئابوری

بانکی ناوەندی فرۆشتنی دۆلار رادەگرێت بەو عێراقیانەی گەشتدەکەن بۆ ئێران

خالید تائی

فەرمانبەری بانکێکی عێراقی خزمەتگوزاری پێشکەشی کەسێك دەکات له‌ 14 ئازار. [خاوەنی وێنە: بانکی رافیدەین]

فەرمانبەری بانکێکی عێراقی خزمەتگوزاری پێشکەشی کەسێك دەکات له‌ 14 ئازار. [خاوەنی وێنە: بانکی رافیدەین]

بانکی ناوەندی عێراق چوارشەممە (28 تشرینی دووەم) رایگەیاند فرۆشتنی دۆلار رادەگرێت لە سەرانسەری بانکە نیشتمانیەکاندا بەو عێراقیانەی پلانیان هەیە گەشتبکەن بۆ ئێران.

بڕیارەکە وەڵامدانەوەیە لەسەر پابەندبوون بە گەمارۆکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران کە ئامانجی سنووردارکردنی چالاکیەکانی رژێمی ئێران و هەڕەشەکانێتی ب سەر ئاسایشی جیهان.

نوسراوێك کە لەسەر ماڵپەڕی بانکی ناوەندی بڵاوکراوەتەوە و واژۆی جێگری سەرۆکی بانکەکەی پێوەیە، مونزیر عەبدولقادر شەیخلی، دەڵێت قەدەغەیە بانکەکان و نوسینگە مۆڵەتدراوەکانی پارەگۆڕینەوە دۆلار بفرۆشن بەو گەشتیارە عێراقیانه‌ی دەچن بۆ ئێران.

نوسراوەکە ئاماژەدەکات بۆ نامەیەکی وەزارەتی دەرەوە کە دەڵێت قەدەغەیە دۆلار بەکاربهێنرێت لە ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان عێراق و ئێراندا.

داوا لەو گەشتیارانەش دەکات کە دەچن بۆ ئێران دۆلار بە دراوی دیکە بگۆڕنەوە.

وتەبێژی بانکی ناوەندی، ئەیسەر جەبار وتی نوسراوەکە پەیوەستە بە رێکەوتن و بڕیارەکانی وەزارەتی دارایی ئەمریکاوه‌ کە داوایکردووە ئاڵوگۆڕی دراو به‌ دۆڵار لەگەڵ ئێران رابگیرێت.

جەبار بە دیارونای وت لانیکەم سێ ساڵە بانکی ناوەندی عێراق پابەندە بە بڕیارە نێودەوڵەتیەکانەوە کە ئاڵوگۆڕی دۆلاریان بۆ ئێران وەستاندووە، ئەم بڕیارەی دواتریش پەیوەستە بەو پابەندییەوە.

سنوورداركردنی مامه‌ڵه‌ به‌ دراوی بیانی

جەبار ئاماژەیكرد بۆ ئەوەی كاتێك دێتەسەر فرۆشتنی دۆلار بەو هاونیشتمانیانەی گه‌شتده‌كه‌ن بۆ هەر وڵاتێك، نه‌ك هه‌ر ئێران، ده‌بێت بانکە نیشتمانیەکان و کۆمپانیا مۆڵەتدراوەکانی گۆڕینەوەی دراو بەپێی مەرج و رێنماییەکانی بانکی ناوەندی کاربكەن.

وتی ئەو مەرجانەی دایانناوە فرۆشتنی دۆلار بڕەکەی نابێت لە 3,000 دۆلار زیاتر بێت بۆ هەر گەشتیارێك، کە دەکرێت بەکاریبێنێت بۆ گەشت و گوزار، گه‌شتی فه‌رمی، حەج و عومرە، چارەسەری تەندروستی و خوێندن لە دەرەوەی وڵات.

په‌سه‌ندکردنی پارەی کڕیاران "پێویستی بە دابینکردنی پاسپۆرت و بلیتی کۆمپانیا گەشتیارییەکان و ڤیزەی وڵاتان هەیە جگە لە فۆرمی فەرمیی داواکارییەکە".

پارەش ناتوانرێت بدرێتە نوسینگەکانی فرۆشتن گەر ئەو کەسەی داواکەی پێشکەشکردووە خۆی ئامادە نەبێت لە بانکەکان و کۆمپانیاکانی گۆڕینەوەی دراو. فۆرمەکان لەژێر تەمەنی یاساییەوە دەکرێت په‌سه‌ندنه‌كرێن.

بانکی ناوەندی نرخی فرۆشتنی یەك دۆلاری ئەمریکی بە 1،200 دیناری عێراقی داناوە، کە هاوتای نرخەکەیە لەگەڵ بڕێکی کەم قازانج.

ئەمریکا بە دوو قۆناغ گەمارۆی نوێی خستەسەر دەزگا ئێرانیەکان و کەسایەتییەکان لە 6 ئاب و 5 تشرینی دووەم. سێکتەرەکانی دارایی و بازرگانی و پیشەسازیی کۆماری ئیسلامی ئێران کرانە ئامانج لەگەڵ سێکتەری وزە و گواستنەوەی دەریایی.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500