هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

پۆلیسی دیالە شوێنپێی داعش هەڵدەگرێت لە باخەکانی پارێزگاکە

خالید تائی

هێزێك لە فەرماندەیی پۆلیسی دیالە بەشداریده‌كات لە ئۆپەراسیۆنێكی 15 تشرینی یەکەمدا بۆ شوێنپێهەڵگرتنی ئەندامانی داعش کە خۆیان لە باخەکانی قەزای خانەقیندا شاردۆتەوە لە خۆرهەڵاتی دیالە. [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی پۆلیسی دیالە]

هێزێك لە فەرماندەیی پۆلیسی دیالە بەشداریده‌كات لە ئۆپەراسیۆنێكی 15 تشرینی یەکەمدا بۆ شوێنپێهەڵگرتنی ئەندامانی داعش کە خۆیان لە باخەکانی قەزای خانەقیندا شاردۆتەوە لە خۆرهەڵاتی دیالە. [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی پۆلیسی دیالە]

فەرماندەیی پۆلیسی دیالە بەمدواییانە رایگەیاند کە هێزێکی تایبەتی پێکهێناوە بۆ شوێنپێهەڵگرتنی پاشماوەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و سوریا" (داعش) کە خۆیان لە باخەکانی ناوچەکەدا شاردۆتەوە.

وتەبێژی فەرماندەییەکە عەقید غالب عەتیە چوارشەممە (28 تشرینی دووەم) بە دیارونای وت ئەرکی ئەم هێزه‌ تایبەته‌ی پۆلیس پاککردنەوەی باخەکانی دیالەیە لە ئەندامانی داعش لەڕێی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکارانەوە.

وتی هێزە نوێیەکە راهێنانی پێکراوە بۆ شوێنپێهەڵگرتنی چەکداران کە خۆیان لەو ناوچانەدا شاردۆتەوە کە دارودره‌خت و دانەوێڵەیان زۆر تێدایه‌ و سەوزاییه‌ چڕه‌كانی حه‌شارگه‌ دابینده‌كه‌ن بۆ چه‌كداره‌كان.

وتی چەکدارانی هێزە نوێیەکە بڵاوبوونەتەوە بە گروپی جیاواز لەنێو زۆربەی باخەکاندا و سێشەممە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان دەستپێکرد لە موخەیسە و عەبارە و میقدادیەی باکور.

ئۆتۆمبیلەکانی پۆلیس پێشڕەویدەکەن بەرەو حەشارگەکانی داعش لە باخەکانی موخەیسە لە پارێزگای دیالە لەم وێنەیەدا کە 3 ئەیلول 2017 گیراوە. [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی پۆلیسی دیالە]

ئۆتۆمبیلەکانی پۆلیس پێشڕەویدەکەن بەرەو حەشارگەکانی داعش لە باخەکانی موخەیسە لە پارێزگای دیالە لەم وێنەیەدا کە 3 ئەیلول 2017 گیراوە. [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی پۆلیسی دیالە]

وتیشی چەکدارەکان بەنێو گوندەکانی ئەسوەد، غالبیە، کەساسبە و خەزەرج و باخەکانیاندا بڵاوبوونەتەوە.

عەتیە وتی لەکاتی ئۆپەراسیۆنەکەی سێشەممەدا، دوو خانووی حه‌وانه‌وه‌ی داعش کە ئامادەبوون بۆ لەخۆگرتنی ئەندامانی داعش سوتێنران.

تێکشکاندنی حەشارگە نهێنییه‌كان

عەتیە وتی هێزە نوێیەکە پێکهێنراوه‌ "بۆ بنەبڕکردنی بوونی تیرۆریستان لە باخەکاندا" و ئاماژەیکرد بەوەی دركکردن بە بوونیان سەختە له‌ڕێی چاودێریی ئاسمانییه‌وه‌.

وتیشی: "داعش هەمیشە دەیەوێت لەوێ شوێنپێیەك بەدەستبهێنێت و ریزەکانی خۆی رێکبخاتەوە لەڕێی شوێنی پشوودان و حەشارگەی نهێنییەوە لەنێو دەوەنه‌كاندا لەگەڵ خستنه‌گه‌ڕی نیشانگران."

هه‌روه‌ها وتی چەکداران سوودیان لە خاکەکە بینیوە و له‌وه‌ش كه‌ هێزەکانی عێراق ناتوانن ئۆتۆمبیلی سەربازی به‌رنه‌ ناوچه‌كه‌ و چەکی قورسی بۆ بگوێزنه‌وه‌.

عەتیە وتی: "هەربۆیەش پلانەکەمان ئەنجامدانی شوێنپێهەڵگرتنی ورد و پشتبەستنە بە ئه‌ندامانی ئەمنیی راهێنراو و ئۆپەراسیۆنەکانمان لەمبارەیەوە بەردەوامدەبێت بەگوێرەی خشتەیەکی وردی ئۆپەراسیۆنەکان."

وتیشی فەرماندەیی پۆلیس ماوەیەکە کاردەکات لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە، دەزگای هەواڵگری و دەزگا ئەمنیەکانی دیکە بۆ رێگرتن لەوەی پاشماوە و خانەکانی داعش هەڕەشەبکەن لە ئەمنیەتی پارێزگاکە.

هه‌روه‌ها وتی تائێستا لەم هەفتەیەدا، 18 کەسی داواکراو دەستگیرکراون، لەنێویاندا پێنج کەس بەتۆمەتی پەیوەست بە تیرۆریزمەوە، لە ناوچەی جیاوازی دیالە.

جەختی له‌وه‌ش کرد كه‌ فەرماندەیی پۆلیسی دیالە و هێزە نوێیەکە هەوڵی هێشتنەوەی پەیوەندی دەدەن لەگەڵ خەڵکی ناوچەکە، بەتایبەتی خەڵکی گوندە کشتوکاڵییەکان.

وتی: "دەمانەوێت پردی متمانە له‌نێوان خۆمان و هاوڵاتیاندا بەهێزبکەین بۆ پاڵپشتیكردنی هەوڵە ئەمنیەکان."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500