گروپێکی نوێ ماوەیەکە ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەنجامدەدات لە پارێزگای دەرعای باشوری سوریا و ناوچەی حۆران و ئهمهش پێشێلکاریكردنی رێککەوتنێكی ئاگربەسته کە کۆتایی بە شەڕێکی چەند ساڵە هێنا، چالاکوانێکی ناوچەکە وتی.
وتی ئەو بەناو (بەرگریی جەماوەری)ە پشتیوانییەکی جەماوەریی فراوانی کۆکردۆتەوە و ئامانجەکانی راگهیاندووه، لهوانه وەستاندنی چەوساندنەوەی مەدەنیەکان بەدەستی رژێمی سوریا لەگەڵ فراوانبوونی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران (پاسداران).
بەرپرسێکی ئەو گروپە نوێیە، ئەبو سلێمان شەعبی، وتی (بەرگریی جەماوەری)ی نوێ لەلایەن ژمارەیەك کەسەوە پێکهاتووە لە ناوچەی دەرعا.
بە دیارونای وت گروپەکە بەڵێنیداوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی رژێمی سوریا لەڕووی سەربازییەوە بۆ وەستاندنی کردە چەوسێنەرەوەکانی دژی مەدەنیەکان و ئاماژەیکرد بەوەی ئەو کردانە بەردەوامن سەرەڕای رێککەوتن لەگەڵ لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن.
وتی هەروەها بەڵێنیداوە "رووبەڕووی پاسداران و پرۆژە فراوانخوازییەکەی لە سوریاببێتەوە و ههروهها ئهو میلیشیایانەی سەر بەون".
شەعبی وتی: "ئەم ئامانجانە ئامانجی سەرەکیی شۆڕش بوون."
وتی ئۆپەراسیۆنەکانی بەرگری تەرکیزیان لەسەر ناوچەی حۆران بووە و وتیشی هەوڵەکان بەردەوامن بۆ فراوانکردنی ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکان لەڕێی پەیوەندییهوه لەگەڵ گروپەکانی دیکە لە ناوچەی دیمەشق و پارێزگاکانی دیکە.
بەدەستهێنانی پشتگیریی خەڵكی ناوچەکە
چالاکوانێك لە دەرعا، جومعە مەسالمە بە دیارونای وت ئەو (بەرگریی جەماوەری)ە تازە پێکهاتووە مانگێك لەمەوبەر دەستی بە کارەکانی کرد.
وتی لە پێکهاتنیەوە، هێزەکانی رژێم و پێگەکانی پاسدارانی کردۆتە ئامانج لە ناوچەی حۆران و دەوروبەری دەرعا.
وتی "بێدەنگانە" کاردەکات و پشتگیریی فراوانی لە ناوچەکە بەدەستهێناوە بەهۆی راگەیاندنی ئامانجەکانییهوه بۆ بنەبڕکردنی فراوانخوازیی پاسداران و وەستاندنی کردە چەوسێنەرەوەکانی رژێم دژی دانیشتوان.
وتیشی لهو كردهوانهش بریتین له دەستگیرکردنی هەڕەمەکی و دوورخستنهوهی خەڵك له ناوچهكانی خۆیان بۆ بینینی خزمەتی سەربازی یان یەدەگ، تەنانەت کاتێك کە رێکەوتنی ئاگربەست مەودای ساڵێك دواخستنی داوەتە لاوان.
ههندێك له ئۆپەراسیۆنەکانی (بەرگریی جەماوەری) بریتیبوون له هێرشكردن بۆسەر بازگەیەك و ناوەندێکی تاوانکاریی ئەمنی لە سەنەمەین و یهكێكی دیکە لە کەناری شاری جاسم.