خۆپیشاندانی توند لەم هەفتەیەدا دژی تەحریر شام لەلایەن چالاکوانان، رۆژنامەوانان و دانیشتوانی شاری کەفر نەبلی پارێزگای ئیدلیبەوە ئەنجامدراون، کە بەشێكە لە قەزای مەعەرەت نوعمان، چالاکوانێك وتی.
خۆپیشاندانەکان کە دووشەممە (26 تشرینی دووەم) دەستیانپێکرد، دوای تیرۆرکردنی هەفتەی رابردووی دوو چالاکوانی رۆژنامەوانی مەدەنی، داوایان لەو هاوپەیمانێتیە مەدەنیە کرد کە شارەکە بەجێبهێڵێت و کردە چەوسێنەرەوەکانی دژیان بوەستێنێت.
خۆپیشاندەران گوتاری دژی تەحریر شامیان دەچڕی و ئاڵای شۆڕشیان بەرزکردەوە، کە ئەو هاوپەیمانێتیە توندڕەوەقەدەغەی کردووە و گۆڕیویەتی بە ئاڵای خۆی.
چالاکوانێك له ئیدلیب، هەیسەم ئیدلیبی، بە دیارونای وت: "دانیشتوانی کەفر نەبل پەیوەندیان کرد بە دەیان چالاکوانەوە بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانێك دژی تەحریر شام دوای ئەوەی چهكدارانیان چالاکوانانی ناوچەکە رائید فارس و حەمید جونەیدیان تیرۆرکرد."
هەردوو پیاوەکە پێشتر لەلایەن تەحریر شامەوە دەستگیرکرابوون.
ئیدلیبی وتی پلانەکە وابوو کە گردبوونەوە ئەنجامبدەین، بەڵام هەرزوو گۆڕا بە رێپێوانێکی توند.
وتی خۆپیشاندەران رێپێوانیان کرد لە کەفر نەبل و بۆ ماوەیەکی درێژ راوەستان لەبەردەم بنكهی "پۆلیس"ی تەحریر شامدا، کە ئەندامانی هاوپەیمانێتیەکە پێگەی توندیان گرت و رووبەڕوویان وەستان، لە ترسی ئەوەی بچنە نێو بنكهكهوه.
وتیشی خۆپیشاندەران گوتاری دژی تەحریر شامیان دەچڕی و داوایانکرد کە هاوپەیمانێتیەکە شارەکە بەجێبهێڵێت و سیاسەتی سەرکوتکردنی بوەستێنیت دژی ئەوانەی لەدژی ئایدۆلۆژیا توندڕەوەکەینی. زۆرێکیان ئاڵای شۆڕشیان بەرزکردبووهوە.
ئیدلیبی وتی خۆپیشاندەران دووشەممە و سێشەممە چوونە سەر شەقامەکان و گردبوونەوەی فراوانتر لە دووشەممەدا ئەنجامدرا.
ئاماژەیکرد بەوەش كه کەفر نەبل یەکێك بوو لە یەکەمین ئەو شارانەی شۆڕشی سوریا لێیەوە دەستیپێکرد و وتیشی زۆربەی دانیشتوان دژی ئەو ئایدۆلۆژیا توندڕەوەن کە تەحریر شام هەوڵی سەپاندنی دەدات بە زەبری هێز.
لەم چەند مانگەی دواییدا پێکدادان لەنێوان دانیشتوان و تەحریر شامدا روویدا، دوای ئەوەی ژمارەیەکی زۆر مەدەنی و چەکداری ئۆپۆزسیۆنی سەربە سوپای سوریای ئازادی دەستگیرکرد لەگەڵ ئەو گروپانەی دەسەڵاتی تەحریر شام رەتدەکەنەوە.
ئهمه ئاخرزهمانه.
وهڵام بدهرهوه1 كۆمێنت